ئەمریکا داوای چی لە وڵاتانی عەرەبیی کەنداو دەکات!؟

شه‌ریف عەلی
  2026-07-14   

باڵوێزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ڕایگەیاند: "سەرۆک ترەمپ زۆر بڕوای بە هەوڵە دبلۆماسییەکانە. بەڵام کاتێک دبلۆماسییەت کارناکات؛ ناچارە دەست بۆ هێز ببات. چونکە لێتێگەیشتنەکەی نێوان ئەمریکاو ئێران یەک خاڵی بنەڕەتی تێدابو: [ئێران دەبێت گەروی هورمز بکاتەوە]. بەڵام ئێران دواتر جێبەجێی نەکرد. ئەگەر ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل بکات بەئاشکرا بەشداربین، بێ دودڵی دەچینە جەنگەکەوەو، شەڕ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەنداویش دەکەین".

-

لەلایەکی تر، سێنەتۆر ڕۆجەر مارشاڵ وتی: "گرنگە وڵاتانی عەرەبیی سەر کەنداو بە هێزی زەمینی بەشداری بکەن لە جەنگی کەنداو دا!". 

 

[مەبەستی بۆ داگیرکردنی باشوری ئێران، بەتایبەت بۆ تاکتیکی داگیرکردنی دورگەی خارگە؛ ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. کە پێشتر من لە بابەتێکی تایبەت دا بە وردی ئەو تاکتیکەم شیکردۆتەوە].

 

پاشان وتی: "ئەمریکا بە وڵاتانی عەرەبیی سەر کەنداوی ڕاگەیاندوە، کە؛ ئەمریکا بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەستاوەو ئێرانیی داغان کردوە. بۆیە لەبەر بارودۆخی ناوخۆیی ئەمریکا، باشترە هاوپەیمانەکانی لە کەنداو بەشداری بکەن بە هێزی زەمینیی".

 

کەواتە، ترەمپ کاتێک دەیەوێت بابەتی تاکتیکەکەی دورگەی خارگ بخاتە جێبەجێکردنوە کە وڵاتانی عەرەبیی کەنداو ئامادەبن بە هێزی وشکانی بەشداربن. چونکە باشوری ئێران، بەتایبەت عەرەبستانی ئێران؛ عەرەبیی سونەن و دەمێکە پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی سەر کەنداو هەیە!!

 

بۆ زانینی ئەو تاکتیکە ئەم بابەتەی ڕۆژانی ڕابردوم بخوێننەوە، کە لە خوارەوە لینکەکەی دادەنێم. بەڵام ئەگەر وڵاتانی عەرەبی سەر کەنداو ئامادەی ناردنی هێزی سەربازیی نەبن؛ ترەمپ ئەو تاکتیکە جێبەجێ ناکات! ترەمپ هێشتا پێی وایە: هەر بە گورز ئێران داغانتر دەکات و تەسلیم دەبن!

 

لەلایەکی تر، ستراتیژی ئێران کات کوشتنە هەتا هەڵبژاردنی مید تێرم و، دەسەڵاتدارانی ئێران هیوای ئەوە دەخوازن کە دیموکراتەکان ببنە زۆرینەی ڕەها. 

 

ئاخوندەکان دەزانن کە ئیسرائیلیش بەنهێنیی ئەمجارەش لە کوتانی ئێران بەشدارە. بەڵام لە ئیسرائیل زۆر ترساون. چونکە تایبەتمەندی لێدانەکانی ئیسرائیل زیاتر بریتییە لە ڕاستەوخۆ بە ئامانجگرتنی خودی دەسەڵاتدارانیی ئێران. بۆیە، ئێران ئەمجارە تا ئێستا خۆی لە کردنە ئامانجی ئیسرائیل پاراستوە! ئەوەش سەلمێنەری پاشەکشەی گەورەیە بۆ ئێران! بەڵام هەر لێی قبوڵ ناکەن!

 

ئەمریکاو ئێران دو ستراتیژی ناکۆکیان لە کردەوەدا هەیە. بۆیە ئەستەمە ڕێکەوتنیش بکەن لە دیفاکتۆدا جێبەجێی بکەن.

 

ئەمانە شیکردنەوەی زیاتری دەوێت. چەند کەناڵێک داوای چاوپێکەوتنیان لێکردوم. مەجالم هەبێ لەم ڕۆژانە لە دوانیان بەشدار دەبم و، زیاتر قسە لەسەر ئەم پرسانە دەکەم. هەرچەندە من زیاتر حەزم لە نوسین و داڕشتنی پلان و ستراتیژە، هەتا دەمبازیی.

 

بۆ زانینی ئەو تاکتیکەی ئەمریکا ئەم بابەتەی ڕۆژی ٩-٧-٢٠٢٦ م لە ئاوێنە بخوێننەوە، بەناونیشانی: "تاکتیکێکی ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران":

https://www.awene.com/article?no=29765&auther=1251

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×