له‌و بابه‌ته‌م كه له‌سه‌ر مه‌سرور
بارزانیی و ئێران بو، به‌ڵێنم به‌و هاوڕێ به‌ڕێزانه دا به بابه‌تێك وه‌ڵامی داواكه‌یان
له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی-ستراتیژیم له باره‌ی لاهور شێخ جه‌نگیی و كوڕانی نه‌وشیروان
مسته‌فا، بده‌مه‌وه.
پێش هه‌لسه‌نگاندنم بۆ بابه‌ته‌كه.
پێویسته خوێنه‌ران له هه‌لسه‌نگاندنی سیاسیی دا حساب بۆ یه‌ك مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی
بكه‌ن. پێم سه‌یره هه‌ندێك له خوینه‌ران، ده‌نوسن: ''مه‌سرور بارزانیی چی ئه‌زانێت،
لاهور جه‌نگی چی ئه‌زانێت، كوڕه‌كانی نه‌وشیروان چی ئه‌زانن و، هتد!''. به‌ڕێزان له
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی دا حساب بۆ واقیع ده‌كرێ و، له واقیعیشه‌وه ستراتیژ ده‌بینرێت.
مه‌سرور بارزانیی و لاهور شێخ جه‌نگیی و كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا له واقیعی كوردستان
دا ده‌سه‌ڵاتدارن. به‌شێك له خوێنه‌ره‌كان كه حیزبیین، ئه‌ته‌كێتیی ده‌ربڕینی كۆمینتێكیشیان
نییه. كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌م، كه خۆم ماسته‌رم له
'سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له زانكۆی له‌نده‌ن' هه‌یه و، خوێندكاری
دكتۆرای 'دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا'شم. هه‌وڵه‌ده‌م بێلایه‌نانه و به‌بێ
سۆز مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵسه‌نگێنم. تۆ به‌هۆی بیری ته‌نگه‌تیله‌ی حیزبیته‌وه سه‌ركرده‌ی
حیزبه‌كانی به‌رانبه‌رت به هیچ ئه‌زانیت، ئه‌وه كێشه له بیروبۆچونی تۆ دا هه‌یه!
چونكه هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی به 'سه‌د و سفر'، ناكرێت، به 'خۆشویستن و ڕق لێبونه‌وه'،
ناكرێت!
-
سه‌ره‌تا ده‌چمه‌سه‌ر تێفكرینی من
بۆ ئاینده‌ی سیاسیی لاهوری شێخ جه‌نگیی!
ڕونه، لاهور شێخ جه‌نگیش وه‌ك كوڕ
و برازاكانی بارزانیی، كوڕانی مام جه‌لال، كوڕانی نه‌وشیروان و هتد، ده‌ركه‌وتن و پله‌كه‌ی به‌هۆی برازابونی مام جه‌لاله‌وه،
به‌ده‌ست هێناوه.
پێموایه: زۆرینه‌ی یه‌كێتییه‌كان
لایه‌نگری لاهورن. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه لاهور له سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتیی،
زیره‌كتره. مه‌به‌ستم له چه‌ندێتیی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی له ناو یه‌كێتیی دا! بۆچی
له حیزبه‌كه‌ی دا لایه‌نگری زۆره، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره و په‌یوه‌ندی به هۆكاری
ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی یه‌كێتییه‌كان
جه‌ماوه‌ری ئه‌ون، خۆشی كه‌سێكی به جوڵه‌یه! به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی نه‌رێنیشی هه‌یه،
به‌تایبه‌ت ئه‌ته‌كێتیی ده‌ربڕینی دبلۆماسیی لاوازه كه چه‌ند جارێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ
حیزبه‌كان دا بۆ دروست كردوه. خاڵیكی تر كه پێویسته لاهور له ژیانی سیاسیی خۆی
دا پڕی كاته‌وه ئه‌گینا ئه‌بێته كه‌ماسیی بۆی: نه‌بونی نوخبه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه كه
پشتیوانی بن. ڕاسته چه‌ندین 'وێبسایت، ڕۆژنامه‌وان، لایڤچیی، چه‌ندین فه‌رمانده و
سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتیی' پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن و، ئه‌ویش گرنگیان پێ ده‌دات. به‌ڵام
غیابی پشتیوانی هه‌یه له‌لایه‌ن نوخبه‌ی ئه‌كادیمیستی به‌توانا و نوخبه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،
ده‌شتوانێت كار له‌سه‌ر ئه‌و بكات.
