گەر ئازایت یەک جار..

هێمن ئەحمەد
  2021-06-19     944
١-بە تورکی بە سوڵتان بڵێ"داربڕین و سوتاندنی دارستانەکان لەگەڵ جاڕنامەی گەردونی ژینگە پارێزی یەک ناگرێتەوە".
٢-بە خزمانی ئەودیو بڵێ"دەرکەون مەرز کراوەتەوە".
٣-خۆت دەرخەو بەگاڵتەشەوە بێت بڵێ"لێبڕین و داربڕین و دەستبڕین لە ئێستاوە نامێنێت".
٤-با شێوەت لە مۆدێلەکان بچێت بزانە چۆن خێرا دەبیتە خاوەنی ئۆتۆمۆبێلی G-Class.
٥-لەو ناوچانەی دەستان نایانگاتێ کێشەیان بۆ دروست بکەن بڵێ"ناوچە کێشە لەسەرەکان".
٦-لەکاتی نان خواردن لە چێشتخانە بە ئەفسەری بنکەکەت بڵێ"پارەکەت دراوە".
٧-لە مەعرەزەکان بڵێ"بێوەژنم و دەمەوێت ئۆتۆمبێلەکەم بفرۆشم".
٨-بە تەلەفۆن بەدەنگێکی ناسک بە بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک بڵێ"مامۆستای هونەرم و پێویستیم بە پشتگیریە بۆ ئەوەی وەک خۆبەخش کاربکەم".
٩-لە مینبەری مزگەوتەوە لەکاتی وتاردا بڵێ"ڕشتنی خوێنی کورد بە کورد براکوژیە و حەرامە".
١٠-بە کچەکەت بڵێ"هاندەکەت مەخەرە گیرفانی دواوەی کاوبۆکەت با لێت نەدزن".
١١-بڵێ"بۆچی هەموڕۆژێک نرخی بەنزین بەرز دەکەنەوە کەچی پلەی فەرمانبەران نزم دەکەنەوە".
١٢-بڵێ"ئەمجارەش متمانەم پێببەخشن تا داکۆکی لە تەواوی مافەکانی خۆم بکەم لەبری مافەکانی ئێوە".
١٣-بەو سمێڵ بۆیاخکراوە بڵێ"بەری چاوت کلی پێوە نیە بەڵام ئاوساوە دیارە شەو زۆرت خواردۆتەوە".
١٤-بە عەرەبانچیەکی میوە فرۆش بڵێ"با خۆم تێی بکەم".
١٥-بڵێ"زۆربەی دار سنەوبەرەکانی قەراغ ڕێگاکە لە ساڵی بارانە زۆرەکەدا وشک بوون".
١٦-بە بوکەخان بڵێ"بۆچی ئاهەنگی هاوسەرگیریمان لە مانگی حەوتدا بێت،زۆر گەرمە".

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×