نەتەنیاهۆ سەلماندییەوە؛ شکۆی ئیسرائیل لەسەرو هەمو شتێکەوەیە!

شه‌ریف عەلی
  2026-06-08   

شەریف عەلی: دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتیی بەریتانیی

 

بەپێچەوانەی سەرکردەکانی کوردەوە کە بەرژەوەندی خودی و بنەماڵەیی دەخەنە پێش بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان و نەتەوەی مەزنی کوردەوە، کە دەیان بەڵگەمان لەسەر خاک فرۆشییان هەیەو، دواترینیان فرۆشتنی کەرکوک-خانەقین بو لە شانزەی ئۆکتۆبەر لە پێناو بەرژەوەندی حیزبیی دا، ملنەدان بە پێشنیارەکەی ترەمپ لەلایەن نەتەنیاهۆوە، -کە بۆشی هەیە فێڵی دو قۆڵیشیان بێ!- وەڵامی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەلماندییەوە؛ ئیسرائیل شکۆ و سەروەری خۆی لەسەرو هەمو شتێکەوە دادەنێ، لەسەرو داواکاری ترەمپیش دادەنێ کە چەند ڕۆژێک هێرشەکەی خۆی دوابخستبایە. بەڵام ئیسرائیلییەکان ئازایانە ئەو داواکارییەی ترەمپیان [بەکردەوە!] ڕەتکردەوە. هەربۆیەشە، ئیسرائیلییەکان دەبنە گەلێکی کاریگەر لە خۆرهەڵاتیی ناوەڕاست و جیهانیش دا.

لە ڕۆژی ٢٤-٤-٢٠٢٦، بابەتێکم لە ئاوێنە بڵاوبویەوە، بەناونیشانی: "پلانەکانی ئەمریکا لە بەردەوامیدانی گەمارۆی هورمز بە ڕوی ئێراندا". خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەم لینکە بۆ زانینی ئەو پلانانە، چونکە بەبێ درککردن بەو پلانانە، ئەستەمە بزانرێ؛ بۆچی ئێران ئەم هێرشەی بۆ سەر ئیسرائیل لەم تەوقیتەدا ئەنجام دا، چونکە پرسەکە هەر یارییەکانی مۆندیال نین. مەسەلە بنەڕەتییەکە ئەوەیه:ئەمریکا بە بەردەوامیدانی گەمارۆی هورمز ئێرانی خنکاندوە!

بەتایبەت، ئەمریکا دەشیەوێت قازانجێکی گرنگ بەدەست بهێنێت لە زیادکردنی نرخ و ڕێژەی هەناردەی نەوتی ئەمریکا-فەنزوێلا بۆ جیهان. دەیەوێت بە جیهان بڵێت: "بازاڕەکانی ئەمریکا-فەنزوێلا ئارامترینن بۆ فرۆشتنی نەوت و، بەوەش بەهای جیۆپۆلەتیکیان زیاد دەکات!". بۆ خوێندنەوەی خاڵەکانی پلانەکەی ئەمریکا لە گەمارۆدانی سەر هورمز ئەم لینکە بکەنەوە:

https://www.awene.com/article?no=27521&auther=1251
پرسێکی تر کە سەرانی ڕژێمی ئێران لێی دڵنیابونەتەوە، ئەوەیە: ستراتیژی ئەمریکا-ئیسرائیل ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانە، بەتایبەت مەسەلەی مکوڕبونی ئیسرائیلە لە بەردەوامیدانی هێرشەکانی بۆ لەناوبردنی حیزبوڵای لوبنان، کە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە [زۆر دژ بە کوردە!]؛ کاریگەرترین چەکی ئێرانە لە ١٩٨٢ ەوە تا ئێستا دژی ئەمریکا ئیسرائیل. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن خوێنەری ئەم بابەتەشم بن لە ڕۆژی ٢٣-٥-٢٠٢٦ لە ئاوێنە، بەناونیشانی: "کاڵفامییە پێتوابێ؛ ئیسرائیل واز لەم ڕژێمەی ئێران دێنێ!"، لەم لینکەی خوارەوەدا:

https://www.awene.com/article?no=28620&auther=1251

کورتوپوخت، فارسەکان ورد و سیاسەتزانن؛ بۆیان سەلماوە بەردەوامیی گەمارۆی سەر هورمز؛ پڕوکاندنی ئێرانەو، هەنگاوێکی کردارییە لە جێبەجێکردنی ستراتیژە گشتگیرەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل بۆ ڕوخاندنی ئێران، چۆن لە ١٩٩١ ئەمریکا هەنگاو بە هەنگاو بەرانبەر ڕێژێمەکەی سەددام جوڵایەوە، چۆن لە ٢٠١١ ەوە هەر ئەمریکا-ئیسرائیل تاکتیک دوای تاکتیک بەرانبەر ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دەڕۆشتنە پێشەوە، بۆ ئەم ڕژێمەی ئێرانیش هەمان شتە!

هەر یەکێک لە کاروکاردانەوەو هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل و، لێدان لە کام پنتانە؛ لێکدانەوەو، شیکاری وردتری دەوێ و، دەزانم خوێنەری کورد حەزی لە نوسینی درێژ نییە، تەنانەت گەر سودمەندیش بێت. بۆیە، بەو چەند دێڕە کورتە وازی لێدێنم.

مەسەلەیەک به نیسبەت کوردەوە گرنگ بێ، هەروەک چۆن لە ٢٠٠٧ بە بابەتێکی ستراتیژی بە بیست و پێنج خاڵ ڕونم کردەوە لە قازی محەمەدەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ تەواوی سەرکردەکانی کوردی خۆرهەڵات هەڵەیان کردوە کە شارۆچکەی مەهابادیان وەک پایتەختی خۆرهەڵاتیی کوردستان هەڵبژاردوەو، دەبێت کرماشان بکرێتە پایتەخت، چونکە بەپێی ئەو بیست و پێنج خاڵە؛ خاوەن گرنگترین جیۆپۆلەتیکە لە هەر چوار پارچەکەدا، ئاوهاش لە مەجالێکدا ڕۆژانی داهاتو بابەتێکی ستراتیژی دەنوسم، بەناونیشانی: "پەیامێک بۆ مەسعود بارزانیی، مستەفای هیجریی و، هتد!".

 لەو بابەتەش دا پەیامێکی ستراتیژی دەگەیەنم کە چۆن سەرکردەکانی کورد لە پرسێکی ستراتیژی دا هەڵەیان کردوەو، پەیان پێ نەبردوە. ئەو مەسەلە ستراتیژییە بۆ بزافی ناسیۆنالیزمی کوردی دەبێت سودی لێوەربگیردرێ و درکی پێ بکرێ!

 ئەو پرسە؛ تا ئێستا لەلایەن هیچ ناسیۆنالیستێکی مۆدێرن و سیاسەتزانێکی وەک قاسملو، ناسیۆنالیستی کلاسیکی وەک مەلا مستەفا، سیاسەتبازانی وەک جەلال تاڵەبانیی و ئۆجەلان و، ناسیۆنالیستی خێڵەکیی وەک مەسعود بارزانیی و، تەواوی نوسەرانی کوردەوە؛ عەقڵیان نەیبڕیوەو پەیان پێی نەبردوە!

لەو پەیامەم دا دەمەوێت ڕونی بکەمەوە؛ چۆن و بۆچی [دەبێت!!!] ناسیۆنالیزمی کورد ڕێگایەکی تر بگیردرێتەبەر دژی داگیرکەران، کە ڕێگایەکی کاریگەر و لۆژیکییە!

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×