-
ئه‌وه‌ی لام جێی تێڕامانه: لاهور
كه هاوسه‌رۆكی به‌ده‌ست هێنا، گۆڕانكاری له ناو پۆسته‌كانی زۆنی سه‌وز دا نه‌كرد!
مه‌به‌ستم گۆڕانكاری له ناو پۆسته‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیی نییه. به‌ڵكو مه‌به‌ستم گۆڕانكارییه
له ته‌واوی پۆسته‌كانی 'پارێزگار، قائیمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌كان، ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان
و، پێگه كارگێڕییه‌كانی زانكۆكان' له زۆنی سه‌وزدا! ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێت: ئه‌و گۆڕانكارییانه
كاری حكومه‌ته! به‌ڵام حكومه‌ت ناتوانێت به‌بێ پێشنیاری یه‌كێتیی گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی
زۆنی سه‌وز دا بكات. پارتیی لای خۆیه‌وه گۆڕانكاری بكات یان نا، ئه‌ی یه‌كێتیی بۆ
نایكات!؟
پرسیاری مه‌نتیقی ئه‌وه‌یه: بۆچی
لاهور له زۆنی سه‌وز دا گۆڕانكاری له ده‌یان به‌ڕێوه‌به‌ردا نه‌كرد كه زیاتر له
چوار ساڵه له پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه؟ بۆچی له زۆنی سه‌وز دا گۆڕانكاری له سه‌دان
به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه كارگێڕییه‌كانی زانكۆكان نه‌كرد كه زیاتر له سێ ساڵه له پۆسته‌كانیان
ماونه‌ته‌وه!؟
ئه‌م لێوردبونه‌وه‌یه‌ی من ده‌مباته‌سه‌ر
ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی: به‌ڕاست لاهوری شێخ جه‌نگی كه زۆرترین ده‌نگی یه‌كیتیی هێناوه،
ئایا زۆرترین ده‌سه‌ڵاتیشی له ناو یه‌كیتیی دا، هه‌یه یان نا!؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
نه‌بێت، كه‌وابو كۆنگره و هه‌لبژاردن له ناو یه‌كێتیی دا گۆڕانكاری ئه‌وتۆ له مه‌سه‌له‌كان
ناكه‌ن! چونكه ده‌بو لاهور له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی له ناو یه‌كێتیی دا، قۆناغێكی نوێی
گۆڕانكاری له ته‌واوی پۆسته كارگێڕییه‌كان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی زانكۆكان له
زۆنی سه‌وز ئه‌نجام بدایه! بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه قۆناغی ئه‌و سه‌رده‌مێكی نوێیه
له پراكتیزه‌ی دروشمه‌كانیی و كاریگه‌ره.
-
نامه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌م زۆر
درێژ ببێته‌وه‌و ئایدیای نوێی زیاتر بۆ ئاینده‌ی سیاسیی لاهور بخه‌مه‌ڕو. به‌ڵام ته‌نیا
یه‌كێكیان ده‌خه‌مه‌ڕو، بۆ ئاینده‌ی سیاسیی لاهور زۆر گرنگه كه له ئێستاوه مانۆڕی
سیاسیی-دبلۆماسیی له ناو حیزبه‌كه‌ی دا بخاته‌گه‌ڕ كه خۆی بۆ پۆستی 'سه‌رۆك كۆماری
عێراق' كاندید ده‌كات! ڕه‌نگه كه‌سێك بڵێت: لاهور توانای نییه بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار.
