شەریف عەلی: دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
ئەوانەی پێیان وایە: گەر ڕێکەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران بێتەکایەوە، ئیتر دۆخەکە دەبێتە شامی شەریف؛ لە (ستراتیژی ئەمریکاو، سیاسەتی ئیسرائیل) تێنەگەشتون!
سیاسەتی ئیسرائیل تۆڵەسێنەرەوەیەو، واز لەم ڕژێمەی ئێران ناهێنێت. بەڵام سیاسەت و ستراتیژ؛ قۆناغبەندین و، هەنگاو بە هەنگاو بۆی دەچییە پێشەوه!
شەڕی ئیسرائیل لە لوبنانیش؛ هەر شەڕە دژی ئەم ڕژێمەی ئێران.
بەلای کەمەوە، سێ سەد جەنەرال و ئەفسەری ئێرانیی ئێستا لە لوبنان لە دژی ئیسرائیل دەجەنگن.
[زۆر] پێویستە بۆ ئیسرائیل؛ سەرەتا حیزبوڵا داغان بکات.
بەڵام، ئەمە بەو مانایە نایەت؛ ئیتر واز لە ئێران دێنێت. ئێرانی لاوازکردوە، بەڵام پاش حیزبوڵا، ئیسرائیل تا ڕوخاندن بەدوای ڕژێمی ئێرانەوە دەبێ!
حیزبوڵای لوبنان؛ کاریگەرترین و ترسناکترین دەستی ئێرانەو، دژە کوردترین مەقاشیشیەتیی.
حیزبوڵای لوبنان؛ ڕاستەوخۆ هەستان بە تیرۆرکردنی شەرەفکەندیی و، داگیرکردنەوەی کەرکوک-خانەقین-دەشتی موسڵ لە شانزەی ئۆکتۆبەر و، لەگەڵ میلیشیای تورکمانیش دا؛ ئەتکی چەندین خێزانی کوردیان لە دوزخورماتو-خانەقین کرد!
فاشیسترین هەڵوێستیش دژی ڕیفراندۆم لەلایەن نەسروڵای ئەمینداری کوژراوی حیزبوڵاوە بو.
حیزبوڵا ڕێک وەک بەعسی-سوریی پێیان وایە: کوردەکان میوانن لە عێراق و سوریاو، شتێک نییە بە ناوی باشور و خۆراوای کوردستان.
بەپێی ئەو دۆکیومێنتە نهێنیانەی سی-ئای-ئەی کە لە کۆتایی ساڵی پار بڵاومکردەوە: تاکە هێزی کوردی کە لە ساڵی ١٩٨٣ ەوە لەگەڵ حیزبوڵاو جیهادی فەلەستینیی لە دەشتی بیقاع لەلایەن ئێران-بەعسی حافیز ئەسەدەوە ڕاستەوخۆ مەشقیان دژی ئیسرائیل پێکراوەو بۆ هەمان ئامانج ئاڕاستە کراون؛ پەکەکە بوە!