پێیەکی زل و ناقۆڵا و پێڵاوێکی قەڵب و بۆگەن

هێمن ئەحمەد
  2023-09-11     320

کابرایەک هەبو خاوەنی جوتە قاچێکی زۆر قەڵب و زل و ناقۆڵا و خواروخێچ بو، لە هەمان کاتدا دەگەڕا بەشوێن هەرزانترین جوتە پێڵاودا، قاچی دەکرد بەهەر پێڵاوێکدا قاچی دەگرت و ئازاری دەدا و خوێنی لێدەهێنا، دوای تاقیکردنەوەی چەندەها جوتە پێڵاو، درکی بەوە کرد کە هەوڵەکانی بێ هودەیە.
بۆیە بەناچاری ڕوی کردە لای پێڵاو درویەکی لاکۆڵان. ئەویش پێڵاو کەرێکی پیسکە و نەشارەزا بوو، بۆیە ئەمیش لەسەر داوای کابرا، لەپاشماوەی پیس و بێنرخ و بۆگەنی پێڵاوی کۆن و بەکارهاتو جوتێ پێڵاوی بۆ دروستکرد.
بەڵام هێشتا کابرا هەر وا دەردەکەوت کە پێی پەتی بێت، چونکە ئەم پێڵاوانەش هەر بۆی نەدەگونجاو بەپێی نەدەکرد. 
سەرەڕای ئەوەی بزمارەکانی دەچەقیە بنەپێ و ئازاری دەدا قاچیشی بۆگەن کردبوو. لەبەرئەوە کابرا وەک دوابژاردەی وای بە باشتر زانی بە هەمو هێزی ئەم پێڵاوانەش بۆ دور فڕێبدات و بەپێی پەتی ڕێ بکات. چونکە کابرا وەها بیری دەکردەوە گەر هیچ نەبێت پێیە ناقۆڵاکانی لە پێڵاوە پیسەکان جۆانتر دەردەکەوێت و چیتر بۆگەنەکەشی کەسانی تر هەراسان ناکات و هێندەش هەست بە ئازار و نائاسودەیی پێیەکانی ناکات.
ئینجا لەم دۆخەی ئێستادا، بەغداد وەک پێڵاوە بۆگەن و نالەبارەکە و  هەرێمیش وەک قاچە قەڵب و خوارەکە دەردەکەون، بۆیە هیچیان بۆ هیچیان نابن و ناگونجێن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×