خشتی شکاو 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2025-11-16   

هەندێ کەس  هەن...ڕەنگە هاوڕێت بن...دراوسێت بن...هاوبیر و هاوپیشەت بن.
هەر چەندە دیواری بەرزو بڵندو پتەوی ماڵەکەت دەبینن.
هەرچەندە ئاشنای کەسایەتیتن.
بیرو بۆچون و دونیابینی و رابردوو ئێستا و وهزرەکانت دەناسن.
بەڵام.... بەدوای خشتێکی شکاوی ناو دیوارەکەتەوەن.
بە دوای دەرزێکی ناو دیوارەکەتەوەن...بە دوای خاڵێکی لاوازی تۆوەن.
هەمیشە لە کەمیندان.
تا گەر بۆیان بکرێ...بتشکێنن..بتڕووخێنن...بت تاسێنن...ماڵ وێرانت کەن...نکۆڵیت لێ بکەن...بتکەن بە پرد و بەسەرتا بپەڕنەوە...!
تا ئەو ساتەی کاریان پێتە، بەرزت دەکەنەوە...پیات هەڵدەڵێن و مامەحەمەییت بۆ دەکەن..
کە کاریان پێت نەما و بەرژوەندیەکانیان مسۆگەر بوو...پەراوێزت دەخەن...لە بیرت دەکەن...دەتکەن بە پەڕەیەکی کەم بایەخی و حاشیەیەکی بچوکی پەراوێزی مێژوو.
وریا بە
ڕۆژگار پاڵت پێوە نەنێت...!
مەرج نیە تۆ بکەوی.
گەر خۆراگر بی و قاچت نەخزێ و نەلەرزێ، خۆت بە ئاسمانەوە بگرە...بەرز دەبیتەوە...وا بە سادەیی...وا بە سەربڵندی.
بۆیە
هەوڵ بدە باش بیت...ئاکارو روفتاری جوان بنوێنە، خۆراگربە...کۆڵ مەدە و مەکرووزێوەومل مەدە و خۆت ڕادەست مەکە. 
تەنانەت ئەگەر دەوروو بەرەکانیشت  شەیتان سیفەت بن تو هەوڵی باش بوون بدە. گەر ئەوان و وەک ئەهریمەن رەفتار بکەن...تۆ هەوڵ بدە فریشتەئاسا رووبەروویان ببیتەوە…با تۆ مامەڵەت جوان بێت. 
تەنانەت ئەگەر وەڵامی هەموو چاکەکانی تۆشیان بە بەدکاری و خراپەکاریەوە دایەوە...قاچت نەلەرزێ...هیوابڕاو مەبە و خۆڕاگربە و ئەو ئاڕاستە ئینسانیە بەرمەدە گرتۆتە بەر. 
ئەم جیهانەی ئێمە پێدراوێکە پرە لە ناجۆری...پڕیەتی لە مرۆڤە ناخ جوانە کەنارکەوتووە بێ دەنگ و بێ رەنگ و بێ ماف و بێ ژیانەکان. پڕیەتی لەو کاراکتەرە هۆشیارو روناکبیرو لە خواترسانەی،  لە پەراوێزێکی  لاتەریکی دوورەدەستی بچوکدا ماونەتەوەو بە هۆی شەرم و حەیاو ڕاستگۆیی و ویژدان و گەورەیی کەسێتیانەوە دەرناکەون. 

دونیای ئێمە پڕە لە نایەکسانی..پڕە لە دادی بێدادی...پڕە لە هاواری نامێهرەبانی و تەژیە لە فرت و فێڵ و درۆی شاخدار و لە خشتە بردن و چەواشەکاری و دروشمی باق و بریقەدارەوە. پڕیەتی لە سوپەرمەنەکانی رووبەری مێدیای وێرانکەر..پڕیەتی لە درۆساز و درۆزان و درۆنەفس و درۆسیما و درۆکردار و درۆزنە بێ ئابروکان…پڕیەتی لە لە بەڵێنی  درۆیینەی ئەم و ئەوی سیاسی، کۆمەڵایەتی و پیاوانی بازرگانی. 

کایەی ژیانمان پڕیەتی لەو ئینسانانەی جگە لە بەرژەوەندی ئابوری و خۆبردنە پێشەوەو مامەحەمەیی و چاوچنۆکی پۆست و پلەو پایە،لە هیچ بەهایەکی مرۆڤانەدا هاوبەش نین و لە جوانی و مرۆڤبوونەوە کەوتوون و لە هەموو کونج و کەلەبەرو پانتایەکی  مێدیایی و رووبەرێکی کۆمەڵگادا دەیانبینین و بە بەرچاومانەوە دێن و دەڕۆن، بەڵام لە دەرەوەماندا دەژین و لە ئێستایەکی ئاڵۆزدا دیوارێکی دابڕ کەوتووەتە نێوانمانەوە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×