دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
گورزێکی کاریگەر بو لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
١-لێدان لە پاڵاوگەکانی نەوت و گاز؛ لێدانە لە سەرچاوەی داهاتی پاسداران، چونکە پاسداران کەرتە ئابورییەکانی نەوت و گازی ئێرانیان بەدەستە. لێدان لە پاڵاوگەکانی نەوت و گاز بە مانای وشککردنی داهاتی پاسداران دێ و، ئەنجامیش هەڵوەشانەوە لە ڕیزەکانیان دێتەکایەوە. ئەمریکا تا ئێستا ئەو کارەی نەکردوە، چونکە ئەمریکا تەماعی لە پاڵاوگەکانی نەوت و گازی ئێران بۆ داهاتو هەیە. وەک پێشتر لە بابەتی: "ترەمپ ئەو مارێنرانە بۆ کوێ و بۆچی دەهێنێ" شیمکردەوە؛ ئامانجێکی ترەمپ ئەوەیە دەستبەسەر دورگەی خارگ و هورمز بگرێ. بێگومان هاوئاهەنگی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا لەم گورزەی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی پارس، هەبوە. بەڵام ئەوەی ئەمریکا دەڵێت: "ئیسرائیل بۆ ئەم گورزە؛ ئەمریکای ئاگادارنەکردۆتەوە"؛ تەنیا لە پێناو توڕەنەکردنی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانێتی کە وادەڵێت.
٢-لێدان لە پاڵاوگە نەوتیی و گازیییەکانی ئێران؛ کاردانەوەی پاسداران بە لێدانی ئەوانەی کەنداوی بەدوادادێت. ئەوەش هەر بە قازانجی ئیسرائیلە.
٣-ئەو گورزەی ئیسرائیل پەیامێکی کاریگەریش بو بۆ ئیمپریالیزمی ئەوروپیی "بەریتانیا، فەرەنسا و، ئەڵمانیا" کە پەیوەندی بەهێزی بازرگانیان لەگەڵ ڕژێمی ئێران هەیە. بەوەی ئەگەر بەردەوامبن لەسەر سازشکردن بۆ ئەم ڕژێمەی ئێران لە پێناو بەرژەوەندییە نەوتیی و گازییەکانتان؛ دەتوانین سەرچاوەی بەرژەوەندییەکانتان ئیفلیج بکەین.
٤-ئەم گورزەی ئیسرائیل پەیامێکی هەڕەشەئامێزیشە بۆ چین کە چیتر بەو بەهێزییە پشتیوانی ئەم ڕژێمە نەکات کە دایەنگای تیرۆری جیهانییە.
٥- لە ڕوی گازی سروشییەوە؛ ئەم گورزە بۆ خودی ئیسرائیل قازانجە کە خاوەنی کێڵگەی گازە. هەرچەندە ئێران دەیەوێ هەمو شتێکی ئیسرائیل بکاتە ئامانج، کە دانیشتوانی هەمو ئیسرائیل هێندەی پارێزگایەکی وەک تارانە. بەڵام گورزەکانی ئیسرائیل کەمەرشکێنن و، ئامانجەکان زۆر وردتر دەپێکن.
٦-ئەم گورزە پەیامێکیش بو بۆ تەواوی ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییان لە هورمز و دورگەی خارگ هەیە، بەوەی؛ ئەگەر نەیەن ببنە هاوپەیمانی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ پاراستنی هورمز و خارگ، دەکرێ ئەو سەرچاوانەی ئێران وشک بکەین کە ئێوە ٤٧ ساڵە بازرگانیی لەگەڵ ئەم ڕژێمە دەکەن.
ئەڵبەتە، بڕواشم وایە: نەتەنیاهۆ بۆ گەلەکەی خۆی بەکەڵکترینەو، حەقوایە؛ بخرێتە ڕیزی باوکە دامەزرێنەرەکانی ئیسرائیلەوە. چونکە ئەگەر نەتەنیاهۆ نەبایە: حەماس+حوسییەکان+حیزبوڵا+حەشدی شەعبیی+ئێران+تورکیا+پاکستان+قەتەر هەوڵیان دەدا پێکەوە ئیسرائیل بخۆن. بەڵام حەقیقەت ئەوەیە: نەتەنیاهۆ نەترسانە و مێژودروستکارانە بە گورزی پۆڵایین هاتە مەیدان و، دایڕماندن.
٤٧ ساڵە ئەم ڕژێمەی ئێران هیچ دیسپلین و نەزمێکی حوکمڕانیی لە ئێران و لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەهێشتوە، لەڕێی دروستکردنی گروپی مافیایی و تیرۆریستیی و چەکدارکردنیان و، دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکان و، لە دادگاکانی وڵاتانی دراوسێی داو، لە بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەریش لە جیهاندا.
ئەگەر ئەمریکا-ئیسرائیل ئەمجارە واز لەم ڕژێمە بێنن؛ ئەم ڕژێمە زۆر ترسناکتر لە ڕوی هێزی موشەکییەوە خۆی ڕێکدەخاتەوە؛ چونکە ئێران نەوت و گازێکی زۆری هەیەو، ناتوانرێ گەمارۆی تەواوەتی بخرێتەسەری. هەروەها، ئەم ڕژێمە ئایدۆلۆژییەو، دواتر تۆڵەی قورس لە ئەمریکا-ئیسرائیل دەکاتەوە.
بۆیە، باشترە بەلای کەمەوە؛ هێرشی ئاسمانی بۆ سەری هەر درێژەی هەبێ و، ئێستا پێویستە ئەمریکا-ئیسرائیل هەوڵ بدەن هێزە پیادەکانی ئێران تەفروتونا بکەن لە شاروشارۆچکەکان و شاخەکان داو، تونێلەکانی بدۆزرێتەوە. ئەڵبەتە بەردەوامیی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە تەواوی بە زەرەری ڕژێمی ئێرانە کە لە هەر ئەگەرێکی ڕاگەیاندنی مردنی موجتەبا خامنەیی یان کوشتنیی دا؛ هێندەی دیکە ڕژێمەکە دادەڕمێ.
سێ خاڵ لە ئێستادا گرنگترینن:
یەکەم: هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی دورگەی خارگ و هورمز.
دووەم: بەردەوامیدان بە گورزە ئاسمانییەکان.
سێیەم: ئۆپۆزسیۆن بکەونە جوڵە.