دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
یەکەم: دروستکردنی شەپۆلی ناڕەزایی ناوخۆیی و، ڕاپەرینی چەکداریی لە ناوخۆی ئێران دا.
دووەم: زیاتر بەگژدانی باڵە ناکۆکەکانی دەسەڵاتداری ئێران، بەتایبەت لە ڕوی گەمارۆخستنەسەر باندە بازرگانییەکانی پاسداران لە تەنگەبەری-ئاویی هورمز دا.
سێیەم: گەمارۆی ئابوری-هاوردەی نەوتیی بخاتەسەر چین و، سازشی پێ بکات.
چوارەم: قازانجێکی گرنگ بەدەست بهێنێت لە زیادکردنی نرخ و ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئەمریکا-فەنزوێلا بۆ جیهان. هەروەها، بە جیهان بڵێت: "بازاڕەکانی ئەمریکا-فەنزوێلا ئارامترینن بۆ فرۆشتنی نەوت و، بەوەش بەهای جیۆپۆلەتیکیان زیاد دەکات!".
پێنجەم: تەسلیمکردنی ئێران بە داواکارییەکانی ترەمپ.
شەشەم: لە ڕوی ئابورییەوە، زیاتر دادۆشینی وڵاتانی کەنداو، بەوەی لەلایەک ئەمریکا دەیانپارێزێ لەڕێی ئەم کەشتییە جەنگیانەوەو، لەلایەکی تریش؛ گەر ئەمریکا نەبێت ئێران خۆی دەسەپێنێت وەک [خاوەنداری ڕەها]ی ڕێگای ستراتیژی-جیهانیی هورمز و، ئێران هیچ حسابێک بۆ عەرەب ناکات.
حەوتەم: تەسلیمکردنی وڵاتانی خۆراوای ئەوروپا بە ئەمریکا.
هەشتەم: لە ڕوی سەربازییەوە، بەدرێژایی ماوەی گەمارۆی سەر تەنگەبەری-ئاویی هورمز، کات بکڕێت بۆ زیاتر پڕچەککردنی ئیسرائیل و، وڵاتانی عەرەبی سەر کەنداویش ملکەچتر بکات بە کڕینی زیاتری چەک و سیستەمی دژە موشەکیی ئەمریکیی.
نۆیەم: زیاتر تەسلیمکردنی وڵاتانی عەرەبی سەر کەنداو بۆ ئیسرائیل؛ لە ڕوەکانی سیاسیی و دبلۆماسییەوە.
دەیەم: دۆزینەوەی جوڵەی ئەو سەرکردانەی ئێران کە بەدرێژایی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؛ خۆیان لە چاڵەکانی زەوی دا حەشار دابو. ئەمریکا مەبەستێکیشی ئەوەیە: وا لە سەرکردەکانی ئێران بکات کە کاردانەوەی نالۆژیکیی و تەنانەت هەڵچونیش بگرنەبەر. ئەڵبەتە [کات] دەسەلمێنێ زۆر سەرکردەی ئێران بەنهێنیی تەسلیمی ئەمریکا-ئیسرائیل بون و دەبن!
یانزە: باشتر ڕێکخستنەوەو چەکدارکردنەوەی تیمەکانی مۆساد و سی-ئای-ئەی لە ناو ئێران دا بۆ ئەگەری گورزوەشاندنەوەی ئەمریکا-ئیسرائیل بەسەر ئێران دا.
ئەم خاڵانەی سەرەوە، تەرکیزی بێلایەنانەن [تەنیا] بۆ "پلانەکانی [ئەمریکا] لە بەردەوامیدانی گەمارۆی هورمز بە ڕوی ئێران دا". بەو مانایەی ئەکرێت [ئێران]یش پلانی خۆی هەبێت.
بەڵام پلانە هەرە سەرەکییەکەی ئەمریکا: دروستکردنی شەپۆلی ناڕەزایی ناوخۆیی و ڕاپەرینی چەکدارییە لە ناوخۆی ئێران دا، یاخود تەسلیمکردنی ئێران.
ستراتیژی [نەگۆڕ]ی ئەمریکا-ئیسرائیلیش بریتییە لە: [ڕوخاندنی ئەم ڕژێمەی ئێران]. [کات] لە ستراتیژەکەش دا؛ دەکەوێتەسەر چۆنیەتی بردنە پێشەوەی تاکتیکەکان و پلانەکان!