وردببنەوە: چۆن و بۆچی عوسمانییەکان بە سیستماتیک و پرۆسێس شێخەکانی سلێمانییان کردۆتە هەمەکارە!

شه‌ریف عەلی
  2026-09-14   

دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی

 

یەکەم بەڵگەنامەیەی عوسمانییەکان کە هاوپێچکراوە، دەڵێت چی؟

"ئەو گوندانەی کە بۆ تەکیەی کاک ئەحمەدی شێخ تەرخانکراون، دوای خۆی هەر یەکێک لە مناڵە نێرەکانی ببێتە شێخ؛ بدرێتە ئەو، بۆ پۆستنشینی تەکیەی شەریفە، جەنابی شێخ سەعید فەرمانی عالی لە دەستە".

واتە: خەڵکی ئەو گوندانە کە لە بنەچەیانەوە لە گوندەکانیان ژیاون، هەمو مافێکیان لێسەنراوەتەوە کە ببنە خاوەنی گوندەکانی خۆیان و، وەک کۆیلە حساب کراون و، گوندەکانیان دراون بە شێخ سەعیدی حەفید (باوکی شێخ مەحمود). ڕونیشە، شێخ سەعیدی حەفید ڕاستەوخۆ سەر بە سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانیی بوە!  

 

بەڵگەنامەی دوەمیان چی دەخاتەڕو؟

" لە سەدا دەی باجی گوندەکانی سانجەقی سلێمانی بدرێتە تەکیەی کاک ئەحمەدی شێخ".

 

بەڵگەنامەی سێیەمیان چی لەخۆگرتوە؟

" لە سانجەقی سلێمانیی دە یەکی ئەو گوندانەی بۆ تەکیەی کاک ئەحمەدی شێخ تەرخانکراون؛ بە تەخمینی دیاریکراون و، لە خەزێنەی دەوڵەتیش بڕە پارەیەکی دیاریکراو بۆ خۆراکیی تەکییەکە دیاریکراوەو، تۆمارکردنی بەشێکی دەرماڵەش بۆ پێداویستییەکانی ئێستای تەکییە؛ لەسەر گرنگی پایەی مانەوەی بەهەند وەرگیراوە".

 

تەوقیتەکەیان چ دەورانێکە؟

سەردەمێکە؛ نەک هەر پاش چەرخی ڕێنیسانسە، بگرە دوای سەردەمی ڕۆشنگەریی و گەشەسەندنی ناسیۆنالیزمی نەتەوەکانی جیهانە بەگشتیی و، پاش لە ناوبردنی میرومیرنشینە کوردییەکانە لەلایەن عوسمانیی-قاجارەکانەو، دوای پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردیشە بەتایبەتیی.

لە ڕوی فکری-سیاسییەوە؛ خۆتان شیبکەنەوەو وردببنەوە عوسمانییەکان چۆن و بۆچی میرنشینە کوردییەکانیان لەناوبردو، دوای میرنشینەکانیش؛ چۆن و بۆچیش هەر عوسمانییەکان زەمینەیان سازاندوە ئەم شێخانە ببنە دەسەڵاتدار و خاوەن موڵک و خاوەن باجی گوندەکانی کوردستان! ئێستاش دەیان پڕۆفیسۆر و دکتۆرای سەر بە تورکیاو ئێران لەبەر کڕانەوەی ئێسقانێک نۆکەرایەتیی بۆ شێخزادەکان دەکەن و حەقیقەتەکانی ئەم مێژوە، وەک خۆی، ناخەنەڕو!

 ڕۆژێک ئەڵێن: تەواوی بەڵگەنامەکانی بەریتانیا درۆن، ئەی ڕۆژانی دواتر چی دەڵێن سەبارەت بە بەڵگەناماکانی باوەگەورەتان کە عوسمانییەکانن!؟ ئەزانم ئێوەی جاشبیری عوسمانی-سەفەویی دان بە ڕاستییەکان نانێن. بەڵام گرنگە بە بەرچاوی خەڵکەوە ئامانجتان بخرێتەڕو کە ئایا ئێستاش ئێوە سەر بە تورکیاو ئێران نین؟

ئەگەر تەنیاوتاقیش بم لە بەرانبەر هەر پەنجا ملیۆن کوردەکەو هەمو جیهانیش دا؛ هەر ڕاستییەکان وەک خۆی دەخەمەڕو! نابێت ڕەش بکرێت بە سپی! ئەمە شۆڕشێکی فەرهەنگیی و ئەکادیمییە!

