ئاش لە خەیاڵێک و ئاشەوان لە خەیاڵێک

هێمن ئەحمەد
  2021-11-09     549
ئەمڕۆژانە کۆچ و ڕەوی کوردانی سەر سنوری بەلەڕوس و پۆڵەند  سەردێڕی ڕۆژنامەکان و هەواڵەکانی نەخشاندووە.بەسەدان ڕۆژنامە نوس و پەیامنێر ڕویان لە ناوچەکە کردوە،بەمەبەستی ڕوماڵکردنی ئەم کۆچە بە کۆمەڵ و ناخ هەژێنە. ئەم هەواڵە بۆتە غەم و پەژارە و وێردی سەر زمانی هەمو هاوڵاتیەکی کورد و مرۆڤێکی خاوەن ویژدان لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بن.
هەرچەندە ئەم کۆچە ئازار و مەینەتیەکی گەورەیە بۆ ناوچەکە و تایبەتیش بۆ کۆمەڵگا و تاکی کورد چونکە جێهێشتنی وڵات و ماڵ و شار و کەس و کار هەروا ئاسان نیە.بەڵام کورد دەڵێت"کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە". ئاشکراشە هۆکارەکانی پشت ئەم کارەساتە چین و کێ خوڵقاندونی.
لەلایەکی ترەوە دەسەڵات و بەرپرسانی هەرێم بەردەوامن لە بەکارهێنانی هەموو ئەو هۆکارانەی پارێزگاری لە بەرژەوەندیە کەسی و حیزبی و بنەماڵەییەکانیان دەکات.بێ باکن بەرانبەر ئەو کارەساتە گەورەیە کە هیچ کەمتر نیە لە کارەساتی ئەنفال و خاپورکردنی گوندەکان.
ئاخر کاتێک ئێوەی دەسەڵات و حکومەت لەبری پێدانی ماف و خزمەکردنی هاوڵاتیەکانتان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەو شکۆمەندانە بۆیان،هەر باسی شۆڕش و نیشتیمان و دەنگدان و کورسی و هەندێ شتی ئەفسانەییان بۆ بکەن،ئەوانیش ئیتر تێدەگەن هیچ لەو باسانە نە سکی خاڵیان تێر دەکات و نە ڕۆژانی بێکاری و تەمەنی بەفیڕۆ چویان بۆ دەگێڕێتەوە و ناچارن هەڵبێن و بەدوای کار و بژێویەکی شایستە و خەونە بەدی نەهاتوەکانیانەوە وێڵ بن.هەرچەند ئەوەش تێدەگەن ڕێگەی گەیشتن پڕاوپڕە لە سەرکێشی و دەردەسەری و هەندێ جار ونبون و گیان لەدەستدانیش.
هەرچەند من لەگەڵ ئەم ڕەوە بە کۆمەڵەدا نیم و هەموشمان دەزانین ئۆباڵی ئەم ماڵوێرانی و هەڕاج کردنی نیشتیمانە بە ئەستۆی کێیە.بەڵام خۆ کاتێک دەسەڵات بێ باکە و هیچ نرخ و بەهایەک بۆ هاوڵاتیەکانی دانانێت.ئیتر ناکرێت لۆمەی هاوڵاتی و گەنجەکان بکەین کە لەم هەموو نادادی و گەندەڵیە هەڵبێن و بەدڵی شکاوەوە سەری خۆیان هەڵگرن.وە هەموو تێدەگەین کە مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئاوات و خەونە گەورەکانی پێویستی بە هەوڵدانی بەردەوام و سەرکێشیش هەیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
هێمن هەورامی، لەلایەن رێواز فایەق‌و حزبەکەیەوە پلان بۆ تێکدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دانرابو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×