تووڕەیی 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2023-09-21   

هەر هاونیشتیمانیێک ئەدوێنی دڵی پڕە…تووڕەیە…لە ئەرزو لە گەز…لە سیاسەت…لە کۆمەڵگا…لە خزم، لە حزب…لە دۆست…لە شار…لە یار…لە نەیار…لەدیارو نادیار…لە هاوڕێ و هاوڕەگەز و هاوزوبان…لە هاوسێ و دراوسێ، لە ئاسمان و رێسمان و لە چارەنووس…لە مێژوو، لە رابردوو لە ئێستاو تەنانەت بەشێکیان بێزارو سەغڵەت و هەراسانن لە هەواڵی تەلەفزیۆن و پەیج و پێگە و مێدیای ئاڵۆزی تێکدەری کوردی.

هەندێکیان تووڕەن لە  هەموو ئەو شتانەی بە  نیشتیمان دەیانبەستێتەوە…تووڕەن لەهەموو ئەو شتانەی بوونەتە دیوارێکی دابڕ لە نێوان ئەمڕۆو هەموو ئەو سەروەریانەی هی دوێنێ بوون…یا تووڕەن لە ساڵانی هەڵوەریوی تەمەنێکی تەژی سەختی و ناهەمواری و دۆخە نەخوازراوەکان و ژیانێکی پڕ لە مەینەتی و بێ دەسکەوت و لێکەوتەو سەرتاپا نەهامەتی. 

هەندێ لەم هاونیشتیمانیانە ئەوەندەی لەیەکتر پڕ و تووڕەن، نیوئەوەندە لە داگیرکەرانی نیشتیمانیان تووڕەو تۆراونین…ئەوەندەی لە هاوشارو هاوخوێنی یەکتر بێزارن، نیو ئەوەندە لە نەیارانی نیشتیمان بێزار نین. 

ژمارەیەکیان پڕن لە دواداهێنانەکانی دونیای ناشرینی جنێودانی دیجیتالی و سووکایەتی و پەلاماردان و بە دێوو دێوەزمە وێناکردنی ئەوانی تر…پڕن لە وێناکردنی یەکتر بە خائین، بەکرێ گیراو، ئەڵقەلەگوێ، سیخور، خۆفرۆش، داردەست و نۆکەری بێگانە…تووڕەترن لە تووڕەیی. 

ئەم توێژە تووڕەیە تەنانەت لەسەرەمەرگیشدا هەمیشە کۆمەڵێک جنێویان ماوە بیدەن، کۆمێنتێکی نەشیاو ماوە بینووسن، هەڵاو بەزمێک ماوە بینێنەوە، ماستاوێک ماوە بیکەن بۆ کاک فڵان و فیسارە بەڕێزو خاون شکۆی خاوەن پێگەو پارە…خۆدەرخستنێکی دونیای شاشەکان ماوە ئەنجامی بدەن…سینگ دەرپەڕاندنێک ماوە بیکەن…هاشوهۆشێکی مێدیایی ماوە نەیانکردووە…خانوویەک و زەویەک و موڵکێک ماوە بیکڕن و دیوارێک و تەلبەندێک ماوە بە دەور خۆیاندا هەڵیبچنن و دونیایەک خواستو ئامانج و ئومێدو ئارەزوو ماوە پێی بگەن. 

کۆمەڵگایەکی لەمجۆرە هەر رۆژێکی گرێدراوی قەزاو قەدەرێک و رووداوێکی نەخوازراوو هەڵکشان و داکشانێکی نادیار و دوورلە چاوەڕوانیە…هەر رۆژێکی بە قەد ساڵێک قورس و هەر چرکەساتێکی پڕە لە ترس و چاوەڕوانی.  

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×