بەراوردێکی تەنز ئامێز

هێمن ئەحمەد
  2024-03-28     295

بۆ زانیاریتان، لۆگۆی (ئەسپی ڕەش)ی بانکی لۆیدز(LLOYDS BANK) بەناوبانگترین و باوترینە لە بەریتانیادا. کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱٦۷۷. خاوەندارێتی لۆگۆکە دەگەڕێتەوە بۆ بانکی لۆیدز لەساڵی ۱٨٨٤، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ۱۳۰ ساڵە بونی ھەیە. لەساڵی ۱۹۷۲ بانکی لۆیدز یەکەم سندوقی کاشی( chashpoint machine)ی دانا لە ولایەتی Essex. ئەمە سەرەتایەک بو دەربارەی بانکی لۆیدز. بەڵام بابەتی تەنزەکە لێرەوە دەستپێدەکات؛ ھاوڕێیەکم لە بەریتانیا لەساڵانی پێش ڕوخانی ڕژێم زو زو سەردانی دەکردین و بەقسە خۆشەکانی ئێمەی دەھێنایە پێکەنین.
ئەو خاوەنی ھەژماری بانکی لۆیدز(LLOYDS BANK) بو. وتی"پێش ئەوەی بێم بۆلای ئێوە، لەڕێگە لە سندوقێکی کاشی لۆیدز لامداو کارتەکەم تێکردو بڕێک پارەم دەرکرد، لەو کاتەدا کوڕە پێنج ساڵانەکەم لێیپرسیم، باوکە ئەوە چۆن پارەی دایتێ؟ وتم کوڕم ئەوە ئەسپەکە دایمێ، ئەی ئەو ئەسپە نابینیت؟ کوڕەکەم گوتی، باوکە گەر منیش وەک تۆ بکەم ئەسپەکە پارەم ئەداتێ؟ منیش وتم کوڕم تۆ ھەژمار و کارتت ھەیە وەک من؟ وتی "نەوەڵا".منیش وتم، دەی وەڵاھی گەر دەستکاری شتەکان بکەیت ئەوا ئەسپەکە توڕە دەبێت و لەجیاتی پارە شتی ترت بۆ دەکات یان جوتەیەکت لێدەدات".
باشە تۆ بڵێی(ھەژماری من) ھیچ بڕە پارەیەکمان بداتێ؟ یان وەک ئەسپەکەی (لۆیدز)مان لێدەکات گەر جوتەش نەھاوێت تەنھا ژمارە و شتی ترمان دەداتێ. ئێوە دەڵێن چی؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×