هاوڕێی دێرین

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2026-07-26     219

ھاورێی دێرین...بەھەردوو دەستتەوە تووند تووند کلک و سەرووگوێلاک و قاچ و گو…نی دونیات گرتووە...بزانە دونیا تاسەربۆ کەس نەبووەو نابێ....رۆژێک دێ مەرگ یەخەت دەگرێ و دوامەنزڵگەت دەبێتە گۆرستانێکی ساردوسرو بێ روح وتاریک...رۆژێ بۆ ساتێکی کورتیش بێ تۆزێک بیر لە مردن بکەرەوە...شەرم و شوورەییە ئەو ھەمووپان کردنەوەیە...تۆزێک بیری ژەنگ گرتووی ماوەبەسەرچووی چەقبەستووت بخە کارەوە و ھەڵوەستەیەک لە سەر وێستگەی ئێستای ژیانت و ناهەمواری و مەرگەساتەکانی دەورووبەرتەوە بکە...خێرە ئەو ھەموو پان کردنەوەیە...بە تەمای چیت...؟ خۆ ماشااللەت لێ بێ لە هیچت کەم نیە! ئەی بۆ بوویتە کەڕەنای پیاهەڵدان و وەک شایەرە گەڕۆکەکانی سەردەمانی کۆن، کۆڵان بە کۆڵان و جادەبەجادە هەر خەریکی قیژەقیژو فووتێکردن و هۆنینەوەی مەتح نامەو نووسینەوەی شانامەی بەسەر ئەموئەودا.  

 

ھاورێی دێرینم...

 

دەزانم  وات لێھاتووە لە خەیاڵی خۆت، خۆت بە ئەفلاتونیش ناگۆریتەوە...تۆ خۆتت لێگۆراوە...ماوەیەکە مخابن دووچاری پەتای لوتبەرزیش بوویتەوە...رێزو حورمەتی خۆت مەشکێنە بە پیاھەڵدان...خۆت سوک و سەلیم و لەکەدار مەکە بە ھۆنینەوەی شانامەی  پیاهەڵدان...ئەوەی پەرێزی پاک و پێشینەی رێک و نمونەی ھەرەجوانی ئاستی باڵای رەوشتبەرزی و دەسپاکی و ویژدانی ئاسودەو تۆماری کارو کردارو کردەو کردەوەکانی جوان و بێ لاری وخواری و خێچی بێ و ئەم لاو ئەولای بۆ دەستخستنی کۆمەڵێک بەرژەوەندی دونیایی نەکردبێ وخۆی لە پەت پەتێنی سیاسی و سەنگەر گواستنەوە بەدوور گرتبێ و وەک ئاوی کانیاوێکی  پاک وسازگارو مرۆڤێکی جوان کردار،  ھەمووان لە ئاوەکەی بخۆنەوەو ئامۆژگاریەکانی بەهەند وەربگرن،  ئیتر چ پێویست بەوە دەکات  تۆ  بە مەتح  و سەناوپیاھەڵدانە بێ پرووپووچ و بێ ماناکانتەوە گۆمان بخەیتە سەری و لاسمع اللە تووشی فەخ فەخەو تەنتەتەنە و خۆپەرەستی و لە خۆبایی بوونی بکەی و دواجار هەرئەم بوونەوەرە دووپێیە لەو پەڕی بێ باکی و غرورو حەماقەتێکی گەنی  نائینسانی قووڵدا، بە عەوامی بێدەرەتان و هەژارو کایەی ژیان و ئازارەکانی کۆمەڵگاوە پێ بکەنێ و گاڵتەی بە عەقڵی هەمووانەوە بێت...!!!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پارێزەرانی سلێمانی هۆشداری دەدەن لە بەسەربازگەکردنی دادگا و داوای گەڕاندنەوەی شکۆی سەروەری یاسا دەکەن
یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ: ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن
نه‌تانیاهۆ له‌ سوریاوه‌: زۆر نزیكین له‌ روخاندنی رژێمی ئێران‌
بەغدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
وه‌زیری به‌رگریی پاكستان: هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه‌ رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌ش كاراده‌كات
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەشتییەکی هەڵگری دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنیی عێراقی کردە ئامانج
رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌باره‌ی كردنه‌ ئامانجی كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری نه‌وتی عێراق
ئەمریکا مەرجی نوێ بۆ هاوبەشی لەگەڵ بەغدا دەخاتەڕوو: کۆنترۆڵکردنی چەک و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
پاکستان هەڕەشەى کاراکردنى ڕێککەوتنامەى مەککە دژى حووسییەکان دەکات
بڕیارێکی نوێ لە سەرۆکایەتیی هەرێمەوە؛ ٥١٩ ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×