خوێندکاران، نیشتیمان چیە؟

هێمن ئەحمەد
  2023-12-22     546

-نیشتیمان: ئەو خۆشەویستە بێوەفا و چەند ڕوەیە کە ھەر ڕۆژە و لەباوەشی چاوچنۆکێکدایە و ھەرکەس خاوەنی سامان و دەسەڵات بو دەبێتە خۆشەویستی ئەو.
-نیشتیمان: ئەو پارچە خاکەیە کە جەستەی بەوێنەی جەستەی شەھیدێک کون کون کراوە و ھەرچی خێر و بێری ناخیەتی دەردەھێنرێت و بەتاڵان دەبرێت.
-نیشتیمان: درۆیەکی گەورەیە (شێرزاد حسن).
-نیشتیمان: ئەو شوێنەیە کە ھاوڵاتیەک لەبەر دەوڵەمەندیەکەی ناتوانێت ھاوڵاتیەکی تر بکڕێت. ھاوڵاتیەکیش لەبەر ھەژاریەکەی ئامادە نیە خۆی و کەرامەتی بفرۆشێت (ژان ژاک ڕۆسۆ).
-چەمکی نیشتیمان: چەمکێکی یەک جارەکی و دراوێکی ئەبەدیی نییە کە جارێک بەخشرابێت و نەگۆڕێت. نیشتیمان شوێن نییە، نیشتیمان ھەستێکی ئاڵۆزە کە پابەندی شوێنی نیشتەجێیەکی ئەبەدییە، نیشتیمان شتێکە کە بەردەوام دروستدەکرێتەوە، ھەموو ھەوڵێکی گەڕانەوە بۆ نیشتیمان ھەوڵێکی ماڵاوایشە، چونکە نیشتیمان کە وندەبێت جارێکی دی وەک خۆی نادۆزرێتەوە (بەختیار علی).
کاتێک شیرەخۆرە بوم، بەگریانەوە لەپشت دایکمەوە گاگۆڵکێم دەکرد، ئەویش بێ ئاگا لەمن، لەبەر گسک دان و ڕاماڵینی تۆز و خۆڵ، من ھەمو شتێکم دەخوارد کە چنگ و نینۆکەکانم پێی گەیشتبا، لە تۆزی بەردەرگا و کۆڵان و حەوشەی ماڵ، وا دیارە لەو کاتەوە من بەشی خۆمم لە نیشتیمان خواردبێت! (محمد ماغوت).

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×