ئایا ئێمەی کورد لە بەرەی ئێرانین، یاخود ئیسرائیل؟

شه‌ریف عەلی
  2025-06-17     685

 

 

لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە، گەللی کورد بەڕونی بونەتە دو بەشی سەرەکی:

بەرەی یەکەم: زۆرینەی کوردن و، بڕوایان بە پاراستن و بەرگریکردن لە شەرەف و کەرامەتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەیەو، دژی هەمو داگیرکەرانی کوردستانن. ئەم زۆرینەیەی کورد؛ کەسانی نەتەوەپەروەرن و، دژی داگیرکەرانی ئیمپریالیستیی فارس، تورک و، عەرەبن، لەسەر خاکی کوردستان. 

ئەم زۆرینەیەی کورد بەردەوام دەگەشێننەوە؛ کاتێک دەبینن کە ئیسرائیلییەکان پڕتوانایانە سەرکردە باڵاکانی ڕژێمی فارس دەتوێننەوەو، بە دەقیق دەیانپێکن.

ئەم زۆرینەیە کە نیشتیمانپەروەرانی کوردن، دەبنە هاوسۆزی هەر هێزێک، گەر ئەو هێزە هێرش بکاتەسەر داگیرکەرانی تورک، یان فارس، یاخود عەرەب. چونکە داگیرکەرانی ئیمپریالیستیی تورک، فارس و، عەرەب، زیاتر لە پێنج سەدەیە سەدانجار جینۆسایدی کورد و، هەزاران جار ئەتکی ناموسیان ڕۆڵەکانی گەللی کوردیان کردوە. بە جۆرێ فاشیستییان لە لوتکەدایە کە خۆشیان لە خودای خالق لەسەروتر دەبینن و، دەیانەوێ دەستکاری کاری خودا بکەن کە کوردی وەک نەتەوەیەکی جیاواز خولقاندوەو، بەردەوام ئامانجیانە، کە؛ تورککاندن، فارساندن و، عەرەباندنی کورد و کوردستان، درێژە پێ بدەن.

زۆر گرنگە بۆ ئێمەی کورد کە دەبینین ئیسرائیلییەکان دەبنە دوژمنی ئێران. بە هیوام بەکردەوە بشبنە دوژمنی تورکیاش. چونکە هەتا دوژمن بۆ داگیرکەرانی کوردستان زیاتر ببێ؛ خێراتر داگیرکەرانی کوردستان دادەڕمێنرێن.

 

بەرەی دووەم: کەمینەیەکن لە کورد، بریتین لە بەشێکی سەرکردەکانی کورد و، کۆمەڵێک مرۆڤی بێ-سەنگ کە بێشەرمانە سۆزیان بۆ داگیرکەرانی ئیمپریالیستیی تورک، یان فارس، یاخود عەرەب، هەیەو، لایان ئاساییە کە کەرامەت و شەرەفی تاکەکانی کورد لەلایەن تورک، فارس و، عەرەبەوە ئەتک بکرێ و، ئینجا جینۆساید بکرێن. ئەم خۆشخزمەتییەیان بۆ داگیرکەران تەنیا لە پێناو نفوز و مانەوەی هێزی ناوچەییان و پارە دایە.

لە جەنگی ئێران و ئیسرائیل دا، لە ڕێی میدیاوە، هادی عەلی یەکگرتو و میدیای یەکگرتو کە سیاسەتی فەرمی حیزبەکەیانە، سەرکردەکانی کۆمەڵەی عەلی باپیر و میدیاکانیان کە سیاسەتی فەرمی گروپەکەیان بەیان دەکەن و، حەمەی حاجی مەحمود، بە ئاشکرا خۆشخزمەتی خۆیان بۆ ڕژێمی داگیرکەری فارس، خستۆتەکار.

هەرچەندە، دەکرێ سەرانی ڕژێمی ئێران ئەو لێوردبونەوەیە بکەن: ئەگەر بەشێک لەم سەرکردە کوردانەی سەر بە ڕژێمی ئێران نەبونەتە هاوکاری مۆساد؛ بۆچی بەکردەوە ناڕۆنە پاڵ هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەنە ئامانج!؟

بۆ ئەوەی هادی عەلییەکان، سەرکردەکانی کۆمەڵەی عەلی باپیر، حەمەی حاجی مەحمودەکان، لە کردەوەش دا بیسەلمێنن کە خۆیان بە مۆساد نەفرۆشتوە؛ پێویستە لەگەڵ حەشدی شەعبیی ببنە هاوبەرەو، دەست بە چالاکی بکەن!

ئەوەنە لە ٢٠٠١ ەوە بابەتمان نوسی کە ئێران ناوێرێ خۆی ڕاستەوخۆ شەڕی ئیسرائیل بکا؛ خوا کردی توش بو! 

