تاکە شتێک بە.......دەمبەستێتەوە.....

هێمن ئەحمەد
  2022-08-08     542

 

ٓٓ- تاکە شتێک بەم نیشتیمانەوە دەمبەستێتەوە پێڵاوەکانمە.(گەنجێکی بێ هیوا وتەکەی ماغوط دەڵێتەوە)
- تاکە شتێک هەرێم بە عێراقەوە دەبەستێتەوە جادەی قیرە. (وتەی بەناو سیاسیەک)
- تاکە شتێک بە حیزبەوە دەمبەستێتەوە بۆیەنباخەکەمە. (حیزبیەکی ماستاوچی)
- تاکە شتێک بە زانکۆوە دەمبەستێتەوە کەپڵەکەمە. (خوێندکارێکی زانکۆ)
- تاکە شتێک 250 دیناری بە بەستەی 5 هەزاریەوە دەبەستێتەوە فێڵکردنە لە موچەدا. (مامۆستایەک)
- تاکە شتێک بە شێرەکەی باخچەی ئاژەڵانی چاڤی لاندەوە دەمبەستێتەوە پشکە دزراوەکانمە. (خاوەن پشکێک)
- تاکە شتێک بە دۆڵە ڕۆتەوە دەمبەستێتەوە بەنزینە عادیەکەی بەنزینخانەی دۆڵە ڕوتە. (شۆفێرێکی تاکسی)
- تاکە شتێک بە حکومەتی هەرێمەوە دەمبەستێتەوە موچە بەلاشەکەمە. (بندیوارێک)
- تاکە شتێک بە خاوەنەکەمەوە دەمبەستێتەوە بێ ئەقڵیکەمە نەک ئالیکەکەم. (گوێدرێژێک)
- تاکە شتێک بە سیکۆتین و تەڵەوە دەمبەستێتەوە نەوسنیەکەمە. (جرجێک)
- تاکە شتێک بە شەقامی ئۆرزدیەوە دەمبەستێتەوە حەبی زەختەکەمە. (پیرێکی نەخۆش)
- تاکە شتێک بە مۆدێلەوە دەمبەستێتەوه G-Class کەمە. (کچە مۆدێلێک)
- تاکە شتێک بە مەرزەکانەوە دەمبەستێتەوە هاوردەکردنی شت و مەکی ماوە بەسەرچو و کوالیتی خراپە. (قاچاخچیەکی ناو دەسەڵات)
- تاکە شتێک بە پارکی ئازادیەوە دەمبەستێتەوە بۆنی دۆڵمەی ئەو خێزانانەیە لە شەوی هەینیدا لەوێن. (وەڕەس بویەک لە جەنجاڵی پارکی ئازادی)
- تاکە شتێک بە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاران دەمبەستێتەوە وشەی سەرپەرشتیاری سەر پەڕەی پرسیارەکان بوو. (مامۆستایەکی بەشداربوی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاران)

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×