ئەم دۆخەی پارتیی‌و یەکێتیی لەبەغداد!

شه‌ریف عەلی
  2022-01-11   

ـ
ھەندێ ھاوڕێ چەند ڕۆژێکە پرسیاریان ناردوە سەبارەت بەم دۆخەی پارتیی و یەکێتیی لەبەغدا!
ـ
بەڕێزان من لە یەکەم ڕۆژی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان، بابەتێکم لە ئاوێنەدا بڵاوکردەوە کە بەرەی ئێران لەم ھەڵبژاردنەدا تێکشکان و، بەرەی ئەمریکا-تورکیا-سعودیە بردیانەوە.
ـ
لە ناو یەکێتیی دا لەبەر ئەوەی سیاسەتزانی تێدانییە. بۆیە لە یەکەم ڕۆژەوە نە کەوتنە تەتەڵەکردن و فریای ھاوکێشەکان و ئەگەرەکان. بەڵکو بەرھەم ساڵح تا پێرێش ھاتبوەوە بۆ سلێمانیی و خەریکی پیاسەکردن بو لەگەل ھونەرمەند زەھاوی دا.
 لەولاشەوە بافڵ خەریکی کۆبونەوە لەگەڵ خوێندکاران بو «کە ئەوە ئیشی قوبادی برایەتی!» بافڵ دەیوت: ''ھەر مامۆستایەکی زانکۆ غیابیان بدات ئەوا ئەو ھەڵدەستێت مامۆستاکەی زانکۆ لە زانکۆ دەردەکات!''. لەکاتێکا لە ھەمان کاتتدا ھەمو وەفدەکانی لایەنەکانی عێراق کە دەھاتن دەڕۆشتنە لای مەسعود بارزانی. 

بەلام لەملا بێ ئەوەی حساب بۆ ئەوە بکەن کە ئەم ھەڵبژاردنە ھاوکێشەکانی گۆڕیوە، پاڵیان لێ دابوەوە وایان دەزانی ئێران ئەتوانێت «وەک جاری پێشو بە سانایی بیانکاتەوە بە سەرۆک کۆمار و چەندین پۆستی تریان پێ بدات!».
ـ
مەسعود بارزانى زیرەکانە توانی دۆخەکە لە بەرژەوەندی پارتیی بقۆزێتەوەو، ببێتە ھاوپەیمانی سەدر و سونەکان. بەوەش مەسعود بارزانیی تۆڵەی لە مالیکی و عەبادی و حەکیم و ھادی عامری و یەکێتیی و کۆمەڵ کردەوە. 

کورتوپوخت واتە: لەم قۆناغەدا، مەسعود بارزانیی توانی لە ئێران بباتەوە.
ـ
پرسیار کراوە ئایا ئێران کاردانەوەی چی دەبێت!؟ 

ئێران لەم دۆخەدا بەرانبەر مەسعود ھیچی پێ ناکرێت. چونکە لە ڕوی جەماوەرەوە، ئێران دەنگی جەماوەری عێراقی لە دەست داوەو، تەنیا میلیشیاکان و یەکێتیی و کۆمەڵی بەدەستەوە ماوە.

بیرمان نەچێت، ئێران پێشتریش ھەمو شتێکی دژی مەسعود بارزانیی کردوە. 
واتە: ئێران میلیشیاکانیی و موشەکەکانیی و موچەبڕینی لەگەل حکومەتەکەی پارتیی تاقی کردۆتەوەو، لەوە زیاتر کارتی نییە. چونکە جیۆپۆلەتیکی پارتیی ھاوسێیە لەگەل 'تورکیا، سوریا، ئێران، عێراق و یەکێتیی'. 
بەپێچەوانەوە، جیۆپۆلەتیکی یەکێتیی زۆر لاوازە کە تەنیا ھاوسێی ئێران و عێراقە.

ئایا ئێران زیاتر پەکەکە و یەکێتیی دەکات بەگژ پارتیی دا، ئەوەش ئەگەرێکە. ئێران لە ئێستادا خاوەن پڕوپاگەندەی زۆر گەورەیە. بەڵام وەک کردەوە پەکەکەش دۆخیان باش نییەو لە ئێستادا ئەو شەڕەیان پێ ناکرێت، چونکە تورکیا و ئەمریکا و سەدر و سونەکان تەداخول دەکەن بە قازانجی پارتیی.
ـ
ئەو ئەگەرەشمان لە یاد بێت، گەر ئەم حکومەتەی عێراق لە ھاوپەیمانێتیی سەدرییەکان و سونەکان و پارتیی پێک بێت، ئەوا ئێران کارتەکانی لە بەرانبەر پارتیی لە ساڵانی پێشوتر کەمتر دەبن.
ـ
ئەگەر پارتیی، بتوانێ نەھێڵێت بەرھەم ساڵح ببێتەوە سەرۆک کۆمار، ئەوا یەکێتیی لە ڕوی ھەرێمیی و ناوخۆییەوە تێک دەشکێت. 
چونکە ھەڵەی ستراتیژی یەکێتیی لەوەدایە کە پێشوتر ڕایگەیاندوە کە تەنیا خۆی بەستۆتەوە بە بەرھەم ساڵحەوە. یەکێتیی نەدەبو سەرەتا ناوی بەرھەم ساڵح تۆخ بکاتەوە.
بەڵکو یەکێتیی دەبو ھەنگاو بە ھەنگاو، ھەر لە یەکەم ڕۆژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانەوە، خۆی بە کێشەی لابەلاوە سەرقاڵ نەکردبایەو، بە وردی ئەگەرەکان و ھاوکێشەکانی بخوێندبایەتەوەو، پاڵی لێ نەدابایەتەوەو وای نەزانیبایە کە ئەمەش ساڵانی ڕابردوە ھەر ئێران دەتوانێت سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆک کۆمار دابنێت.
ـ
شەریف عەلی: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×