سیمای شار

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2023-11-06     338

رەنگە بتوانین شار وەک یەکێک لە گرینگترین دەسکەوتەکانی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو لە قەڵەم بدەین. 
شار بە هەموو پێکهاتەو نەخشەی ئەندازەیی و فۆرمی خانووبەرەو پانتای سەوزاییەکەیشوێنی نمایش کردنی زهنیەتی ئەو ئینسانانەیە لە و شوێنە یەکەیەکی یەکانگیری پێکەوەحەوانەوەو ژیانیان پێک هێناوەو لە سایەی دڵنەوایی و ئارامیەکەیدا ژیان دەگوزەرێنن. 

شار بە گشتی و گەڕەک بەتایبەتی دەسکەوتێکی هزروفکری مرۆڤەکان و دەرخەری توانستی ئەفراندن و دونیابینی ئەو مرۆڤانەیە بە گوێرەی توانای داراییانەوە بە ئامانجی دامەزراندنی یەکەیەکی نیشتەجێ بوون، لە پانتایەکی جوغرافی کۆدەبنەوەو هەلومەرجی ژیانێکی ئاسودەپێک دێنن و ئاوەدانی دەکەن و تیایدا دەژین. 

یەکەکانی نیشتەجێ بوونی گەڕەکەکانی شار وێنای سەلیقەو مەیلی بیناسازی دانیشتواندەکەن. گەڕەک لە نیگای یەکەمدا دەبێتە  رووبەرێکی ئاوەدانی و شوناسی کۆمەڵایەتی و پێگەیئابوری ئەوانەی لێی دەژین.  هەروەک هەموو مرۆڤەکان هەرگیز لە رووی بایۆلۆژی و توانایجەستەو سیماوە لێک ناچن، کەمتر شارو گەڕەکێک و یەکەیەکی ئاوەدانیش ئەدۆزیتەوە لەیەکبچن و لە رووی ئەندازەیی و جۆرو تایپی خانووبەرەوە وەک یەک بن. 

ئەم جیاوازیە بونیادیە بە درێژایی زەمەن و دوای تێپەڕاندنی  چەند  قۆناغێک، دەبێتە شوناس وهەڵگری دونیابینی و سەلیقەو مەیلی تاکەکانی شارو گەڕەکەکانەوە. بۆیە هەر شارێک وگەڕەکێکی شار  دەرخەری سیماو هەڵگری شوناس و عەقڵیەتێکی دیاریکراوەو پەیوەستە بەوەیکێن ئەوانەی لێی دەژین و ئاستی دەرامەت و پێگەی کۆمەڵایەتی و خوێندەواری و توانای مادی وداراییان چەندە. 

جیاوازیە ئابوریەکان، هێزی هەژمونی  سەرمایەداری و کاپیتالیزمی زۆرخواز، جیاوازیەچینایەتی و کۆمەڵایەتیەکان لە رووی دەرامەت و باری دارایی و پێگەی کۆمەڵایەتی و چۆنیەتیدابەشکردنی داهات و دەرفەتی کارو دادی کۆمەڵایەتی لە وڵاتانی تازەگەشەسەندووی گیرۆدەی  کێشە خزمەتگوزاریەکان، بە هۆی گەشەی خێرای دانیشتوان و  جیاوازیە چینایەتیە زەقەکانەوە،کاریگەری گەورەیان لە سەر رەوتی جۆری خانووبەرەو یەکەکانی نیشتەجێ بوون و فۆرم گرتنیشارو گەڕەکەکانەوە بەجێ هێشتووە. 

لافاو، بوومەلەرزە و تێکرای کارەساتە سرووشتیەکان،  بەشێکن لە ترسێک هەمیشە لە ناخیتوێژی هەژاراندا پەنگ دەخۆنەوە. ترس لە مردن، ترس لە داڕمان، ترس لە دارووخان، ترس لەنەخۆش کەوتن، پەککەوتن، برسی بوون و ماڵوێرانی.  

گەشەی شار و گەڕەک و شەقام و نەبوونی ئاوەڕۆو بێ پلانی و بە هەڕەمەکی گەشەپێدانی شاروبەرزکردنەوەی بینایەو کۆشک و تەلارو سەنتەرو دوکان و بازاڕە پانتا فراوانەکان، بە بێ لەبەرچاوگرتنی کەمترین پلانی مۆدێرنی شارنشینی و ئەندازەیی حیساب بۆ کراو، دەرخەری هەمانشوناس و عەقڵیەت و کولتورو دوونیابینی و زهنیەتە،  لە سەرەتا ئاماژەم پێدا. 

ماهیەتی ئەم زهنیەتە لە سیمای ئەو گەڕەک و سیستەمە هەڕەمەکیەی گەشەی شارو ئاوەدانیگەڕەک و یەکەکانی نیشتەجێ بووندا دەردەکەون، رۆژانە بەچاوی خۆمان ئاکامە دڵتەزێنەکانی دەبینین و جگە لە وشەی ( بەداخەوە) دەستەواژەیەکی تری دەربڕینمان بۆیان نیە. 

دروست کردنی بینایەی زەبەلاح و چەند نهۆمی و گەڕەک و سیتی و گوندی بە رووکەش مۆدێڕن وجوان و سەرکەش،  پرۆسەیەکی نەوەستاوی مێژووی شارستانی و شارنشینیە. بەڵام دەست بردن بۆ تێکدانی شوێنەوارە مێژووییەکان و گۆڕانکاری کردن لە بونیادی سیمای ئەو بەشانەی مۆرک وهەڵگری مێژوویەکی دێرین و شوناسی شارن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و لە پێناو قازانج ودەست مایەدا، کردەیەکی نابەرپرسیارانەو نالۆژیکیە. 

سیمای شارو ئاوەدانی هەڵگری عەقڵیەتی مرۆڤەکان و ئەو زهنیەتەیە لە پشت پەردەوە پلان دارێژەری بونیاد نان و دروست کردنیەتی. 

هەر شارو ئاوەدانی و گەڕەک و سیتی و گوندێکی مۆدێڕن  بە بێ  لەبەرچاوگرتن و ڕەچاوکردن وهەڵسەنگاندنە ئەندازەیی و ئیستاتیکیەکانەوە بونیاد بنرێ، رەنگە درەنگ یا زوو ببێ بە بەشێک لەو مۆرکە ناشرینەی شارو ئاوەدانی و شوناسی شاری پێ دەناسرێتەوە. 

ڕەچاونەکردنی مێژووی شارو شوناسی لۆکاڵیی شار و شارستانیەت و هونەری بیناسازی، شارو ئاوەدانی وەک یەکەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونی مرۆڤەکان و ژیان کردن لە جوانی و گەورەیی و یەکانگیریەوە دەخات و دواجار ئەشێ ببێ بە هێمای ناشرینی ئاوەدانی و ئاستەنگی بەردەم گەشەسەندن و بەرفراوان بوونی شارەکان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×