شەڕی ناوخۆ ئەگەرێك لەپێشمانەوە؟

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2020-12-27   
جارێکی تر مەترسی   گەڕێکی تری شەڕ لەنێوماڵی کوردان، سەری ھەڵداوەتەوە!! ئەمەش دەیسەلمێنێت،  کوردو ناسیۆنالیزمی کوردی، ھێشتا قۆناغی خۆوێرانکردن و نەھێڵیزم وشەڕی ناوخۆیان تێنەپەڕاندووە!!  لەم ڕووەشەوە دەبێت،  متمانەمان بە عەقڵی سیاسی کوردی و قەول و بەڵێنی ھیچ سەرکردەیەك و تەنانەت بەتاواندانان وقەدەغە کردنی شەڕی ناخۆ لەلایەن پەڕلەمانیشەوە نەبێت،مادام زەمینەی دەرونی وکۆمەڵایەتی ماددی ومەعنەوی وھۆکارەکانی شەڕێکی لەم جۆرە لەئارادا مابن.تائەو کاتەی ھێزە کوردییەکان لەبەرەنجامی ئەزموندا، نەگەن بە سازشێکی مێژویی لەنێوان خۆیان وڕازی نەبن بە دامەزراندنی دام و دەزگای نیشتمانی  ناوبژیوان وسەروحیزبی، چەکی حیزبی وبژاردەی پەنابردنە بەرھێز لەبەردەم حزبەکاندا مابێت، شەری نێوخۆی ماڵی کوردی ئەگەرێکی کراوە دەبێت وپێویستە ھێزو نوخبەو کەسە نشتمان پەرو دڵسۆزەکان،ئەوانەی لەسەر ئاستی بیرکردنەوەی سیاسی وئەخلاقی، قاڵبی زھنیەتی شەڕی ناو خۆیان شکاندوەو بە ھۆکاری داروخانی ئەخلاقی نەتەوەیی دەزانن،حسابی جدی بۆ ئەم ئەگەرە بکەن و لەم روەوە چیان لە دەست دێت درێغی نەکەن. ئەوەی شەری ناوخۆی کوردیشی مەترسیدارتر کردووەو ناوەرۆکێکی تەواو کۆنە پەرستانەی پێ بەخشیوە ئەوەیە کە،  شانسی یەکلایی کردنەوەی  ناکۆکیەکان بەشەرو سەرکەوتنی لایەك بەسەر لایەکی تردا،لەبەر چەندین ھۆکاری ناوخۆیی دەرەکی،زۆرکەمە ئەگەر نەشڵێین ھەر نیە!! ئەمەش وادەکات شەری ناو خۆلەواقیعی کوردیدا، قۆناغێك نەبێت بۆ تێپەڕاندن و  دەست پێکردنی قۆناغی راگوزەری،بەڵکو زۆربەی پانتایی مێژووی نوێمان بگرێتەوە وئەگەرێکی کراوەو خورپەیەکی  مین ئاسای ناو  زەمەنی کوردی بێت!!بەڵکو لەوەش زیاتر، ئەو کاتانی شەڕیش نیە ڕوحیەت وئەخلاقی شەری ناو خۆ، لەبەرگی شەری ساردولاوازی دامەزراوەو باڵادەستی بێ متمانەیی و درێژە کێشانی نەفرە ت و کینەی شاراوە، درێژەی ھەبێت!! بەوەش ئاشتی، بەواتا ئەخلاقی وفیکری ودەرونی وکۆمەڵایەتی وسیاسی ودامەزراوەیی ومافخوازییەکەی، ببێتە ئاواتێکی بەدینە ھاتوو؟! راستیەکی لەم جۆرەش، کۆمەڵگە بەنیمچە بەردەوامی لەدۆخی لەناکاوو باڵادەستی کارو کاردانەوەدا دەھێڵێتەوە. کەوادەکات ناسیۆنالیزمی کوردستان نەبێت بەخاوەنی ستراتیژی خۆی وکەڵەکەبوونی دەستکەوت وئەزموونی مێژوویی ڕونەدات و لە بازنەیەکی نیمچە داخراودا بێت وبچێت.ماوەتەوە بڵێین: کاتی ئەوە ھاتوەو درەنگیش کەوتووە، شەڕی نێو خۆو نێو ماڵی کوردی، ببێتە  
بابەتی قسەلەسەر کردنی  فیکری و ئەکادیمی و سیاسی قوڵ وجدی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×