وەھم و حەقیقەت

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2020-10-18   
ھاونیشتیمانی نمونە ئەو کەسە نیە ھەموو شتی ( نمونەیی) بێ. 
ھاونیشتیمانی نمونە ئەندامێکی پارتێکی سیاسی یا بزاڤێکی شۆڕشگێڕی، رۆشنبیری یا کۆمەڵایەتی باڵادەست نیە.


ھاوڵاتی نمونە بزنسمەنێکی عەیار 24 یا بازرگانێکی چاوچنۆک، گەندەڵکارێکی بێ ویژدان،  یا خواپێداو یا سەوداکارێکی ناوبازار و موزایەدەچیەکی ھەلپەرەست و خۆدەرخەر و چەنەباز نیە.


ئەم توێژانەی سەرەوە پێکھێنەری پێکھاتەی ئەو کۆمەڵگایەن،  خۆیان بەشێکن تێیدا. لێ ھیچ یاساورێساوعورفێک رێگەی ئەوەیان پێ نادات  بۆچونە کەسێتیەکانیان وەک فاکت و راستی بە چین وتوێژەکانی خوارتر یا ھاوشانی خۆیانەوە بفرۆشنەوە و کەڵەگایی بەرھەم بێنن.


لەو ناوچەو ھەرێم و خاکی ئەو وڵاتانەی جیاوازی ناکرێ لە نێوان وەھم و حەقیقەت، یا راستتر بڵێم خەیاڵ و راستیەوە، مرۆڤ ھەمیشە لە نێوان شرۆڤەی دوو چەمکەوە دۆش دادەمێنێ:


 چۆنیەتی شرۆڤەی چەمکی وەھم و چەمکی حەقیقەت لە ژێر رۆشنایی رووداوەکانی رۆژانە.


وەھم لای تاکی کۆمەڵگا خۆی لە واقعی ئەزمون کراودا دەبینێتەوە. بە واتایەکی تر ئەو واقعەی لە رێگەی ئەزمونی رۆژانەوە ئەزمون دەکرێ، دواجار و لە رێگەی پرۆسەیەکی شیتەڵکاری و کارلێکی نێوان زانیاریە تۆمارکراوەکانەوە دەبن بە وەھم یا خەیاڵ. 
ئەم خەیاڵە لە چەشنی سێت یا پاکێجێکی سەرمۆرو دەست لێنەدراو،  دەشێ  دواجار ببێ بە بەشێک لە بیروباوەرێکی تووندی وێرانکەری  ھەڵگری دەمارگیری و دژە ئارگۆمێنت و سەرەڕۆ و  لە کۆتاییدا خولانەوە لە ئەڵقەیەکی داخراوی گەمژەیی، تووندرۆیی، ھەڵسوکەوتی پرحەماس و شۆفینیەتی لغاوپچراوی لێوەبەرھەم بێت . 


حەقیقەت: 
حەقیقەت لە دوو حاڵەت دەرناچێ. یا راستە یا ناراستە. راستی و ناراستی حەقیقەتیش پەیوەستە بە جۆرێ تێگەیشتنمان لە رووداوگەلی رۆژانەو بنەمای بیرکردنەوەکانمانەوە. 
واتا، جۆری بیرکردنەوەمان دھەمبەر رووداوەکانی رۆژانە و ئەو دونیایەی تیایدا دەژین یا ئەو دونیا تەسکەی بۆخۆمان بەرھەممان ھێناوە، بریار لەسەر ( راستی) و ( ناراستی)ەکان دەدات.


سرووشتی مرۆڤیش بە جۆرێکە بەردەوام لە ھەوڵی سەرخستن و  سەپاندن و بە فاکت ( حەقیقەت) پیشاندانی بیروبۆچون و باوەرەکانیدایەوە و لە خراپترین حاڵەتیشدا رەنگە ئەمجۆرە لە بیرکردنەوەیە وای لێ بکات ( حەقیقەتی) راستیەکانی دەرەوەی بازنەی بیر کردنەوەکانی خۆی پێ ھەزم نەکرێ و ھەمیشە، گەر راستیش بن، دژیان بوەستێتەوە.


ئێمەی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوین ھەر لە دێرزەمانەوە تا بەمرۆ دەگات لە وەھم و خەیاڵداین و دەتوانم بڵێم بەقەرز دەژین. 
ئەم حاڵەتە نەگریسەش ئەوەندەی پەیوەستە بە خۆمان و بیروبۆچونە تەسکەکانمان و ھەڵسوکەوت و ڕاوبۆچون و  رەفتارەکانمان لەتەک یەکتردا، نیو ئەوەندە پەیوەندی بە داگیرکارو نەیارە شۆفینیەکانمانەوە نیە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×