دکتۆرا لەدبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
لە مێژو دا، بەتایبەت لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەوە تا ئێستا کە سەدەیەکی تەواوە؛ سیاسەتداڕێژەر و حوکمڕانانی بەریتانیا زۆر توند "تورک، فارس و، عەرەب" پەرستبون، ئەوەش بێ هۆکار نەبوەو، چەندین بەرژەوەندی ستراتیژییان لەو سیاسەتە [نەگۆڕ!!]ەیان هەبوە.
بەریتانییەکان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی "ئیمپریالیزمی فارس، ئیمپریالیزمی تورک و، ئیمپریالیزمی عەرەب" بون دژی دروستبونی دەوڵەتی کوردی.
ساڵی ١٩٦٣، بەریتانییەکان بونە ئەندازیاری "عەرەب؛ بەعسیزم-ناسریزم و، فارس؛ حەمە ڕەزای فارسیزم" کە جوڵانەوەی نەتەوەیی باشوری کوردستان دابەش بکەن. بۆ ئەوەی ئەو جوڵانەوەیە کە بۆ یەکەمجار بو لە مێژوی باشوری کوردستان گشتگیرانە لە زاخۆ تا خانەقین گورزی لە سوپاکانی عێراق-سوریا-میسر دەدا، لەوە زیاتر بەهێز و یەکگرتو و گشتگیر نەبێت، بۆیە باڵێکی کاریگەریان لێ جیاکردەوەو، تا ئێستاش گشت کورد بەو دو بەرەکییەوە دەناڵێنێت.
زیاتر لەوەش، بەریتانیا زۆرترین سیخوڕی لە ناو کورد دا ڕواندوە دژ بە بزافی ناسیۆنالیزمی کورد!
ستارمەر: یەکێک بو لە ترسناکترین دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کە "ئاخونپەرست"ێکی سەیر بو لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران دا! لەگەلیشی دا پشتیوانێکی سەرەکی ئەردۆگانیش بو.
واتە: لەسەر هەمان بنەما نەگۆڕە ستراتیژییەکەی بەریتانیا بەردەوام بو کە "عەرەب، تورک، فارس" پەرستنە دژی نەتەوەی کورد و گەلانی ژێردەستە. بگرە ئەم زۆر دژی ئیسرائیلیش بو؛ چونکە لەوە دەترسا ئیسرائیل ببێتە زلهێزترینی خۆرهەڵاتیی ناوەڕاست و، هەندێ گۆڕانکاری لە نەخشەی دەوڵەتانی خۆرهەڵاتیی بکات کە دژی هەژمون و فۆرمی ساختەی سەد ساڵەی ئیمپریالیزمی بەریتانیی-فارسیی-تورکیی-عەرەبیی بێت.
ئەمڕۆ وازی هێناو، لە هزری مرۆڤی ئازاو ئازاد و تاکەکانی گەلانی ئازادیخواز دا؛ ڕۆشتە زبڵدانی مێژوەوە.