متمانەی دۆڕاو 

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2025-11-27   

لە دوا ساڵەکانی خوێندنی ماستەر لە زانکۆی ئالبۆرگی دانمارک تایبەت بە بواری کۆمیۆنیکەیشن و سیاسەت، پرۆژەیەکم لەگەڵ رۆژنامەنوسێکی دانیمارکی ئامادەکرد،  کورت کراوەکەی لێرە دەخەمە روو:

 

گشت سیستەمێکی سیاسی ھەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی جەوھەری و زاتیە لە ھەناوی خۆیدا. 

سیستەمە سیاسیەکان لە ناواخنی خۆیاندا لە چەند مۆدێلێکی سیاسی پێک دێن. 

ھەرکام لەم مۆدێلە سیاسیانە خاوەنی دوو رەھەندن:

- روانگەی سیستەم: ئەوکۆمەڵە پرەنسیپ و چەمک و ئایدێۆلۆژیا و دەستەواژە و مەفاھیمانە دەگرێتەوە، کۆی سیستەمەکە وەک یەکەیەک و مۆدێلێکی ئایدیۆلۆژی یەکانگیر پێکدەھێنن.

 

- روانگەی بکەر: روانگەی تایبەتی و پێشینەی سیاسی و عەقلیەت و بۆچون و ھزری و روناکبیری ئەو کاراکتەر و بکەرە سیاسیانە لە خۆ دەگرێ، لە رێگەی مۆدێلی سیاسیەوە ھەوڵی ئیدارەدان و بەرێوەبردنی ( حوکمرانی)کۆمەڵگاوە دەدەن.

 

زانستی کۆمیۆنیکەیشن و تیۆری ھێرمێنیوتێک (زانستی شرۆڤە، رەگەزێکی بنەڕەتی زانستی کۆمیۆنیکەیشنە) پێمان دەڵێن ھەرجۆرە کێماسی و  بێتوانایی و ناکارامەیی  لە بواری کۆمیۆنیکەیشن و ئاڵوگۆری زانیاری و گەیاندن و لێدوان و ناردنی پەیام بە کۆمەڵ، بواری ھەڵە تێگەیشتن، تێنەگەیشتن، چەواشەکاری، بەلارێدابردن و ھەڵەتێگەیاندن بەھێز دەکات و دۆخێکی ئاڵۆزی بێ متمانەیی و بێ بروایی لە نێوان ئۆرگانەکانی حکومەت لە لایەک و ئەندامانی کۆمەڵ لە لایەکی دیکەوە دێنێتە کایەوە. 

 

لەم حاڵەتدا جەماوەر لە دۆڵێک و حکومەت لە دۆڵێکی تردان و ھەرکامەیان بە ئاوازێکی جیا دەخوێنن و بڕواومتمانە دەگاتە خوارترین پلە و دۆخێکی ناھەمواری پڕ لە کێشەو پشێوی و دڕدۆنگی و گرژی و ئاڵۆزی و بێ متمانەیی، باڵی خۆی بەسەر کۆی گشتی کۆمەڵگادا دەکێشێ و کێرڤی نارەزایەتی و نیگەرانیەکان بەرز دەبێتەوە.

 

بونیادنانەوەی متمانەی دۆڕاو و لەدەستچوش، سەرمایەگوزاری مادی و مەعنەوی و کاتو ھێزو وزەیەکی لە رادەبەدەری گەرەکەو زیاتر بە کردار و ھەوڵە جددیەکانەوە بەندە، تا ئاخاوتن و  دروشم و گفت و بەڵێنەکانەوە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×