ئاکاونتە خۆڵەمێشیەکان

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2025-07-20   

پرۆفایلە داخراوەکانی دونیای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنای ئەو دونیا بەرتەسکە خۆڵەمێشیە ناعەقڵانیە دەکەن، خاوەنەکانیان هەڵگرینی و لە دروست کردنیدا ئەندازیاری سەرەکین. 

 

لە پەیوەندیدا بە عەقڵانیەت و لۆژیک، پرۆفایلە داخراوە قوفڵ دراوەکانی بەکارهێنەرانی سۆشیال مێدیا حیکایەتی زهنیەتی بارگراوی کراوی ئەو مرۆڤانەن،  دەرگای هەموو جۆرە کرانەوەیەکی عەقڵانی و لۆژیک و گفتوگۆو گۆڕانکاریان بەرووی خۆیاندا داخستووە. 

ئەم دونیا مەجازیە داخراوە هێمای مرۆڤانێکە لە رووبەری کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هەڵگری جۆرێکن لە ترسی نەبینراو. ترس لە گفتوگۆ، ترس لە ریفۆڕمی عەقڵانی و فۆبیای رەخنەگرتن و تەنانەت سوکایەتی پێ کردنیش، هەرلەلایەن خاوەن پرۆفایلە داخراوەکانی ترەوە. 

 

خاوەن پرۆفایل و ئەکاونتە قوفڵ لێدراوەکانی پانتای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەڵگری کۆمەڵێک بیروباوەڕی کۆنسێرڤاتیزم و خۆپارێزی و تەنراون بە فۆبیاو ترس و گومان و دڵەراوکێ و بەدگومانی و بێ باوەڕیەوە. ئەمان ئەشێت بە بچوکترین رەخنە بشڵەژێن. بەشێکیان زمانێکی نووسینی زبرو ئەدەبیاتێکی ڕەقاوی و پەلاماردەریان هەیە. هەیانە هەر بۆ ئەوە هاتۆتە ناو سۆشیال مێدیا تا رۆژانە سێ تا چوار کۆمێنتی ورووژێنەر یا پیاهەڵدان بکات و بۆی دەربچێ. 

 

ئەمان  بەوە دەناسرێنەوە هەڵگری جۆرێکن لە  ترس و خاوەنی کەسێتیەکی لەرزۆک و ناسەقامگیر یا فیتنەگێڕین.  ئەشێت لەوانە بن ئەترسن لەگەڵ ڕای جیاواز بکەونە گفتوگۆوەو ئاڕاستەی هزروفکرو دونیابینیەکانیان گۆڕانکاری بەسەردابێت و خۆیان بە دۆڕاو، هەڵگەڕاو یا شکست خواردوو وێنا بکەن. 

 

بەشێکی تر لەم پرۆفایلە داخراوانە تایبەتن بەو تاکانەی هەر لە رێگەی پرۆفایلە سنووردارو تەسک کراوەکانیانەوە دەخزێنە سەر رووبەری سۆشیال مێدیاو سووکایەتی بە بەکاربەرانیترەوە دەکەن و واخەیاڵ دەکەن دەتوانن وەک بەرزەکی بانان بۆی دەربچن و خۆیان لە پشت دەرگا قوفڵ و کڵۆم دراوەکەی پرۆفایلەکەیان بشارنەوە. 

 

پەرەسەندنی پرۆفایلی داخراو و ئەکاونتی فەیک،  هێمای جیهانێک و کەسانێکە،  تا دێت زیاتر و زیاتر لە مەعریفەو مرۆڤایەتی و خۆشەویستن و خوشەویستی و بەرپرسیارەتی جڤاکی و ئەخلاقی دوور دەکەونەوە.

وێنای دونیایەکە رۆژ بەرۆژ زیاتر بەرەو مەجازی بوون و خاڵی بوون لە ماناو لە جوانی کەوتن هەنگاو دەنێت و  بەرەو پێکدادان و پەلاماردان و ترس و دڵەراوکێ و دڕدۆنگیەوە ئاڕاستە دەگرێ. 

 

ئەشێ هێمایەکیش بێت بۆ بەرهەم هاتنی جۆرێک لە شوناسی مرۆڤگەلێک، خاوەن کەسێتیەکی گوماناوی و پێناسێکی کۆمەڵایەتی شاراوەو نادیارن و دەیانهەوێ لە سێبەری دونیای مەجازیدا، لە چەشنی ژەنەراڵە بێ ئەستێرەکانی سۆشیال مێدیادا بمێننەوەو چێژ لە کایەی ژیانێکی بەرتەسک و کۆنترۆڵ کراوو بەند کردنی ئازادی تاکەکەسی و  عەقڵە داخراوەکەیانەوە وەربگرن . 

 

بێگومان سۆشیال مێدیا لە پاڵ ئەو ئاسانکاری و پێشکەوتننانەی لە بواری پەیوەندی کردندا هێنایە ئاراوەو دونیای پەیوەندیەکانی بچوک کردەوە، دونیایەکی جیاواز لە واقع و دوورلە  بەها پراگماتیکیەکانی لەگەڵ خۆی هێنا. ئەشێ ناوی ئەم دونیایە بنێین “ دونیای ساختەی مرۆڤە کۆپی کراوەکان” یا “ مرۆڤە خۆڵەمێشیەکان” یا “ مرۆڤە سێبەرەکان” یا “ تاکە خۆمەلاس دەرەکان” ی پەراوێزی کۆمەڵگاو دابڕاو لەو واقعەی،  خۆیان بەشێکی سەرەکین تیایداو بە فوبیایەکی بێ سنوورەوە تیایدا دەژین و هەناسە ئەدەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×