لەدەهەمین ساڵڕۆژی سوکایەتیە گەورەکە بەئیسلام‌و بەهاباڵاکانی لەکوردستاندا

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2024-08-03   


ئەمڕۆ لەهەولێربەشداریم لە یادی دەهەمین ساڵڕۆژی کارەساتی جینۆسایدکردنی هاووڵاتیە بێتاوانە یەزیدییەکانمان بەدەستی داعش کرد. کارەساتێك کەناخی هەموو مرۆڤێکی خاوەن هەست وویژدان  دەهەژێنێت.

 دەخووازم لەم یادە خەمناکەدا بڵێم، ئەم کارەساتە، واتە کوشتنی هەزاران مرۆڤ وبەکۆیلە کردنی هەزارانیتر،  تەنهاو تەنها لەسۆنگەی جیاوازی ئاینی و بێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان ئەنجام دابێت، بەتایبەتیش کچانی یەزیدی،  کڕین وفرۆشتن پێوەکردنیان بەناوی سەبایا وە، !!!دەستدرێژیکردنی نائەخلاقیانە ونامرۆڤانە بۆسەر شەرەف و کەرامەتی ئینسانیان،  زادەی ئایدۆلۆژیایەکی  خوێناویبوو، کەهەر یەك لە سەلەفییەتی جیهادی لەبەرگی تووندرەوترین خوێندنەوەیدا،  پاشماوەکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی بەرجەستە لەبەعس ،هەندێ رووی عەقڵی دوواکەوتووی خێڵی عەرەبی هەندێ دەوڵەتی داگیرکارو ستەمکار، بەشداربوون لە خەمڵاندن و گەشەپێدانیدا.

هەرکەس وهێزێکی کوردستانیش بەوئەندازەی لەروودانی ئەم کارەساتەدا کەمتەرخەمی بکەوێتە ئەستۆ، هەروەها دووای ئەویش بەوپەری توواناو لێهاتنییەوە هەوڵی کەمکردنەوەی ئازاری ئەم مرۆڤە جەزرەچەشتووانەو ئاسەوارەکانی ئەم مەرگەساتەی نەدابێت، بەتایبەتیش پارتە دەسەڵاتدارەکان، لێپرسراوێتی سیاسی و ئەخلاقی و قانوونی روویتێدەکات.

 گرنگە و یەکجار گرنگیشە موسوڵمانانی وڵاتەکەم وەك  ئەنجامدانی بەشێ لەئەرکی رەتکردنەوەی   مونکەرو فەسادێکی گەورەو تووندرەوی و بەگەورەگرتنی ئیسلام و کەرامەتی خوواپێداوی مرۆڤ، شەرەفی کچە یەزیدییەکان بەشەرفی کچانی خۆیان بزانن، بەتایبەتیش کەتاوانەکە لەژێر پەردەو درووشمی شەریعەتدا ئەنجام دراوە!! ئەوەش وایکردووە پێش هەرشتێك  سووکایەتیبێت بە ئیسلام و بەها بەرزەکانی و گیانە عەدالەتخوازەکەی ومێژووی پێکەوەژیانی ئاین و مەزهەب و قوتابخانە جیاوازەکان لەمێژووی شارستانێتی ئیسلامی وتایپی دینداری و واقیعی کوردەواریدا.

بۆیە دەبێت ئیسلامییەکان وناوەندە ئاینییە کوردستانییەکە لەم جۆرە یادکردنەوانە لەڕیزی هەرەپێشەوەدا جێگە بگرن، نادیار نەبن و کورسییەکانیان چۆڵ نەبێت، بەدەنگی دلێریش قسەی خۆیان هەبێت وهەڵوێستی خۆیان دەرببڕن، بەڵکو خۆشیان کۆنفرانسی لەسەربگرن وبەرنامەی تایبەتیان هەبێت بۆ یادەکە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×