به‌ڵام ئایا له عێراق و كوردستان توانا ده‌ور ده‌بینێت، یان ئه‌وه‌ی كوڕ و كچی سه‌ركرده‌كان
بیت!
-
بۆچی گرنگه لاهور مانۆڕی خۆ پاڵاوتن
بۆ بون به سه‌رۆك كۆماری داهاتوی عێراق له ناوخۆی حیزبه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجام بدات،
له‌به‌ر ئه‌م چوار خاڵه:-
یه‌كه‌م: ڕاسته پۆستی سه‌رۆكی كۆماری
عێراق ته‌شریفاتییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لاهور ببێته سه‌رۆك كۆمار، ئۆتۆماتیكی ده‌بێته
كه‌سێكی نێوده‌وڵه‌تیی. به‌وه‌ش له‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی كه له زۆنی سه‌وز تێی كه‌وتوه،
خۆی ده‌ترازێنێت. هه‌روه‌ها، پارتیی و دراوسێكانیش حسابێكی تری بۆ ده‌كه‌ن. به‌و مانایه‌ی
گه‌ر سبه‌ینێ 'محمدی حاجی مه‌حمود، سه‌لاحه‌دین به‌هادین و هتد'یش ببنه سه‌رۆك كۆماری
عێراق، ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه كه‌سێكی نێوده‌وڵه‌تیی. واته: پێگه‌كه ده‌تكاته كه‌سێكی
نێوده‌وڵه‌تیی!
-
دووه‌م: مانۆڕی لاهور له ناو یه‌كێتیی
دا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، وای لێ ده‌كات كه د.به‌رهه‌م وه‌ك یارپێكراو لاهور
به‌كارنه‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر هه‌ر خۆی ببێته‌وه سه‌رۆك كۆمار. به‌ڵكو لاهور
خۆی ده‌بێته یاریكه‌ری سه‌ره‌كیی و، ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی
ده‌سه‌لمێنێت، كه: ئه‌و له ناو حیزبه‌كه‌ی دا زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه و، به
مافی خۆی ده‌زانێت ببێته كاندیدی یه‌كێتیی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. به‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ
لاهور ده‌بێته خاوه‌ن گوتاری سه‌ره‌كی ناو یه‌كێتیش.
-
سێیه‌م: مانۆڕی لاهور له ناو یه‌كێتیی
دا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، وا له بافڵ و قوبادیش ده‌كات دانوستاندن له‌گه‌ڵ
لاهور دا بكه‌ن. بۆ لاهوریش ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ بافڵ و قوباد پشتی ده‌گرن یاخود نا!؟
چونكه ئه‌گه‌ر بافڵ پشتی لاهور بگرێت، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت كه لاهور ببێته
سه‌رۆك كۆمار.
-
چوارم: مانۆڕی لاهور له ناو یه‌كێتیی
دا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، وا له ئه‌نجومه‌نی باڵای یه‌كێتیش ده‌كات كه دانوستان
له‌گه‌ڵ لاهور دا بكه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندید نه‌كه‌ن، پێویسته ئه‌نجومه‌نی
باڵای یه‌كێتیی ڕێگه‌ی پێ بده‌ن كه گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كانی زۆنی سه‌وز
دا بكات. هه‌رچه‌نده بۆ لاهور زۆر پێویسته كه كار بكات خۆی ببێته سه‌رۆك كۆمار!
