شەریف عەلی: دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
لەم چەند ڕۆژەدا کە نەتەنیاهۆ-ترەمپ گورز دەوەشێننە ڕژێمی ئاخوندە دەجالەکان؛ کەسانێک ماسکی خۆیان بۆ پشتیوانی لەو ڕژێمە داگیرکەرە دڕندەترینە لادەدەن.
ڕونە ئەمریکا-ئیسرائیل لە پێناو کورد لەو ڕژێمە ناسرەوێنن؛ بەڵکو لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان دایەو، کوردیش لەم خاڵەدا بەرژەوەندی لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل هاوتەریب دێتەوە.
بۆ ئەو بەڕێزانەی کۆمەڵگای باشوری کوردستان کە ئیسلامیی سیاسیی و بەشێک لە یەکێتیی و کەمێک لە پارتییەکانن و؛ سۆزیان بۆ ئەم دڕندەترین ڕژێمە داگیرکەرە هەیە: مادەم بڕواتان بە خوا هەیە؛ گرنگە لە گەورەیی دەسەڵاتی خودای گەورە وردببنەوە!
ئەو خامنەییەیەی ملیۆنان مناڵی کوردی بێ دایک و باوک کرد، ئۆپەراسیۆنی هەڵەبجەی ئەنجام دا، بەدەر لە هەمو دین و باوەڕ و ئەخلاقێک؛ بڕیاری شەهیدکردنی، بێوێنەترین ڕێبەری کورد؛ قاسملوی بیرمەندی لە دانوستاندن لە ڕۆژی هەینیی جەژنی قوربان دا. سەدانی وەک مەلا محەمەدی ڕەبیعی شەهید کردو، شەهید فوئاد و هەزارانی تری شەهید کرد. زیاتر لە دوسەد و پەنجا مناڵی ساوای بەهۆی ناوی عومەر لە بەغدا کوشت. هەزاران براو هاووخوێن و هاونەتەوەیی یارسانیمانی شەهید دەکرد و ئەتکی کەرامەتی دەکردن. چەند هەفتە لەمەوبەریش لە کرماشانی پایتەخت و تەواوی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ناو ماڵەکان تاپڕیان لە ژن و مناڵی کورد دەدا؛ بینیتان لە دانوستان دا، ئەمریکاش هەمان شتی بەسەر خامنەیی هێنا؛ ئەوەیە تۆڵەی خودایی، وەکو سەددام بە بەشێک لە مناڵ و کەسوکارییەوە لە ناو برا!!
بۆیە، گرنگە مرۆڤ، لانی کەم؛ کەمێک ویژدان، ئەخلاق، هەستی نەتەوەیی و، تۆزقاڵێک هەستی ڕاستەقینەی ئاینیی هەبێت! کەوایە، بە یەک وشەش؛ بەرگریکردن لەم ڕژێمە داگیرکەرە دڕندەترینەی ئێران دەچێتە خانەی جاشایەتیی، خوانەناسیی و، بێویژدانییەوە.
ئێوە ڕۆژانە دەیبینن چۆن بۆمبارانی کەمپەکانی کوردانی خۆرهەڵات لە سلێمانیی و هەولێر دەکات؛ نازانم بە چ ویژدانێک، بە چ هەستێکی کوردانە، بە کام خوداناسیی؛ بەرگری لەم داگیرکەرە خوێنڕێژترینە دەکەن کە مزگەوتی سوننەمەزهەبەکانی لە تاران نەهێشت!
وەک وترا: ئەمریکا-ئیسرائیل لە پێناو کورد لەم ڕژێمە نادەن. بەڵام کوردیش بەرژەوەندییەکانی لەم خاڵەدا لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل یەکدەگرێتەوە!
ئێوە بەئاگان و بابەتە ئینگلیزییەکان دەخوێننەوە، کە ئەم ڕژێمە هەزاران مرۆڤی کوردی لە خۆرهەڵات و باشوری کوردستان موعتاد کردوە، بە پێی سیاسەتێکی نهێنیی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە خۆرهەڵات و باشوری کوردستان!؟
دەبینین ساڵانێکە ڕۆژانە میلیشیاکانی ئێران چی بسەر باشوری کوردستان، بە ناوچە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دێنن!؟ بۆیە، ئەوپەڕی کەرامەتداربونە لە مەرگی داگیرکەران دا؛ زەماوەند بگێڕین!
ئەم گۆڕانکارییانە گەورەن و نەفەسدرێژی دەوێ و؛ بۆ گشت نەتەوەی کورد؛ زەماوەندی ڕزگاریی یەکجاری نزیکە! کلیلی ڕزگاریی یەکجارەکی گشت بەشەکانی کوردستان؛ داڕوخانی ئەم ڕژێمە دەجالەی ئێرانە، کە دڕندەترین داگیرکەری دژ به کورده!
ئێوە هەرگیز تەماشای وێبسایتی خامنەییتان کردوە؛ لە شانزەی ئۆکتۆبەر کاتێک لە دوزخورماتو ئەتکی کوردان دەکرا؛ خامنەیی ڕایگەیاند: "ئەوە دەچێتە خانەی فەتحی ئیسلامییەوە دژی بێباوەڕانی سەر زەوی!".
تو ویژدانتان؛ لە کارەساتەکانی باشور؛ کوردانی خۆرهەڵات چییان بۆ باشور نەکرد، تێکەڵاوی ماڵومنداڵی خۆیانیان دەکردن! شەرم و سەرشۆڕی نییە مرۆڤ بگاتە ئەو ئاستەی سۆزی بۆ دڕندەترین داگیرکەری هەبێ کە خوشک و براکانی دەیان ساڵە جینۆساید دەکات!؟
ڕۆڵەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، ناوەندی کلتوری نەتەوەیی کورد؛ پەروەردەی قاسملوی ڕێبەری بێهاوتای کوردن. بێگومان لە ڕزگاربونیان دا؛ هەم گورزی تۆفانیی لەم دڕندەترین داگیرکەرە دەسرەوێنن و بە زبڵدانی مێژوی دەسپێرن و، هەم پاش ئەوەش: گەلی کوردیش لە باشوری کوردستان ئاهێکی بە بەردا دێتەوەو ڕزگاری دەبێ لە سیاسەتە وەحشەتناک و دڕندەییەکانی ئەم ڕژێمە بەرانبەریی و، جوڵانەوەی باکوری کودستانیش دەکەونەسەر سکەی ڕاستەقینەی ناسیۆنالیست بونەوە!
کوردبون: دینە، ئیمانە، ئەخلاقە، مەردێتییە، لوتکەی شەرەفەندییە.
تۆزقاڵێک هەستوسۆز بۆ داگیرکەران: ئەوپەڕی بێشەرەفییە!