دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
وەڵامم بۆ دو هاوڕێ سەبارەت بە گەمارۆی هورمز، لە هەڵەی نوسینم بە خێرایی ببورن:
١-ترەمپ ئامانجێتیی شادەماری ئابوری ئێران ببڕێت، لەڕێی گەمارۆدانی تەنگەڕێی-ئاویی هورمز.
٢-مەبەستێکی تری ترەمپ لەم هەنگاوە؛ تەسلیمکردنی ئێرانە. [ئەڵبەتە قۆناغ بە قۆناغ ئەمریکا بۆ ئێران ئەکشێت].
٣-ئەم گەمارۆیە گورزیشە بۆ ئابوری چین کە پشتی بە بازرگانیی نەوت لەڕێی تەنگەڕێی-ئاویی هورمز بەستوە.
٤-ئەگەر ترەمپ سەرکەوتو بێت و ئێران هەر ملنەدات؛ ئەمریکا دورگەکانی ئێران، بەتایبەت دورگەی خارگ دەگرێت و، گورزی تری تێدەسرەوێنێت.
٥-ئەم هەنگاوەی ترەمپ لەلایەن کەمێک لە دیموکراتەکانیشەوە پشتیوانیی دەکرێت. بەپێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر هەمویان دژایەتییان دەکرد.
٦-توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ستلماندویەتیی: بەم دواییانە نەک تەنیا لە ٪٢٠ ، بگرە جار هەبوە لە ٪٣٢ ی وزەی جیهان بە تەنگەڕێی-ئاویی هورمز دا ڕۆشتوە. هێندە ستراتیژیی و گرنگەو، هێندەش گەمارۆی ئەمریکا لەسەری بۆ ئێران سەخت دەبێت.
٧-ئەوروپییەکانیش ناچار دەکات کە بیر لە قۆناغی ئازادیی تەنگەڕێی-ئاویی هورمز بکەنەوە.
٨-ئەم گەمارۆیە لە ڕوی دبلۆماسیشەوە ئەو پەیامەی تێدایە، کە: سەرانەسەندن لە ڕێگا بازرگانە جیهانییەکانەوە لەلایەن ئێرانەوە؛ پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و، تەنانەت پێشێلکاری خاڵەکانی ئاگربەستیشە. بژاردەیەکی بە سودیش بە ترەمپ دەدات بۆ دوای ئەم پانزە ڕۆژی ئاگربەستە!!
٩-ئەم گەمارۆیە زیانێکی ئابوری گەورە بە ئەمریکاو ئیسرائیل ناگەیەنێت.
کاردانەوەی ئەگەرییەکانی ئێران:
١-بۆمب چاندن- موشەکهاوێشتن بۆ وڵاتانی کەنداو-هەوڵدان بۆ داخستنی تەنگەڕێی-ئاویی بابل مەندەب و، بارمتەگرتن.
٢-هەوڵدانی ئێران بۆ ئەوەی لە ڕێی دەریای قەزوینەوە نەوت و گازەکەی بە ڕوسیا تاڵانفرۆش بکات.
ئەم گەمارۆیە، لە ڕوی ستراتیژییەوە، دیسانەوە تێفکرینەکانم دەسەلمێننەوەو، بە ڕونی ئەمریکا ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە چیتر واز لەم ڕژێمەی ئێران ناهێنێت و ستراتیژی ئەمریکا-ئیسرائیل بەرانبەر ئێران؛ ڕوخاندنە، یاخود دەبێت ئێران تەسلیم ببێت.
تەنانەت بە تەسلیمبونیش تەنیا ئەوەیە کە ڕژێمەکە مردنی خۆی خاوتر دەکاتەوە!