-
پێشموایه: ئه‌گه‌ر له ناو یه‌كیتیی
دا ته‌نیا دوو كاندید 'د.به‌رهه‌م و مه‌لا به‌ختیار' بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق،
كاندید بكرێن. باشترە ئه‌مجاره یه‌كێتیی مه‌لا
به‌ختیار بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید بكه‌ن و، پۆستێكیش له ئه‌نجومه‌نی بالای
یه‌كێتیی به به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن. لێره‌دا ناچمه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی بۆچی باشتره
ئه‌مجاره كاندیدی یه‌كێتیی مه‌لا به‌ختیار بێت نه‌ك به‌رهه‌م ساڵح. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌م
بابه‌ته‌م په‌یوه‌ندی به لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه هه‌یه. پێموایه: بۆ لاهور سه‌ركه‌وتنێكی
ژیانیی گرنگ ده‌بێت كه بكرێته كاندیدی حیزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتوی
عێراق!
--
سه‌باره‌ت به كوڕانی نه‌وشیروان
مسته‌فا!
نه‌وشیروان مسته‌فا به پلانێكی
تۆكمه‌ی ڕێكخراوه‌وه كوڕه‌كانی كرده خاوەنداری موڵکەکان و سەرمایەی گۆڕان!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوڕانی نه‌وشیروان
مسته‌فا چه‌ندین خاڵی لاواز و نه‌رێنیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاوێژكاری سیاسیی لێهاتویان
هه‌بێت ئه‌توانن بۆ داهاتو بزوتنه‌وه‌كه‌یان كه‌مێك به‌هێز بكه‌نه‌وه! خاڵه نه‌رێنییه‌كانی
كوڕانی نه‌وشیروان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی ڕابردویان. هه‌روه‌ها نه‌بونی
توانای ڕه‌وانبێژی و، نه‌بونی جوڵه‌ی سیاسی‌یان! ئه‌و خاڵانه‌ش كه وا ده‌كات كوڕانی
نه‌وشیروان گه‌ر ڕاویژكاری لێهاتویان هه‌بێت بتوانن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌مێك به‌هێز
بكه‌نه‌وه، ئه‌مانه‌ن:-
یه‌كه‌م: سه‌رمایه‌دار و گرده‌وانن.
ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ت دا عه‌قڵی ستراتیژی له پشتییه‌وه هه‌بێت ئه‌وا 'به پاره و،
به زه‌وی' ده‌توانرێت جوڵانه‌وه‌ی كاریگه‌ری سیاسیی پێ ڕێكبخرێت.
دووه‌م: كوڕانی نه‌وشیروان خه‌ڵكی
سلێمانین. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌توانن بونیه‌تی سیاسیی خۆیان بهێڵنه‌وه.
سێیه‌م: به‌شێك له لایه‌نگرانی
نه‌وشیروان مسته‌فا به شوێن كوڕانی نه‌وشیروانه‌وه ماون. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و
ده‌لاقانه‌ی كه كوڕانی نه‌وشیروان ده‌توانن به‌هۆیانه‌وه بزوتنه‌وه‌كه له داڕوخاندنی
ته‌واوه‌تی بپارێزن.
چواره‌م: گرنگه كوڕانی نه‌وشیروان
وه‌ك ئه‌و پلانه‌ی كه بۆیان جێهێڵراوه هه‌ر وه‌ك 'ڕێكخه‌ری سێبه‌ر'ی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان بمێننه‌وه چونكه هه‌ر به‌هۆی سه‌رمایه و تاپۆی گرده‌كه له‌سه‌ریان زۆرترین
ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێت. ئیتر پێویست ناكات بۆ
ئاینده‌ش به ناونیشان ببنه ڕێكخه‌ر!
-
به تێفكرینی من: كاركرد و ئاینده‌ی
سیاسیی كوڕانی نه‌وشیروان ده‌بێت له‌سه‌ر چوار بنه‌مای سه‌ره‌كی بێت:-
یه‌كه‌م: په‌نابردن بۆ كه‌سانی ئه‌كادیمیی
و نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن سه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له بزوتنه‌وه‌كه‌یان بكه‌ن و، كوڕانی نه‌وشیروان
به‌رده‌وام ڕاوێژیان لێ وه‌ربگرن.
