شەریف عەلی: دکتۆرا لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
واتە ئێستا کاتی قسەی زل نییەو، دەبێت ئەم واقیعە تاڵە بە هەمو کوردەوە، دەست لە ناو دەست، بگۆڕدرێ بە سەرکەوتن و، لوت شکانی داگیرکەران و پشتیوانانیان .
١-پێدانی درۆن و ناردنی تیمی درۆنی تایبەت بۆ خۆراوای کوردستان لەلایەن باشوری کوردستانەوە -زۆر بە نهێنیی-. هەروەها ناردنی چەک و تەقەمەنی بەهێز کە داگیرکەرە ڕیش تەورەکان بکاتە قەقنەز!
٢-ناردنەوەی هێزی ڕۆژ و یەکڕیزبونیان لەگەڵ هەسەدە.
٣-خۆپیشاندانی گشتگیری کوردان لە هەمو جیهان و، [مانگرتن لە خواردن] لەبەردەم باڵوێزخانەکانی ئەمریکا!
٤-بە هیچ جۆرێک لەم تەوقیتەدا بڕوا بە بەڵێنی ئەمریکاو بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا نەکەن، ئەگەر کردەوەی خێرای لەگەڵ نەبێت!
٥-بۆ هەسەدە: ناردنی کەسانی "گیانفیدا" بۆ چالاکیی لە ناو دیمەشق و ئەنجامدانی هەندێکجۆر چالاکی گیانبازانە کە داگیرکەران ڕابچڵەکێنێ و، لەگەڵیشی دا بە درۆن دیمەشق و بنکە ستراتیژییە ئابوریی و خزمەتگوزارییەکانی بکرێتە ئامانج. بڕوای نەگۆڕم ئەوەیە: لەم سەردەمەدا کە تەکنەلۆژیای جەنگی پێشکەوتوە؛ بزافی ناسیۆنالیستی کورد لە هەر بەشێکی کوردستان دەبێت پایتەختی داگیرکەرانی ئیمپریالیست ڕاستەوخۆ بکاتە ئامانج و، دۆخی ناجێگیری سیاسیی-ئابوریی لە پایتەختەکانیان بخولقێنێ؛ بەوە داگیرکەران بە چۆک دا دێن.
تکایە بەرانبەر بە داگیرکەران واز بێنن لە قسەی زلی وەک: ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ و، مافی دیلەکانی داگیرکەران و، ئێمە نەتەوەیەکی لێبوردەین و، هتد! هەروەها واز بێنن لە دروشمی بێمانای "برایەتی گەلان" کە بە شوودانی کوردە بە داگیرکەرانی ئیمپریالیزمی تورک، ئیمپریالیزمی فارس و، ئیمپریالیزمی عەرەب.
کورد دەبێت لەم زنجیرە جەنگەدا وەک تۆڵەسێن و دڕندەو تۆڵەکردنەوەی کەرامەتی؛ خۆی بسەلمێنێ! تکایە ئیتر واز بێنن لە ناز و مەکری "برایەتی گەلان"! ئەمە مەسەلەی ناسیۆنالیزم و خەباتە بۆ ڕزگاری نیشتیمانی کوردستان، پرسەکە دڵداریی و ڕێکخراوی خێرخوازی نییه!
٦-نەخۆشخانەکانی باشوری کوردستان بخرێنە خزمەت بریندارانی خۆراوای کوردستانەوەو، لەگەڵیشی دا پێویستە داودەرمانی خێرایان بۆ ڕەوانە بکرێت.
٧-کۆکردنەوەی هاوکاریی و پیتاک بۆ خۆراوای کوردستان، بەتایبەت لەلایەن کوردانی دیاسپۆرا.