لەبەر ئەم زەختە گەورەو عالیە ئیقتیسادیەی، وەزعی عموم و داخیلی هەرێمەکەمانی فرە خراو کردووەو رۆژ بە رۆژیش موشکلیەی ترمان بۆ ئەخاتە بان مەشاکیلی ترەوە، بە پێویستمان زانی، ئیجتیماعەکەمان بخەینە کاتێکی فرە خاسی ترەوەو ئیتر لەمە زیاتر کاتتان نەگرین و وەزعی عموم ( کە فرە حەساسە) بکەین بە ئەولەویەتی گشت مەوزوعەکانی ترەوە.
هەر وەک لە گشتتان مەعلومە و خۆتان ئاگادارن وەزعی عام لەم شەرقول ئەوسەتە بەردەوام ئەکەوێتە ژێر تەئسیرات موعادەلاتی سیاسی و ستراتیژی و ئابوری و عەسکەریەوە و ئەمەش موباشەرەتەن تەئسیری جانبی ئەکاتە سەر حەیاتی گشتمانەوە. بۆیە بە زەروورمان زانی پێتان بیەژین پیشان دانی ئاستی مەسئولیەت و بەرپرسیارەتی لەم زرووفە سەعبە بۆ گشتمان موهیمەو هەموومان ئەخاتە بەر بارێکی قورسی مەسئولیەتەوەو کەسمان نابێ خۆی لە مەسئولیەت بدزێتەوە.
ئەم عێراقە لەوەتەی لەسەر دەستی هێزە سەرکەوتووەکانی حەرب عالەم یەکەمەوە تەئسیس کراوە و مەعەلئەسەف هیچ خسوسیاتی قەومیات بە گشتی و کورد بە تایبەتی لەم وەتەنەیا لەبەرچاو نەگیراوە، ئەگەر دە رۆژ خۆشیمان بووبێ، بە مانگ و ساڵ مەشاکیلی فرە گەورەو ناخۆشیەکان ژیانی عامەیان ناخۆش کردگە و وەزع بە گشتی گەن بووگە.
لە ساڵانی دوایی تەئسیس ئەم عێراقەیا، هیچ کاتێ قەوم کورد سیقەی بە حاکمانی بەغدا نەبووگەو لە موستەقبەل خۆی موتمەئین نەبووە. وە هەروەها لەم زرووفە فرە سەعبەیا، قەوم کورد یەکەم زەحیەی دەستی حاکمان و سیستەمە عەسکەرتاریەت و شمولیەکان و ئیختیلافات داخیلی بووگە.
قەزیەی کورد لە عێراقا دوای ئەم هەموو ساڵە فرە خراو شێواوەو هیچ کاتێ رووی چارەسەری و عیلاج یەکجارەکی بە چاو خۆی نەبینیوە.
شکمان نیە لەم حەقیقەتە تەئریخیە، گەر ئیدیعا بکەین تەئریخی سیاسی کورد و ئەم واقعەی لە شەرقول ئەسەت رووبەرووی بووەتەوە، کوردی خستووەتە دۆخێکی فرە سەعب و ناعیلاجەوە.
کورد لەم پارچەی کوردستانا گشت سیستەمە حوکمڕانیەکانی تاقی کردگە، وەلێ دوای ئەم هەموو خەبات و خوێن و سەورە و حەرب و تەحەمول و دیفاع کردن لە خاک و نیشتیمان و هیلاکی و شەکەتیە، ئێستاش لە موستەقبەل خۆی موتمەئین نیە.
قەومی کورد ئەبەدەن حەزی بە ئیتیحادو یەکگرتن نیە و فرچکی بە ناکۆکی و ململانێ و سیراعی ناوەخۆیەوە گرتووەو هەمیشە خۆی خستووەتە خاریج وەقایع و رووداوە سیاسیەکانی مەنتیقەو چاوەڕوانی نوقتە تەحەوول (وەرچەرخانێکی) تەئریخی و موعجیزەیەکی عاسمانی و ئیلاهی بووگە و بۆ عیلاج و بەلادادانی قەزیەکەیەوە ئەهدافە ستراتیجیەکانی کردووە بە زەحیەی مەسالحی فرە بچووک و موەقەتەوە.