ئیمپراتۆریەتی پوتین

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2022-02-22   

(1)

پوتین لە چاو ڕۆژئاواییەکان دیکتاتۆرێکە کار بە عەقڵ و لۆژیکەوە ناکات و سەرکێشیەکانیناوبراو هەمیشە فاکتەری تێکدانی گشت هاوسەنگی و هاوکێشەیەکی سیاسیە. 

رۆژئاواییەکان دوای ڕووخانی دیواری بەرڵینەوە سەرکەوتنی بلۆکی سەرمایەداریان بەسەربلۆکی سۆسیالیستیدا جاڕ دا و هیچ حیسابیاین بۆ غرورو شکۆی رووسەکانەوە نەکرد. 

بە درێژایی ساڵانی دوای داڕمان و هەڵوەشانەوەی سۆفیەتی پێشوو، رۆژئاوا بەردەوام بوولەهەوڵی زیاتر لاواز کردنی رووسەکان و  شکاندنی شکۆیان لە رێگەی سەپاندنی بەهاودونیابینیەکانی سەربە فکری کاپیتالیزم و پرەنسیپەکانی دیموکراسی و جیهانبینیانەوە. 

لەپاڵ ئەمەشدا تا دەهات لە رێگەی وەرگرتنی وڵاتیانی ئەورووپای رۆژئاوای کۆن بە ئەندام لەپەیمانی ناتۆ، هەیمەنەو هەژمونی خۆیان بەسەر رووسەکاندا بسەپێنن و بیانکەن بە پاژکۆیخۆیانەوە.  

دونیابینی رووسەکان لە دونیای سیاسەتدا  هیچ کاتێک نەیتوانی تەریب بێت لەگەڵ دونیابینیرۆژئاواییەکاندا. 

رۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ساڵانی دوای رووخانی یەکێتی سۆفیەت خۆی بە براوەیرەهای ململانێ و بەرەی سەرکەوتووی جەنگی سارد و شۆڕە سواری جیهانی یەک جەمسەریوێنا دەکرد. 

دوای هاتنەسەرکاری ڤلادێمیر پوتینی گەنج و قاڵ بووەوەی شەڕی ساردو ئەفسەرە باڵادەست وخاوەن ئەزمونەکەی هەڵگری خولیای گێڕانەوەی شکۆ بۆ رووسەکان، ترسی رۆژئاوا چووەقۆناغێکی ترەوە. 

سەرقاڵ بوونی لە ڕادەبەدەری رۆژئاوا بە ئیسلام و  پرسی پەنابەرو کۆچبەران و تەوژمیتووندڕۆیی و رووبەرووبوونەوەی رێکخراوە تیرۆرکارەکانی وەک قاعیدەو داعش و جەنگەدۆڕاوەکەی ئەفغانستان و شکست لە عێراق، دەرفەتێکی زێڕینی بۆ پوتین هێنایە پێشەوە. 

پوتین وەک سەرکردەیەکی بە تواناو خاوەن کاریزما و خاوەن بڕیار و پاشکۆی هزریئیمپراتۆریەتی سۆفیەتی گەورە، توانی لە ماوەی سەرۆکایەتیدا سەرنجی شەقام و ڕای گشتیرووسیە بۆ ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی رابکێشێ و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لاواز بکات ووەک قارەمانێکی نەتەوەیی دەربکەوێ. 

لە کاتێکدا رۆژئاوا بەردەوام سەرقاڵی تاوتوێ کردنی هۆکارەکانی شکست لە ئەفغانستان وفەشەل لە دامەزراندنی عێراقێکی خاڵی لە تائیفیەت و رووبەرووبوونەوەکانی داعش بوو. 

سەرقاڵ بوونێک دۆخێکی وای بۆ رووسەکان رەخساند بە جموجۆڵە سەربازیەکانیان لەوهەرێمانەی ئەوان بە خاڵی قووڵایی  ستراتیژی ژیوپۆلیتیکی ناوچەیی سیاسەتی خۆیانیانلەقەڵەم دەدا، هەژمون و باڵادەستی خۆیان بەسەر هەموواندا بسەپێنن و بەهێزەوە دەربکەون. 

پوتین تا ئەم ساتە توانیویەتی لەرووی سەربازیەوە ئەوەی مەبەستی بووبێت لە رێگەی نمایشیهێزەوە دەستی بخات و هەوڵەکانیشی بەردەوام هەردوو رەهەندی دیپلۆماسی و  سیاسیلەخۆگرتووەو لە بواری سەربازیشدا سەلماندوویەتی هێزێکە ئەشێ کۆتایی بە سیاسەتی تاکجەمسەری ئەمریکاوە بهێنێ و لە پاڵ چینێکی بەهێزی ئابوری و سەربازیەوە رێ لە هەژمون ونفوز و دەسەڵاتگەرایی رەهای ئەمریکاوە بگرێ و سنوورێک بۆ بێ موبالاتی و بێ منەتی رۆژئاوادابنێ و خۆی بسەپێنێ. 

(2)

ونبوونی حەقیقەت لە دۆخی نائامادەیی عەقڵدا

شەڕو دەهۆڵ کوتان بۆی، ئاماژەیە بۆ جاڕدانی نابودی و کاولکاری و لە چەقی هەژمونگەرایی و خۆسەپاندنەوە روو دەدات و چەکەرە دەکات. 

شەڕ دیوەکەی تری ئاشتی و دۆخی ئاشتەواییە. 

کەشوهەوای شەڕ، پڕە لە  نامتمانەیی، دڵەراوکێ، ترس، ئاڵنگاری و دڕدۆنگی و بێ ئۆقرەیی. 

ماهیەتی شەڕ کاتێک دەرئەوکەوێ، هەموو گفتوگۆو دانوستاندنەکان نشوستیان هێنابێ و  زمانی ئاشتی لە پەلوپۆ کەوتبێ… زمانی دیپلۆماسی چیتر بڕ نەکات و شکست بێنێ. 

لە گشت شەڕێکدا چەند ئەکتەر و بکەرێکی شارەزا و جار نهێنی، رۆڵی گەورە و  کاریگەریان هەم لەوەستانی و هەمیش لە پەرەسەندنیدا هەیە. 

هەڵگیرساندنی شەڕو جەنگ و کاولکاری ئاسانە لێ وەستاندنی ئەستەمە. 

جەنگ هەمیشە لە دۆخی نائامادەیی عەقڵدا زەمینەی هەڵگیرسانی بۆ خۆش دەکرێ.  

لەدۆخێکی ئاوادا خۆشەویستی و ژیان و جوانی و هیوا دەبنە قوربانی و لە شوێنیاندا لە رێگەی رق و قین و  کوشتن و بڕین و تۆڵەسەندنەوەو نابودیەوە وێنای دۆخی جەنگ دەکرێ.    

شەڕ فرە رەهدندە و ئەشێ بە چەندین شێواز  شرۆڤەی دۆخی ناوەوە و راڤەی هۆکارە زاتی و دەرەکیەکانی هەڵگیرسان و رۆڵی سەرەکی بکەرەکان و  لێکەوتە چاوەروان نەکراوەکانیەوە بکرێ. 

یەکێک لە رەهەندە شاراوەکانیشی ون بوونی حەقیقەت و ئاڵۆز بوونیەتی. 

کاتێکیش حەقیقەت ون بوو، وەستانی شەڕ درەنگ یا زوو هیچ لە ماهیەتی حەقیقەت وهۆکارەکانیەوە ناگۆڕێ و ئەوەی دەمێنێتەوە نەهامەتی و کاولکاری و وێرانەی دوای جەنگە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×