سیاسەتکردن وەک دروستکردنی [ماقڵە مناڵانە] لە باشوری کوردستان!

شه‌ریف عەلی
  2026-01-16     450

دکتۆرا لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی

 

ئەو یارییە مناڵانەیەی شاسوار و بافڵ دوێنێ شەو کردیان و، ناویان لێ ناوە: سیاسەتکردن!!! ڕەنگە دەرخەری ئەوە بێ: شاسوار بە ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتیی، بەردراوە!

 

کاتێک بزوتنەوەی گۆڕان لە لوتکەدابو و، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بو، من لە ٢٠١٤ بە بابەتێک لە ئاوێنە ڕامگەیاند: "هەرگیز پارتیی و یەکێتیی بە دیموکراسییەت ناڕوخێن و، هەرگیزیش دیموکراسیەتی ڕاستەقینە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی نایەتەبون. پارتیی و یەکێتیی بە چەک هاتونەتەسەر حوکم، بۆیە؛ یا بە جوڵانەوەی چەکداریی، یان بە ڕاپەڕینی جەماوەریی-چەکداریی، یاخود بە گۆڕانێکی گەورەی هاوکێشەی هەرێمایەتیی دەڕوخێن!".

 

دەی کەوابو یەکێتیی کە بە ڕونی ئەمە ئەزانێ؛ ئەم یارییە مناڵانەیە چییە دوێنێ شەو لەگەڵ شاسوار کردی؟

 

یەکێتیی دەیانەوێت شاسوار بەکاربێنن بەلای کەمەوە پەراوەیەکی سیاسیی لەم ماوەیەدا بکەن بۆ ئەوەی فشاربخەنەسەر پارتیی کە ڕازی ببێت پۆستی سەرۆک کۆماریان پێ بدات و، لەملاشەوە لە حکومەتی داهاتو یەک بۆ دو پۆستی تر بەدەست بێنن!

 

کەوابو شاسوار لە پێناو بەردانیی داو، یەکێتییش لە پێناو پۆست دا: [بە ناو] سیاسەت دەکەن و، بافڵ و شاسوار وا ڕۆڵی ئەکتەری شانۆییان دوێنێ شەو پێشکەش کرد کە پێشتر [لە زیندان] لەسەر ئەم شانۆگەرییە ڕێکەوتون! 

 

ئای لەم [بە ناو!!] سیاسەتە کە مناڵێکیش لێی تێ دەگات؛ هەر ئەم جۆرە پەراوانەیە تا دێت پارتیی دەکەنە کەڵەگا!

 

 ئەی مافی خەڵک کێ لێی بەرپرسە!؟

 

سەد کورسیت هەبێ؛ یەکێتیی لە زۆنی خۆی حسابی مێرولەیەکی بۆ ناکات. 

 

سەدویانزە پەرلەمانتاریشت هەبێ؛ پارتیی لە زۆنی خۆی حسابی مێشولەیەکی بۆ ناکات! 

 

مەسەلەکە چەکدارەو، خوا ئەمریکا، بەریتانیا، تورکیا و، ئێران بگرێ کە هاوکارو هاریکار و پشتیوانی هەر هەمو ئەم هێزه گەندەڵانەی باشوری کوردستانن!

 

پێشتر لە چەندین بابەت دا شیمکردۆتەوە: هێزە [بەناو] ئۆپۆزسیۆنەکانی باشوری کوردستان، یان سیخوڕی پارتیی و یەکێتیین کە شەرعیەت بە دەسەڵاتیان دەدەن، یاخود سیخوڕی سەر بە ئێران، تورکیاو، بەریتانیان.

 

سەیر نابێت ئەگەر پارتییش لە ژێرەوە لەگەڵ یەکێتیی ڕێکەوتبن کە شاسوار بەربدەنوئەم پەراوانەی پێ بکەن بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە بەرچاوی میللەت ناشیرینتر بکەن!

 

سەمەرەش نابێت ئەگەر شاسوار بتوانێ بافڵ بخەڵەتێنێ و، بارگاوییە تورکییەکەی کاریگەری زیاتر بێ لەسەر بارگاوییە ئێرانیەکەی و، بەڵێنی بە بافڵ-ئێران دابێ و، بەڵام دواتریش بەنهێنیی هەر بۆ ئەجێندای تورکیا ئیش بکات!

 

 بافڵ واز لەوە بێنە کە تۆو شاسوار سیاسەتکردنتان لە باشوری کوردستان کردۆتە: ماقڵە مناڵانە! واز لە ڕاوێژکارەکانیشت بێنەکە هەریەکەیان چەندان حیزب و پەتپەتێنی دەزگا سیخوڕییەکانیان ئەنجام داوە!

 

لەم دێڕەی کۆتاییم تێ بگە: ئەمریکا دەڵێت:"ئێران گەورە  دەکەینەوە!". هەر ئەمریکا دەشڵێت: "بەڵێ بۆ بەهێزکردنەوەو گەورەکردنەوەی عێراق!". چەند هەفتەی پێشوش هەر ئەمریکا وتی: "بەڵێ بۆ بەهێزکردنەوەی سوریا".

 

 منی ئەکادیمیستی نەتەوەیی بێلایەن هاتم چیم کرد؟ بابەتێکم بۆ هەسەدە نوسی، کە پێش جینۆسایدی کورد لە حەلەب بو، بە وردی بۆیانم شیکردبوەوە کە چۆن بە درۆن لەدیمەشق بدەن؛ ڕەوتی فاشیزمی جۆلانیی-ئەردۆگان دەوەستێنن! چەند بابەتێکیشم بۆ هێزە کوردییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان نوسی، کە پێش ئەوەی ئەمریکا دەسەڵاتێک لە تاران بسەپێنێ؛ ئێوەی هێزەکانی خۆرهەڵات دەبێت چۆن و چیی بکەن!

 

چەندین بابەتیشم بۆ پەکەکەو هێزەکانی باکور لە ساڵی ڕابردو نوسی، کە میت و ئەردۆگان ئەیانەوێ لە ڕێی بەکارهێنانی ئۆجەلانەوە؛ کاتتان پێ بکوژێ، هەتاکو جۆلانیی لە ئاستی نێودەوڵەتیی بۆ لەناوبردنی خۆراوای کوردستان بەهێز دەکات، بەڵام وادیارە ئەوان تێفکرینەکانمیان بە هەند وەرنەگرت!

 

بافڵ لە هاوکێشەکان و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە و پێشبینییە ستراتیژییەکان تێ بگەو ئەگەرەکانی بخوێنەرەوە. بەتایبەت لەم دۆخەدا سیاسەتکردن بچوک مەکەرەوە بۆ ماقڵە مناڵانەو خەتخەتێنی چاڤی لاند!

 بە شاهیدی خەڵکی کوردستان، پارتیی بۆی هەیە لە ڕێی شاسوار عەبدولواحیدیشەوە دیسانەوە گۆڵت لێ بکاتەوە!!

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×