حەشدو کۆتایی عێراق؟

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2021-05-26   

پێش چەند ساڵێك وتارێکم نوسی دەربارەی ئەوەی سەرھەڵدانی حەشد لەجەوھەردا یەکسانە بەکۆتایی عێراق. لەراستیشدا عێراق بەکردەوە کۆتایی پێ ھاتووە، ئەوەی ھێشتۆیەتیەوە، بەرژەوەندی ھەرێمی ونێودەوڵەتیە؟ ھەردوێنێ بوو ئاشکراکرا ڕێژەی گەندەڵی لەعێراقدا خۆی لە ھەزار ملیار دۆلار دەدا!! تەنھا لەبانکی مەرکەزی سێسەد ملیار دۆلار گەندەڵی ئەنجام دراو ە!!. ئەمڕۆش بینیمان کەھێزەکانی حەشد بۆ بەردانی داواکراوێکی تۆمەتباریان بەترۆر، چۆن دەوڵەت وڕەمزو سەرۆکوەزیرانەکەیان ڕیسواکرد. وازلەوھەموو وێرانییەی تر یش بێنە کەجەستەی ئەم وڵاتەیان داڕزاندووە. بەڵام پرسیارلێرەداو بۆ ئێمە ئەوەیە: داخۆبەغدایە ك بەم جۆرە بێت وئەمەحاڵی بێت، لەباریاماوە سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانی ئێمە بێت؟ بەبڕوای ئێمە نەخێر. بەڵام مەبەست لەم وەڵامە ئەوە نیە، بایەخ بەبونمان لەبەغدا نەدەین، چونکە بەحوکمی زیاد لەھۆکارێك ناچارین.بەڵکوئەوەیە کە ، ئەرکە گەورەکەی ئێمە لەھەرێم وناوخۆمانە، بیرکردنەوەیە بەوجۆرەی کەبیناکردنەوەی عێراق کارێکی نیمچە ئەستەمە، ئەگەری ئەوە ش ھەیە لەسەرەپێچێکدا دۆخەکە بەرەو داڕوخانی گەورەتریش بڕوا، ئەوەش دەرفەت وتەحەدای گەورەی بۆئێمە لێبکەوێتەوە؟ کەچی سەرەڕای ئەو ڕستیانە، لەبری ھەست بەلێپرسراوێتیەکی قوڵتر و حسابکردنێکی ستراتیژیانە بۆ مەترسی دۆخەکەو زیاتر پشت بەخۆ بەستن وخۆئامادە کردن بۆئەگەرو سیناریۆی جۆراوجۆری خۆش وناخۆش وھاودەنگی نێوخۆیی، کۆکردنەوەی سەرجەم تواناکانمان بۆلەسەرپێی خۆ وەستان ودڵخۆشکردنی گەلەکەمان، بەداخەوە ھێزە دەسەڵاتدارەکانی ئێمە، وەك ئەوەی ھیچ لەئارادا نەبێت، لەبازنە قانگدراوە پەنگخواردووە مێژوویە نەزۆکەکە دا دێن ودەچن!!
کەدەکرا ئێمە لەئاستێکی زۆر بەرزو بەرفراوانتردا ھەرێمە جیاوازە کەبین؟ وەباوەش بۆ ئایندیەکی جیاوازتر بکەینەوە، چونکە خۆمان ھەبین، ھێشتا ئایندە موژدەو دەرفەتی بۆمان پێماوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×