ئەمریکا بە ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەم؛ فشۆڵی هێزە زەمینییەکانی ئێرانیشی سەلماند!

شه‌ریف عەلی
  2026-04-05     366

دکتۆرا لەدبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی

 

ڕەنگە بیانوهێنانەوەکانی سەرانی ڕژێمی ئێران بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی یەکەم لەلایەن ئەمریکییەکانەوە؛ هەندێ مرۆڤی ساددە و تەنانەت ساویلکەشی فریو دابێت.

 بەڵام پاش چل و هەشت کاتژمێر مانەوەی فڕۆکەوانی دووەم لە ناو خاکی ئێران و،  ئینجا ڕزگارکردنیی و، دروستبونی شەڕی زەمینیی لە نێوان ئەمریکییەکان و سوپای پاسداران و، بریندارنەبون و نەکوژرانی هیچ یەکێک لە ئەمریکییەکان و، لە بەرانبەر دا؛ کوژران و برینداربونی سەدان کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بۆ هەمو دنیای سەلماند، کە: لە ڕوی زەمینیشەوە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەو شێوەیە نین کە پێشتر پڕوپاگەندەیان بۆ دەکرا.

کەناڵەکانی ئەی-بی-سیی و فۆکس نیوز و سی-ئێن-ئێن چیان وت؟

ئاماژەیان بەوەدا: پاش چەندین کاتژمێر لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان، ئینجا ئەم [فڕۆکەوانەی دووەم] لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە ئاماژەی بۆ ئەمریکییەکان ناردوە، کە؛ ماوە! 

دواکەوتنی ئاماژە ناردنەکەی بەو هۆیەبوە کەمێک بریندار بوەو هەوڵی داوە خۆی بشارێتەوەو، نەگیردرێت، چونکە لە هێزە ئێرانییەکانەوە زۆر دور نەبوە. 

لەو کاتەوە کە دو شەوی بەسەردا ڕۆشتوە؛ لەلایەن هەردو لایەنی ئەمریکیی و ئێرانیی تەرکیز لەسەر ناوچەکەی بوە، کە؛ شاخاویی بوە. بەتایبەت هێزە ئێرانییەکان زۆر لێی نزیکبون. 

کەناڵە ئەمریکییەکان، جەخت دەکەنەوە: سەرەڕای ئەوەی بەباشیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا چواردەوری ئەو ناوچەیەیان بۆمباران کردوە، بۆ ئەوەی هێزەکانی ئێران پێی نەگەن. بەڵام هەندێک لە هێزەکانی ئێران زۆر نزیکبونەتەوە لێی و، مەترسی ئەوە هەبوە؛ بۆمبارانکردنی ئەو هێزانەی ئێران ببێتە هۆی مەترسی لەسەر گیانی فڕۆکەوانی دووەم، بۆیە لەسەر زەوی شەڕ لە نێوان ئەمریکیەکان و هێزەکانی ئێران ڕویداوەو، لەوەش دا هەر هێزەکانی ئێران تێکشکاون و، زۆرینەیان کوژراون.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دو فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکا، پاش نیشتنەوەیان؛ لە ڕوی تەکنیکییەوە کێشەیان بۆ دروست بوە. ئۆپەراسیۆنەکە دەبو بە خێرایی ئەنجام بدرێت. بۆیە هێزەکانی ئەمریکا هەستاون دو فڕۆکەکەیان تەقاندۆتەوە بۆ ئەوەی دەست هێزەکانی ئێران نەکەون.

 لەکاتێکا، ئێران دەڵێت: "ئێمە خستومانەتە خوارەوە". ئەگەر ئێران بێت؛ چۆن دو فڕۆکە لە یەک شوێن دا بە تەواوی سوتاون!؟ چونکە ئەگەر خستنەخوارەوە بوایە؛ دەبو هیچ نەبێت پاشماوەی فڕۆکەکان کەمێک لە یەکتر دوربن!

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، (دەیان) فڕۆکەی ئەمریکیی بەشداریان کردوە. ئەمەش دیسانەوە لاوازتربونی توانای هێزه زەمینییەکانی ئێرانیشی سەلماندوە کە توانای جوڵەیشیان بە میکزەمینیی و دۆشکەوە زۆر کەمبۆتەوە، چونکە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە نزمیی لەسەر ناوچەکە بون، هەتا ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتویی کۆتایی هاتوە.