وردببنەوە؛ ئێران شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل-وڵاتانی عەرەبیی سەر کەنداو دەکات، کەچی ئەم چەند ساڵەی ڕابردو لە میدیاکانی باشوری کوردستان پڕوپاگەندەی گەورە سازدەکراو دەوترا: "ئەوەتانێ هەزاران دەروێشی شێخ نەهرۆ بە شمشێر و تەورەوە سنوری خۆرهەڵاتیی کوردستانیان بڕی و، پاسدارەکانی سنورەکە لە دەستیان هەڵهاتن و، بەرەو سلێمانیی دێن!".

کاتێک من دەمنوسی: "ئەم کەرکردنەی کۆمەڵگای کوردی ڕاگرن، چونکە بەدەروێشکردنی کۆمەڵگای کوردیی دەمێکە پیلانی عوسمانی-قاجاریی بوە بۆ ڕێگرتن لەوەی لە ڕوی فکرییەوە تاکی کورد ببێتە ناسیۆنالیست و ڕزگاریخواز؛ کەچی خەڵکەکە شوێن پڕوپاگەندەی زەبەلاحی کەناڵەکان و شوێن فەوزا دەکەوتن و، دەیانوت: ئەوەتا دەروێشەکانی شێخ نەهرۆ پاسدارانیشیان ڕاونا! کەمینەیەکی زۆر کەم بڕوایان بە تێفکرینەکانم دەکرد!".

ئێستا تێدەگەن چۆن و بۆچی لە عوسمانی-قاجارییەوە بۆ ئەردۆگان-خامنەیی و، بۆ داهاتوش؛ هەر دەیانەوێت تاکی کورد بکەنە دەروێش و، شێخەکانی سەر بە خۆشیان بکەنە خاوەن موڵک و نفوزی گەورە!؟ بۆ ئەوەی مرۆڤی کورد لە ڕوی فکرییەوە لە نەتەوەییبون داببڕن و، دابەشتریان بکەن! بێگومان لەگەڵ ئەوەش دا، دەشیانەوێت ئایدۆلۆژیای (ئیخوانیی و مارکسیزم)ی داگیرکەرپەرستیش بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی نەک تەنیا بە خاکی کوردستانی دابەشکراوەوە نەوەستن، بگرە لە ڕوی پێکهاتەی فکریشەوە هێندە کورد تیکە-تیکە بکەن؛ یەکڕیزی لە ناو کورددا ببێتە ئەستەم!

خۆ ئەگەر هەر بڕواش ناکەن؛ ئەوە بەڵگەنامەکانی عوسمانییش، پێشتریش ئەوانەی بەریتانییشم بڵاوکردەوەو، بەڵگەنامەکانی ڕوسیاش هەن!

وردببنەوە لەو پڕوپاگەندەیەی کە چۆن بەشێکی خەڵک کەر دەکرێ و دەوترێ: "بەڵگەنامەکان جێی متمانە نین و درۆن!!".    

چەند سەد بەڵگەنامە درۆ بن!؟ لە ڕوی زانستییەوە شتی وا نییەو زانیارییەکانیان ڕاستی تێدایە!

 

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
حه‌وت مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2027
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
تره‌مپ: تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، رژێمی ئێران مابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شكسته‌ بۆ من
سەرۆکی موساد لە واشنتۆن، "فشارکردن لەترەمپ بۆ هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران"
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ڕاستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە
بەهۆی گومانی دزەکردنی سێ خۆکوژی داعش؛ ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک داخرا و پردێ خرایە ژێر گەمارۆی ئەمنییەوە
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا شه‌رمه‌زاری بو
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
ليژنه‌ باڵاكه‌ی زه‌یدی گه‌یشته‌ جورف سه‌خر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×