ڤیراگۆم (گوڵەکەم)

هێمن ئەحمەد
  2022-12-13     593

ناوی ئەو گۆرانیە هەنگاریە باوەی لەم ڕۆژانەدا بۆ بەخێرهاتنی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا (کاتالین نۆڤاک)و بە ئامادەبونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشکەش کرا.لە خوێندنگەیەکی نمونەیی و پڕاوپڕ لەپێداویستیەکانی خوێندن و خوێندکار. پاشان ئەم گۆرانیە بۆ چەند ڕۆژێک میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبو.

ڕاستە گۆرانیەکە ڕەسەنە و واتایەکی سادە و جوانیشی هەیە.بەڵام بۆ خەڵکی کوردستان نە، بەڵکو بۆ هەنگاریەکان.

خۆزگە لەبری ئەم خوێندنگە نمونەییە، هەردوو سەرۆک، سەردانی خوێندنگەیەکی گوند نشین و دورە شاریان دەکرد، کە هیچ مۆرک و سیمایەکی خوێندنگەی سەردەمی تێدا نیە و لەگەڵ ئەو خوێندکارانەی کە لەڕێگادا چەند جارێک قوڕ و لیتە پێڵاوەکانیان لەپێ دادەکەنن سرودێکی منداڵانەیان دەچڕی.

خۆزگە هەردوو سەرۆک، لەبری سەردانی ئەم خوێندنگە نمونەییە، سەردانی شوێنی ڕەق بونەوەی هەردوو خوێندکارە خوشک و براکەی سەید سادق (هێمن و چنار)یان دەکرد، کە لە بەرواری 7/1/1992 لەکاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانەوە بۆ ماڵەوە لە بەفردا ڕەق بونەوە.

خۆزگە هەردوو سەرۆک، لەبری گۆرانی (ڤیراگۆم)، لەبەردەم پەیکەرەکەی ئەواندا گۆرانی ( بەفرە باری بەفرە باری لە چیا)یان دەوتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×