لە بارەی پرسی نەوت و گازی ھەرێم لەگەڵ بەغداد.

شه‌ریف عەلی
  2022-05-09     545

بەردەوام پرسیارم لەسەر ئەم بابەتە لێ دەکرێت.

 ئەم پرسە لەسەر چوار خاڵی سەرەکی بەندە:-

یەکەم: لە ڕوی ناوخۆی ھەرێمەوە، ئایا پارتیی دەتوانێت تا سەر موچەی زۆنی خۆی بدات و، بە سەقامگیریی بیھێڵێتەوە.

دووەم: لە ڕوی ناوخۆی عێراقەوە، ئایا کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داھاتوی عێراق، کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار، وەزیری نەوت و، وەزیری دارایی. ئایا دۆخی ناوخۆی باشور و ناوەڕاستی عێراق سەقامگیر دەبێت!؟

سێیەم: لە ڕوی نێودەوڵەتییەوە، ئایا شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بە کوێ دەگات. بەردەوامبونیی ئەو شەڕە ڕەنگە بە قازانجی پرسی نەوتی ھەرێم بێت.

چوارەم: لە ڕوی ھەرێمایەتییەوە: ئایا دانیشتنەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بە کوێ دەگات و، ئیسرائیل دەتوانێت ڕێگر بێت لە ھاتنەدی ئەو ڕێکەوتنە! ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە بە ئەنجام نەگات. ڕێگانادرێت نەوت و گازی ئێران بفرۆشرێت. لەو ئەگەرەدا ئێرانیش ھەوڵ دەدات لە ڕێی میلیشیاکانییەوە عێراق تێکتر بدات. ئەو ئەگەرەش وا دەکات بە قازانجی فرۆشتنی نەوت و گازی ھەرێم بێت. بێگومان ئەگەرە پێچەوانەکەشی ھەر ڕاستە.

ـ
شەریف عەلی: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×