سەرنجێک لەسەر وەڵامەکەی جەلالی ساماغا بۆ مایکڵ ڕۆبن

هاوڕێ جەمال
  2025-09-11     465

 بەمدوایانە نامەیەکی بەڕێز جەلالی عومەری ساماغا سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارایی لە سلێمانی لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، کە ناوبراو بۆ مایکڵ ڕۆبن توێژەرو چاودێری سیاسی ئەمریکی لە پەیمانگای ئینترپراز ی نووسیوە، و وەڵامی پێشنیارێکی ناوبراوی داوەتەوە کە تێیدا پێشنیاری پێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ کوردێکی بێ لایەنی لە دەرەوەی حزبە سیاسەکان کردوە، و لە ناویشیاندا ناوی بەڕێز جەلالی ساماغای ھێناوە.
 سەرۆکی پێشووتری دیوانی چاودێری دارایی لە وەڵامی ئەم پێشنیارەدا، جگە لەوەی سوپاسی مایکڵ رۆبنی کردووە بۆ ناوھێنانی لە تەک چەند کەسایەتیەکی دیکەدا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، ڕاشیگەیاندووە لەو بڕوایەدانیم ئەگەر بەرپرسێتی ئەو پۆستە وەربگرم ، بتوانم ویژدانی خۆمی تێدا ئاسوودەبکەم.
 ھەروەک ڕاشیگەیاندووە ، لە ئێستادا کە پەتای گەندەڵی سەرجەم جومگەکانی عیراقی داڕمانووە پێموانیە لە ڕێگەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە کە بەپێی دەستووری عێراق پۆستێکی ڕەمزیەو ھیچ دەسەڵاتێکی کاریگەری لەدەستدا نیە، بتوانم ویژدانی خۆمی تێدا ئاسوودە بکەم.*
 ئەوەی لە ناوەرۆکی ئەم نامەیەدا ھاتووە وەک واقع و دۆخی عێراق جێگەی لەسەروەستان نیە، و وەک خۆی وێناکراوە، بەڵام ئەوەی پێویستی بەھەڵوەستەکردنە ئەوەیە؛ بەڕێز جەلالی ساماغا ئەکرا وەک وەفایەک بۆ ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانەی کە لەوسەروەختە لەگەڵیدا بوون و ھاوکاریبوون بۆ سەرخستنی ئەرکی دەزگای چاودێری دارایی وەک دەزگایەکی دژە گەندەڵی، و ئامادەکردنی سەدان ڕاپۆرتی گەندەڵی بە شەونخوونی  و کزبوونی سۆمای چاوەکانیان، بەدیار داڕشتن و بەدواداچوونی ڕاپۆرتەکانی ئەم دەزگایەوە، ئەم وەڵامەی بە ھەل بزانیایە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە ھەوڵ و ماندووبوونیانی بنرخاندایە، و ھەر ھیچ نەبێ پێشنیاری ئەوەی بکردایە نەک ھەر پۆستێکی وەک سەرۆک کۆمار بەڵکو پۆستە گرنگەکان لە ھەرێم و تەنانەت عێراق بە کەس و فەرمانبەری بە ئەزموونی وەک دەزگاکەی پڕبکرێنەوە، خۆ لەوە دڵنیام ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانەش ھەمان بۆ چوونی کاک جەلالیان ھەیە سەبارەت بە پۆست و بەرپرسیارێتی لەم واقعە بێ فەڕەدا، بەڵام ئاوڕدانەوە لەو کاستە بوێرە لە فەرمانبەری دڵسۆز بۆخۆی نرخاندنی دڵسۆزیانە بۆ ئەرکی سەرشانیان لە ڕێگەی بەگژاچوونەوەی گەندەڵی.
 ئەوەشمان بیرنەچێ کە تێکڕای ئەم ھەوڵانە بوونە فاکتەری ناساندنی کاک جەلال وەک پیاوە سپیەکەی ڕۆژگاری ڕەشی گەندەڵی لە ئەزموونی حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان.
 بەداخەوە بەڕێزیان نەک ھەر ئەم ئاوڕە بەوەفایەی لە فەرمانبەرەکانی نەدایەوە، بگرە خەڵاتێکی ڕەمزی کە لەدوای خۆی بۆ فەرمانبەرە نموونەیەکانی بەجێھێشتبوو کە ساڵانە وەک سوپاس و ڕێزێک لەپای دڵسۆزی و سەلاریان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان پێشکەشیان ئەکرا ئەویشی لێوەرگرتنەوە.‏* 

بۆ خوێندنەوەی نامەی جەلالی سام ئاغا بۆ مایكڵ رۆبن، کلیکی ئەم لینکە بکە:

https://www.awene.com/detail?article=126466

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
عامری داوای دوورکەوتنەوە لە وتاری گرژ دەکات و دەڵێت: شەرعییەتی چەک بەندە بە بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×