با نەوەکانمان فێربکەین چۆن ڕوبەڕوی ناھەمواریەکانی ژیان دەبنەوە

هێمن ئەحمەد
  2020-09-06     746
وا باشترە ئێمەش چاو لە نەتەوەکانی تر بکەین و نەوەکانمان فێربکەین کەچۆن خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان کە بەردەوام لەژیاندا ڕوبەڕویان دەبینەوە لە؛گرانی،بێکاری،نەخۆشیە باوەکان،ئابڵوقەی ئابوری،جەنگ،کۆچ و ڕەو...ھتد.نەک ھەمیشە نیگەران و ھەڵپەھەڵپی ئەم جۆرە مۆدێلە لە خوێندن و بڕوانامە بن کە لە ھیچ شوێنێکی جیھان باوی نەماوە.دەبێت ئەوەش بزانین کە ئێمە لەو نەتەوانەین ھەتا ئێستا قەوارە و دەوڵەتێکی سەقامگیر و سەربەخۆمان نیە.بۆیە ھەمیشە مەترسی ھەبونی دۆخێکی نالەباری ژیان چاوەڕوانکراوە.
سەرەڕای ئەوەی ئەم کەرتەی خوێندن بارگرانیەکی زۆری بۆ حکومەت دروست کردووە ھەر لە دامەزراندنی لەشکرێک لە مامۆستا و کارمەند و تەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر بۆ ئەم بوارە لە فەراھەمکردنی پەرتوک و پێداویستیەکانی خوێندن و دروستکردنی خوێندنگەی نوێ و..ھتد.خۆ ئەگەر خوێندکار لە خوێندنگەیەکی تایبەت بخوێنێت و پاشانیش ببێتە دەرچوی زانکۆیەکی ئەھلی،پێدەچێت ھەرگیز نەتوانێت ئەو پارانە پەیدابکاتەوە کە بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی خەرجی کردوون.ھەرچەندە پێدەچێت ئەم ھەندێ ھیوای بۆ دەستخستنی کار زیاتر بێت.   
بەفیڕۆدانی ئەو تەمەنەی کە ھەڕەتی گوڕ و تواناکانە کارێکی لۆژیکانە نیە.ئەم جۆرە مۆدێلەی خوێندن بە ھەموو ئاستەکانیەوە کەسەکە دەست و پێ سپی دەکات و ناتوانێت وەھای لێبکات لە دواڕۆژدا پشت بەخۆی ببەستێت بۆ فەراھەم کردنی پێویستیەکانی بژێوی و ژیانێکی شکۆمەندانە.چونکە کەسەکە ناکاتە خاوەنی ئەو توانا و پسپۆڕی و شارەزاییەی کە بتوانێت لە بوارێکی پراکتیکیدا وەگەڕیان بخات.بۆیە کەرتی تایبەت نابێتە شوێنێکی لەبار و گونجاو بۆ دەرچوان و قبوڵ ناکرێن.ئەو بنەمایەی کەرتی تایبەت ڕەچاوی دەکات و داوای دەکات وەک  مەرجی دامەزراندن زۆر جیاوازترە لە کەرتی دەوڵەتی. دەبینین خاوەن بڕوا نامە ھەمیشە مەراق و خولیای دامەزاندنە لە کەرتی دەوڵەتی چونکە ئەوە دەزانێت ئەم کەرتە کەمترین ئەرک و ماندوبوون و لێپرسینەوە و بەرپرسیارێتی لەخۆ گرتوە.ھەموانیش دەزانین ئەو بوارانەی دەوڵەت پێویستیەتی جارجارێک چەند کەسانێکی پسپۆڕی بۆ دامەزرێنێت زۆر کەمن و دیاریکراون.کەواتە لەم ناوەدا لەشکرگەلێک لە دەرچوان دەمێننەوە کە دەکرێت ساڵانێکی دورودرێژ چاوەڕێێ دامەزراندن و ھەلی کار بکەن.پێدەچێت خاوەن بڕوانامەیەک ھەموو تەمەنی گەنجایەتی لە چاوەڕوانیدا بۆ دەستخستنی ھەلی کار بەسەر بەرێت.ئاشکراشە وڵاتی ئێمە دۆخێکی ئابوری شپرز و نالەباری ھەیە سەرەڕای ئەوە وڵاتی پیشەسازی نین و ئەو چەند کارگە و شوێنانەش کە ھەن قۆرخ کراون و بە واستە و ھەوڵی ئەم و ئەو کارکەر و خاوەن پسپۆڕیەکان وەردەگرن نەک بە پێشکەشکردنی(C V).ھەرچەندە گەر کۆمپانیایەک یان کەرتێکی تایبەت پێویستیان بە چەند خاوەن پسپۆڕیەک بێت،ئەوا خاوەن بڕوانامەکان و دەرچوان ناتوانن(C V )یەکی بەھێز پێشکەش بکەن کە نیشانی بدات کەسەکە دەتوانێت جێگەی ڕەزامەندی و پڕکەرەوەی ئەو ھەلی کارە بێت.ئەوەی لەم ھەرێمەدا دەگوزەرێت سەبارەت بە بێکاری گەنجان لەچەند شتێکدا خۆی دەبینێتەوە کە دەتوانین ئاماژەیان پێ بدەین؛
یەکەم؛ گەنج ئەوەندەی ھەڵپەو خولیای بەدەستخستنی پارچە کاغەزێکیەتی(بڕوانامە).ئەوەندە نیگەرانی شارەزایی و لێھاتویی نیە لە بوارێکدا.واتا دەتوانین بڵێین ئەم جۆرە مۆدێلەی خوێندن تەنھا کات کوشتن و خافڵاندن و سەرقاڵ کردنی بێھودەی کەسەکەیە،پاشان دەرچوو وا فێرکراوە کە بوە ھەڵگری بڕوانامە دەبێت شیک پۆش بێت و بەقاتەوە کارێکی مسۆگەر و پاک و ئاسودەی دەست بکەوێت.کە ئەم بیرکردنەوەیە  لە ھیچ قاموسێکی کاری ئەم جیھانەدا جێگەی نابێتەوە.
