لە ژیانمدا یەکەم جارم بو ببینم

هێمن ئەحمەد
  2021-05-01     761
١-شەربەتی سەرگەڵو تامی شەربەتی ناوگەڵو بدات و شەربەتی(نادر)بە هەڵە لەیبڵی(قادر)ی لێ بدرێت.
٢-گوێدرێژێک ئەوەندە ئاقڵ بێت و درک بکات کە چیتر شارەوانی ناتوانێت گژوگیای ناوەندی ڕێگاکان(الجزر الوسگی)بژار بکات،بۆیە ئەو خەریکی کڕۆسانەوەی بوو.
٣-پیرێژنێکی پرچ ئاڵۆزکاوی ماندوو،دوعای بەخێر بۆ حکومەتی هەرێم بکات.چونکە پێیان وتبو لەم مانگەدا دوو جار بەشە خۆراکی مانگانەی(بایەعی)پێدەدەن،بەڵام درۆیان لەگەڵ کردبوو.
٤-دەشت و گژوگیا وشک بێت ئینجا نوێژە بارانە بکرێت.
٥-ڕێژەی بەشداری پۆلێک لە خوێندکاران بە ئۆنلاین لەسەدا سفر (٪٠)بێت.
٦-ئاوی کۆڵانەکەمان هەشت کاتژمێر بەردەوام بێت،کەچی کە پرسیارم کرد وتیان قفڵەکە شکابوو،بۆیە نەگیراوەتەوە.
٧-پڕۆفیسۆر و پسپۆڕێکی دەروناسی بڵێت"کورد(٪٩٥)ی نەخۆشی دەرونی هەیە،کۆمێنتەکانیش(٪٩٩ بۆ٪١٠٠)بڵێن ڕاستە.کەچی تەنها زەبەلاحێکی زۆر ئاقڵ داوای داتا بکات بۆ سەلماندنی ئەو ڕێژەیە.
٨-لەناو ئاپۆڕەی حەشامەتێکدام و خۆم کوتاوەتە ناو شەمەندەفەرێکی کوردستان و پاش چەند کاتژمێرێک ڕێکردن،وام دەزانی تەقو هوڕی شەمەندەفەرەکەیە وڕی کردووم،کەچی سەرنشینەکان بوون تەقەی سەریان دەهات.
٩-هۆنراوەیەک بۆ نیشتیمان بنوسم،کەچی جاشێکی(سی ساڵە) ببینیم و مەدالیایەکی نەخشەی کوردستانی کردبێت بەسەر سنگیەوە.منیش هۆنراوەکەم بسڕمەوە.
١٠-لە ڕیزی پێشەوەی نوێژکەرانی مزگەوتدام،کەچی کە سڵاوی لای ڕاستم دایەوە ئەو پیاوە ببینم کە داوای(یەک دەفتەر)دۆلاری دەکرد لە هاوڕێیەکم بەرامبەر بە چۆڵ کردنی دوکانەکەی.کە سڵاوی لای چەپیشم دایەوە،ئەو دراوسێیەم ببینم کە بە تەڵاق خواردن وەرەسەی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی داگیر کردبوو،دوای مردنی باوکی.
١١-بومەتە میوە فرۆشێکی سەر عەرەبانە و خاوەن عەرەبانەکەی دراوسێم ئامۆژگاریم بکات و پێم بڵێ"هەرشتێکت کێشا بۆ خەڵک زۆر قورس بیکێشە و لە پێشدا ساغەکانی تێبکە،پاشان بڵێ ئەها قورسە،ساغەکان دەربێنەوە و ئەو ڕزیوانەی تێبکە کە سەروبنت کردون و پێشان ئامادەت کردوون،ئینجا بڵێ عافێتان بێت. 
١٢-پەتایەکم گرتووە و ئیشتیام نیەو هیچم پێناخورێت،کەچی هەرکەس تێلم بۆ دەکات دەڵێت"حەز لەچی دەکەیت بۆت بێنم".

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×