سروشت‌و پەیوەندی دروستی نێوان دین‌و زانست

ئه‌بوبه‌كر عەلی
  2020-02-28   
سروشت‌و پەیوەندی دروستی نێوان دین‌و زانست
ڤایرۆسی کۆرۆنا وەك نمونە

لەبەرئەوەی دین دەقە، بەشێ لەدەقەکانیش سەبەب (نزول)و (ورود)یان هەیەو مرۆڤیش ڕاڤەیان دەکات، زۆرجارهەست دەکرێت، لەبەرامبەر هەمان پرس‌و بابه‌تەوە، زیاد لەتێگەیشتن‌و ڕاڤەو هەڵوێستێکی دینیمان هەیە. ئەوەش وادەکات هەوڵدان بۆ خستنەڕووی تێگەیشتن‌و مامەڵەیەکی دینی دروست و هاوسەنگ، ببێتە ئەرکێکی بەردەوامی دینی‌و زانستی‌و فیکری‌و ئەخلاقی.

ئەوەی لێرەشدا دەخوازین چەند سەرە قەڵەمێکی لەبارەوە بنوسین پەیوەندییەکی دروست‌و ئینسانی نێوان زانست‌و دینە، لەڕێی بەنمونە وەرگرتنی ڤایرۆسی کرۆناوە. سەرەتا بەپێشگریمانەیەك دەستپێدەکەین، ئەویش ئەوەیە دین جێکرەوەی زانست نیەو کارلەسەر لاوازکردن وفەرامۆشکردنی ناکات. بەڵکو پشتیوانی دەکات ویەکتری تەواو دەکەن. پشتیوانی دینیش بۆ زانست لەمەسەلەی کرۆنایە بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت:

١- کارکردن لەسەردروستکردنی هوشیاریەکی سونەنیانە وبابەتی بۆ تاکی موسوڵمان.بەو واتایەی کرۆناو ڤایرۆس موسوڵمان وناموسوڵمان ناناسێ وتووشی مرۆڤ دەبێت بەدەر لە ئاین وشوناس وباوەڕی.بەوئەندازە ئەمانە کاریگەرن پەیوەندیان بەهۆکارەکانی تووش بونەوە هەبێت. یاساو سونەنەکانی خوا لەگەردون وژیاندا بۆهەمووان وەك یەك ویەکسانە.

٢- جەختکردنەوە لە سەرئەو ڕێنوێنی وئامۆژگارە دینیانەی کە پشتیوانیەکی ڕوحی ومەعنەوی ڕاسپاردەو ڕێکارە زانستیەکان دەکەن وپابەندبوون پێیانەوە بەرز دەکەنەوە بۆئاستی گوێڕایەڵی ئاینی .لەوێنەی داواکردنی ڕەچاوکردنی پاك وخاوێنی و دەرنەچون ونەچوون بۆو شوێنە ی پەتای لێ بڵاو دەبێتەوە هەروەکو لە فەرمودەدا هاتووە.

٣- ئماژە کردن بەوەی بەگوێرەی بەگوێرەی ڕێساو فەرمودەی (لکل دا‌و دوا‌و) بۆهەموو دەردێ دەرمان هیە، کەئەمڕۆ یانسبەی ڤایرۆسەکە چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوەو،بۆیە پێویستی بەڕەشبینی ونائومێدی ناکات. بەدەرلەدین دەتوانێ لەڕێ ی زاناو بانگخوازەکانیەوە دووڕۆڵی تر بگێڕێت:

١- ورە بەرزکردنەوەو بەهێزکردنی لایەنی ڕوحی مرۆڤ کە کاردەکاتە سەر بە هێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

٢- جەختکردنەوە لەوەی موسوڵمانی توشبوو بۆی نیە لەڕێی کەمتەرخەمی وگوێ پێنەدانەوە ببێتە مایەی توشبون وئازارو ناڕەحەتی یەکێکی تر بەحوکمی ئەوەی ئەم کارە بەگوتەی موفتی زادەی مەزن بەرزدەبێتەوە بۆئاستی ئەنجامدانی حەرام. هەموو کەمتەرخەمیەکی تریش لەم ڕەوە کەتووشبونی خەڵکی تری لێ بکەوێتەوە یاخود ستراتیژی خۆپارێزی کۆمەڵگە لاواز بکات هەمان حوکمی هەیە.

بەمجۆرە زمانی دینی دەچێتە خزمەت کاریگەربوونی زانست و پابەندبوون بە ڕێکارە زانستی وفەرمیەکان.زانستیش دلەم بوارەدا دەچێتە خزمەت بەکرداری کردنی ئامۆژگاریە دینیەکان وبەهێزکردنیان هەردوکیشیان ڕۆڵی یەکتر تەواو دەکەن وخزمەتی مرۆڤ و کۆمەڵگە دەکەن.بەم جۆرە دەتوانین کایەکان بێ ئەوەی تێکەڵ یەك بن بچنە خزمەت یەک وبەهەردوکیشیانەوە خزمەتکردنی ژیان.هەڵبەت پەیوەندی نێوان دین و زانست زۆر لەمە ئاڵۆزترو فرە ڕەهەندترە.

بۆنمونە لەهەندێ شوێن وکاتدا ئاین وئەخلاق دەبێت ڕۆڵی ڕەخنە گرتن لە دین بگێڕن بەڵام تا ئەو کاتەی زانست لە خزمەت مرۆڤ و مرۆڤایەتیدا بێت ومامەڵە لەگەڵ ڕاستیە زانستیەکان بکەین ئەو ئەو چوارچێوە وێناکراوەی سەرەوە دەتوانێ خزمەت بە پەیوەنیەکی هاوسەنگ ویەکتر تەواو کەری نێوان هەردوو کایەکە بکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×