دووه‌م: گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌شداربون
له حكومه‌ت دا، له پێناو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیی نه‌كه‌ونه‌وه ناكۆكییه‌وه و، به‌هۆی
ڕه‌خنه‌نه‌گرتنیشیان دڵی لایه‌نگرانیشیان نه‌ڕه‌نجێنن، هه‌ستان كه‌ناڵی كه‌ی-ئێن-ئێنیان
به بیانوی بنیادنانه‌وه‌ی بیناكانیی، داخست. چاره‌نوسسازه بۆ كوڕانی نه‌وشیروان كه
كه‌ناڵه‌كه زۆر به به‌هێزی بخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ.
سێیه‌م: گرنگه كوڕانی نه‌وشیروان
قۆناغ به قۆناغ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و كه‌سانه پاك بكه‌نه‌وه كه به قازانجی گوتاری
ده‌زگاری زانیاری یاخود هی پاراستن، كارده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، ده‌بێت كوڕانی
نه‌وشیروان قۆناغ به قۆناغ كه‌سانی نوێ ببه‌نه پۆسته‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌وه. گۆڕان
زۆر پێویستی به ڕێكخستنێكی مۆدێرن هه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا چوار ساڵ له پۆسته‌كه‌ی
دا بێت و، هه‌ر كاندیده‌ش ته‌نیا چوار ساڵ وه‌زیر بێت و،هتد. گه‌ر گۆڕان ئه‌و ده‌ردی
ته‌كه‌تولبازییه‌ی كه له یه‌كێتییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری نه‌كات، دور
نییه بزوتنه‌وه‌كه به‌ته‌واوی دانه‌ڕوخێنێت.
-
چواره‌م: خاڵێكی ڕوخێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ئه‌وه‌یه: وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانیان وه‌ك پێویست نین، كه ده‌بو له‌لایه‌ن
خودی كوڕانی نه‌وشیروانه‌وه به‌رده‌وام هانبدرێن بۆ پراكتیزه‌ی پرۆگرام و ڕێگاكانی
چاكسازی. چونكه سه‌یره بزوتنه‌وه‌یه‌ك ناوی گۆڕان بێت كه‌چی له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی
نایاسایی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ به‌ره‌و ژور بێت.
چونكه ده‌بێت په‌رله‌مانتار كه ته‌مه‌نی له شه‌ست ساڵ كه‌متر بێت بۆی نه‌بێت خانه‌نشینبونی
په‌رله‌مان بیگرێته‌وه. سه‌یره بزوتنه‌وه‌یه‌ك ناوی گۆڕان بێت كه‌چی وه‌زیره‌كانی
پسپۆڕی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆیان نه‌بن! سه‌یره ناویان گۆڕانه كه‌چی پۆسته كارگێڕییه‌كانی
شاروشارۆچكه‌كانی پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌سانی ناپسپۆڕیان لێ داناون. زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی
تر له وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان دا هه‌یه! بۆیه پێویسته كوڕانی نه‌وشیروان
بۆ ئاینده به ڕادیكاڵی به‌و مه‌سه‌لانه و زۆر پرسی تردا بڕۆنه‌وه.
هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین
كوڕی هه‌ژاری خسته پۆستی باڵاوه. به‌ڵام وه‌ك گۆڕانكاری، تا ئێستا گۆڕان به‌كرده‌وه
شتێكی جیاوازتر نه‌بوه له پارتیی و یه‌كێتیی. به‌ڵام له ڕاگه‌یاندن و فه‌یسبوكبازی
دا، جیاوازتر بوه لێیان! هه‌ربۆیه‌شه كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و به‌رنامه‌ی سیاسیی-لۆژیكییه
له زۆر ڕوه‌وه.
--
شه‌ریف عەلی (شەریف هەژاری): خوێندكاری دكتۆرا
له‌دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.