پلەی سەربازی [فڕۆکەوانی دووەم]؛ (کۆڵۆنێل)ە لە هێزی ئەمریکاداو، [دەمانچەیەک]یشی پێ بوە! 

ئەو پرسیارە لە جەنەراڵێکی ئەمریکیی کرا: بۆچی ئەفسەرانی فڕۆکەوانی دووەم؛ دەمانچە هەڵدەگرن، لەکاتێکا ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هێزی دوژمن لەسەر زەوی بە دەمانچەوە ناکرێت!؟

جەنەراڵەکە وەڵامێکی ڕاستەوخۆی نەدایەوەو، تەنیا وتی: "دەمانچە بۆ بەرگرییەکی زۆر کەم بەکاردێت".

ئەکرێت دەمانچە بۆ خۆکوشتنیش بەکاربێت، ئەگەر هێزی بەرانبەر لێت نزیکبویەوە. بەڵام جەنەراڵەکە؛ ئەمەی نەوت، ڕەنگە وتنی ئەمە بۆ دیسپلینی سەربازی شیاو نەبێت.

ئەگەر پێچەوانەکەی ڕوی بدایە؛ ئەگەر ئێران بیتوانیبایە ئەم ئەفسەرە فڕۆکەوانە بگرێت، دەبوە خۆراکی شەڕێکی گەورەی دەرونیی کە بە سەرکەوتنی خۆیی و، بێتوانایی ئەمریکا بە جیهانیی دەفرۆشتەوەو، کەیسەکەشیان بەکاردەهێنا.

 بەڵام، ئەم ئۆپەراسیۆنە؛ لە ڕوی کاریگەری لەسەر دیدگای ئەمریکییەکانیشەوە، سی-ئێن-ئێن کە زۆر دژی ترەمپن، کەچی لە ڕاپۆرتەکانیان ئەم ڕزگارکردنەیان بە سەرکەوتنێکی گەورە ناوبرد، وەک [داستانێکی مەزنی پاڵەوانانە!].

ڕۆڵی ترەمپ لە سەرپەرشتیکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، بە پشت بەست بە قسەی چەندین جەنەراڵی ئەمریکا لە میدیاکانی ئەمریکا، ئاماژەیان بەوەدا؛ "نایابانە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکەی کردوە هەتا بە سەرکەوتنی گەیاندوە. ترەمپ سەلماندی توانای بەڕێوەبردن و کارگێڕیکردنی لە ساتە هەستیارەکان دا؛ دەگمەنە".

سبەینێ دوایین ڕۆژی مۆڵەتەکەی ترەمپە بۆ کۆکردنەوەی گەروی هورمز. ئێمە کە دەبینین ئەم ڕژێمەی ئێران لە ڕوی زەمینیی و هەواڵگریشەوە داڕوخاوە؛ ئایا ئەمریکاو ئیسرائیل چۆن ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست دەدەن!

جەنەراڵێکی ئەمریکیی لە بارەی قۆناغی دوای ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەم، وتی: "ئێستا دەبێت بیر لە ناردنی مەلا خوێنڕێژەکانی دەسەڵاتداری ئێران بۆ شوێنی خۆیان کە مزگەوتەکانە، نەک دەستڵاتدار بن؛ بکەینەوە. ئێستا ئەو تەوقیتەیە کە زۆر ئاسانە بۆمان دەست بەسەر خارگ و گەروی هورمز و شاری بەندەر عەباس دابگرین و، بەشێکی ستراتیژی بازرگانیی و ئابوری جیهان کۆنترۆڵ بکەین". 

لە کۆتاییدا، ئەوەی منی زۆر دڵشاد کرد، ئەوەبو: بەشێک لە ڕاپۆرتی کەناڵە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوەدا؛ ئەو شوێنەی فڕۆکەوانەکان خۆیان لێهەڵداوەتە خوارەوە؛ هەرێمی لوڕستانە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن و، جار-جار دەستەواژەی: [بەختیارییە کوردەکان]یشیان بەکاردەهێنا. کەچی میدیاکانی باشوری کوردستان، دەستەواژەی؛ لوڕستانی کوردەوارییان بەکارنەهێناو، بە باشوری ئێران ناویان برد!

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×