دووەم؛گەنجەکان زۆربەی تەمەنیان بە خوێندنەوە بەسەر دەبەن و بەشەکەی تری تەمەنیشیان بە چاوەڕێێ بۆ دەمەزراندن و ھەلی کار.کە ئەمەش پێچەوانەی زۆر لە سیستمی خوێندن و ژیانی وڵاتانە.بۆ نمونە زۆربەی زۆری خوێندکارانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا...ھتد تەنھا ھەوڵی بەدەستھێنانی بڕوانامەی (GCSE)دەدەن.کە دەکاتە بڕوانامەی گشتی خوێندنی ئامادیی.پاشان خوێندنی کۆرسی پیشەیی و ئامادەکاری بۆ ئییش و پاشان ھەوڵی گەڕان بەدوای کاردا دەدەن.
سێیەم؛شێوازی ھەوڵدان و گەڕان بەدوای کاردا لە لای تاکی ئێمە زۆر جیاوازە و شێوازێکی کلاسیکیانەیە،تاک دەخوازێت خۆی یان لەڕێگەی ھاوڕێ و خزمێکیەوە کارێکی نزیک ماڵ و گەڕەک و یان ھیچ نەبێت لە ناوەندی شارەکەی تێیدا دەژیت دەست بکەوێت.بەڵام لەبەر زۆری بێکاری و کەمی ھەلی کار ئەمەش مسۆگەر ناکەن،گەر بەدەستیش بکەوێت بە موچەیەکی کەم و کاتێکی زۆری کارکردنەوە پەیدا دەبێت.گەر تێبینی کەسێکی ئەوروپی بکەین زۆر جار ڕازی نیە بەو ھەلی کارانەی لە شارەکەیدا ھەیە بۆیە دەڕواتە شارێکی تر و ھەندێ جاریش ئەمەش ئارەزوی گەڕان لەدوی کاری تێر ناکات،بۆیە گەشت دەکات بۆ وڵاتانی وەک ئوسترالیا و کەنەدا ئەمریکا و...
تا بتوانێت کارێک بەدەست بخات لەئاستی بژێوی و خواست و ئارەزویدا بێت.
چوارەم؛دەتوانین ئاماژەش بەوە بدەین کە لەم ھەرێمەدا خەم ساردیەکی زۆر ھەیە لەم بوارەدا،لەلایەن کاربەدەستانەوە چونکە ھەتا ئێستا نەتوانراوە ئەم بابەتە ڕێکبخریت و ھەلی کار و کارگەی نوێ دروست بکرێن و توانا و لێھاتویەکانی گەنجان و دەرچوانی تێدا بخرێنە گەڕ و ڕێکارە یاساییەکانی ئەرک و مافی کارکەر لە موچە و ماوەی کارکردن و بیمەی بێکاری و بیمەی سەلامەتی و ...بەرجەستە بکرێن.
کەواتە کاتی ئەوە ھاتوە چیتر نەوەکانی داھاتومان لەسەر ئەم جۆرە سیستمە ھەڵەیەی خوێندن و ژیان ڕانەھێنین،کە ھەموو تەمەنی گەنجیان لە بێھودەی و چاوەڕوانیدا بەسەربەرن و نەوەیەکی دەست و پێ سپیان لێ دەرچێت.گرنگ ئەوەیە تاکەکان کارکەرێکی بە ئەزموون و بە توانا بن،نەک تەنھا بەناو خوێندەوارێکی خاوەن بڕوانامە.چونکە گەورەترین کێشەی سەردەم خۆ ئامادەکردنە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ناھەمواریەکانی ژیان و پەیداکردنی کار و مسۆگەرکردنی بژێوی،نەک ئەم جۆرە لە مۆدێلی خوێندن کە لە ھیچ شوێنێکی جیھاندا باوی نەماوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×