ئێستا پێویستە تەکتیکی تر دژی ئوم جۆرە کوردانە بگرینەبەر. ئەویش ئەوەیە: هەرکاتێک هادی عەلییەکان، عەلی باپیرەکان و، حەمەی حاجی مەحمودەکان، دروشمی ئاخوندپەرستیی بڵێنەوە، پێویستە بابەتیان لەسەر بنوسین، کەوا: ئەگەر بەنهێنیی سەر بە "مۆساد" نین، بۆچی بەکردەوە پشتیوانی خۆتان بۆ ڕژێمی ئێران لە دژی هێزەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل، ناسەلمێنن؟!

 لە سیاسەت دا، بۆشی هەیە بەشێک لەمانە سەر بە مۆساد و سی-ئای-ئەی بن. وەک چۆن بەڵگەنامەکان نیشانی دەدە کە سەرکردەکانی یەکێتیی لە یەک کات دا، هەزار سەرەن و، زانیاری لەسەر ئیتلاعات بە بەریتانیا، سی-ئای-ئەی و، مۆساد دەدەن. لەولاشەوە هی ئەوانییش بە ئیتلاعات دەدەن!! ئەم سەرکردانەی ئیسلامی سیاسیی کوردییش، ملیۆنێک سەر و سەودایان هەیە!

بەهەرحاڵ، دەبێ یەکێک لە تەکتیکەکانی ئێمەی نەتەوەپەروەر بۆ ئەوەی ڕێژەی سەرکردەی سەر بە داگیرکەران لە کوردستان کەمبکەینەوە، ئەوەبێ: ئەگەر هادی عەلییەکان، عەلی باپیرەکان و، حەمەی حاجی مەحمودەکان، ڕاست دەکەن و، بە نهێنیی ئیش بۆ مۆساد یان سی-ئای-ئەی، ناکەن؛ فەرمو بەکردەوە بەشدار بن لە جەنگەکەدا، بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ڕاستگۆیانە خزمەتچیی ڕژێمی ئێرانن. چونکە ئیسرائیل هێندە زیرەکانه سەدان تۆڕی سیخوڕی جاڵجاڵۆکەیی لە ناو بەرەی ئێران دا ڕواندوە؛ ئێستا کە ئاخوندەکان کونە مشکیان لێبوەتە قەیسەری، تەنانەت گومان لە ڕیش و سمێڵی خۆشیان دەکەن کە سەر بە مۆساد بن! کێ ئەڵێ ئەو توندییەی حەمەی حاجی مەحمود بە قسە بۆ پشتیوانی ڕژێمی ئێران دەریدەبڕێ، هۆکارەکەی ئەوە نییە کە سەر بە مۆسادەو لە سورێنەوە درۆنی ئیسرائیلیی بە قاچاخ ڕەوانەی ئێران نەکردوە؟ خۆ سەلماوە کە زۆرینەی جەنگەکە دژی ئێران؛ ئەو جەماوەرەی فارس لەناوخۆدا دەیکەن کە سەر بە مۆسادن. بۆیە دەبێت ئەم سەرکردە کوردانە بەکردەوە خۆیان بۆ ڕژێمی ئێران بسەلمێنن، چونکە   بەرەی مقاومە هێندە سیخوڕی ئیسرائیلی تێدا ڕواوە؛ ئەستەمە ناسینەوەو لێکجیاکردنەوەیان و، تەنیا کردەوە دەتوانێ ڕاستگۆیی هەر یەکێکیان، بسەلمێنێ!

حەمەی حاجی مەحمود، عەلی باپیرەکان و، هادی عەلییەکان، کە ڕۆژانە خۆیان پێناگیرێ و، بە ئاشکرا  خۆیان وەک خزمەتکاری ڕژێمی داگیرکەری فارس سەدبارە دەخەنەوەڕو. وا دەزانن ڕۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد ئەو ڕۆژگارانە لە بیر دەکا کە لە ترسی موشەکبارانی ئێران؛ ژن و مناڵانی کورد خۆیان دەدایە بن بەردەکانی دەشتەکانی کۆیە؟

وا دەزانن؛ موشەکبارانەکانی هەولێر لە یاد دەکرێ؟

ملیۆنان شەهید و لەسێدارەدانی کوردان لە خۆرهەڵاتی کوردستان فەرامۆش دەکرێ؟

 ئەنفال و کیمیاباران کە هۆکارەکەی هێنانی پاسداران بو لە بیر دەکرێ؟

چما و تاکەی گەلەکەمان داوای ڕەجمکردنی ئەو سەرکردە کوردانە ناکات کە سەر بە داگیرکەرانن؟

با حەمەی حاجی مەحمود، عەلی باپیرەکان، هادی عەلییەکان، پەکەکەو کۆمۆنیستە دۆڕاوەکان، ئەو حەقیقەتە زۆرباش بزانن: یان دەبێت ڕژێمەکەی ئێرانیان ئەژنۆی بخاتە زەوی و تەسلیمی ئیسرائیل-ئەمریکا ببێ، یاخود داغان دەکرێ.

 

هێمن جوانی ڕازاندۆتەوە:

ژینی کورتم دی؛ پڕاوپڕ له‌ شانازی و شه‌ره‌ف،

عومری زۆرم دی، که‌ دوایی هات به‌ ڕیسوایی و نه‌ده‌م!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×