تاکتیکێکی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران!

شه‌ریف عەلی
  2026-07-09     419

دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی

 

بەپێی بەشێک لە دامەزراوە سیاسییەکانی ئەمریکا، یەکێک لەو تاکتیکانەی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران کە لە ئێستادا لەسەر مێزی کابینەکەی ترەمپ مشومڕی لەسەر دەکرێ و، بڕیاری لەسەر نەدراوە، بریتییە لە: "داگیرکردنی دورگەی خارگ و، ڕاگەیاندنی [حکومەتی کاتیی!!!] ئێران لەو کاربەدەستانەی کە سەر بە ئەمریکان". هەربۆیەشە، تەرکیزی ئەمریکا لە ئێستادا لەسەر باشوری ئێران چڕبوەتەوە.

ئەم تاکتیکە بۆ ئەوەیە: لەلایەک شاڕەگی ئابوری ئێران کۆنترۆڵ بکرێ و، خەڵکەکە بکەونە ڕاپەڕین و جوڵەی چەکداریی و، دەسەڵاتدارانیش تەسلیم ببن یان پاکتاو بکرێن.

لەلایەکی تر؛ بۆ ئەوەشە کە خەڵکی ئەمریکا ڕازی بکرێت بەو هەنگاوەی ترەمپ کە بە کەمترین تێچو؛ یەکێک لە گرنگترین جیۆپۆلەتیکەکانی خۆرهەڵاتیی ناوەڕاست کە نزیک نیو سەدەیە لە دەست ئەمریکا دەرچوە، کۆنترۆڵ بکرێتەوە کە جیۆپۆلەتیکی ئێرانە.

ئەڵبەتە، وەک هەمیشە شیمکردۆتەوە: زۆر بژاردەو فاکت لەبەر دەست ئەمریکا-ئیسرائیل دایە کە شەرعیەت بدەن بە دابارینەکانیان بەسەر ئێران دا.

بۆ نمونە؛ یەکێک لەوانەی کە تا ئێستا نوسەران و شیکەرەوەکان پەیان پێ نەبردوەو قسەیان لەسەر نەکردوە، بە تێفکرینی من بریتییە لەوەی: "ئێران خاوەنی چەندین کارخانەی بۆمبی کیمیاویی و سەدان موشەکی هەڵگری چەکی کیمیاوییە کە لە سەرەتای ١٩٨٠ کانەوە هەیەتیی و زۆر پەرەیپێداوە. بەپێی بەڵگەنامە نهێنییەکانی سی-ئای-ئەی: ئێران لە جەنگی ئێران-عێراق بەردەوام بەکاریهێناون و، لە کیمیابارانی هەڵەبجەش دا؛ ئێران موشەکی هەڵگری بۆمبی کیمیاویشی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی گۆبەندەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لەسەر سەری سەددام قورستر بکات. ئەڵبەتە، بەردەوام بەشێک لە بەرهەمی چەکە کیمیاوییەکانیشی بە کوبا و ئەسەدی سوریا فرۆشتوە!".

 ئەمریکا-ئیسرائیل دەتوانن ئەم پرسەو چەندین پرسی تریش بۆ پێکانی ستراتیژەکەیان؛ بوروژێنن! 

مەبەستم ئەوەیە: بژاردەکانیان زۆرن! 

هەرچەندە، تا ئێستا، باوەڕی ترەمپ ئەوەیه: بەردەوامیی بدەن بە دانوستانەکان جارجارەش بە گورزی سەربازییەوە، بۆ تەسلیمکردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بە داخوازییەکانی ئەمریکا.

 بەڵام، لەلایەکی ترەوە، دەنگێک لە ناو جەنەراڵەکانی سوپای ئەمریکا هاتۆتەبون، کە: "ئێستا، ئەو تەوقیتەیە بۆ داگیرکردنی دورگەی خارگ خولقاوە، چونکە پێیان وایە: گەر چەندین چانسیش بە دەسەڵاتدارانی ئێران بدەن بۆ ئەوەی خۆیان لە ناوەوە ڕژێمەکە بگۆڕن، هەر ڕژێمی ئێران ئایدۆلۆژییەو بەئاشتیی گۆڕانکاری هەڵنەگرە. واتە: گۆڕانکاری تێدا ناکرێ و، ئیلا دەبێت بە هێز بگۆڕدرێ!".

وەک وترا: تا ئێستا ترەمپ بڕیاری لەسەر ئەم تاکتیکە نەداوە، کە ئەم تاکتیکە پێکانی ستراتیژەکە [کە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێرانە] خێراتر دەکات! 

لێرەدا، ئەو پرسیارەش دێتەبون: کورد لە کوێی ئەم هەنگاو و ئاڵوگۆڕ و هاوکێشانە دەبێت!؟ ئەگەر مەجال هەبێت؛ ڕۆژانی داهاتو هەندێ بابەتی ستراتیژی و تاکتیکیی لەسەر دەنوسم.

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×