ئینسانی بوون و ھەڵگرتنی تایبەتمەندیەکانی ئینسانی بوون، کۆمەڵە پێدراوێکی ئەخلاقی ،نەبینراو، ویژدانی، جوانی بینین و پاک بوونەوەی رۆح و دەورووبەرە لە ھەموو سیفاتە ناشرینەناسروشتیە شەیتانی و پۆخلەواتە فکریەکان. مرۆڤبوون شوناسێکە ھەموو کەس نیەتی و لەسەردەمی پووچ گەرایی و کرچ و کاڵ بوونەوەی بەھا ئینسانیەکان و پووکانەوەی مەعریفەوزانست و ھیچووپووچی و سادیسم و خۆپەرەستی و خودئەوینیدا، کەوتۆتە ژێر فشارێکیگەورەولە مەنگەنە دراوەوە.
مرۆڤبوون یەکسان نیە بە فریشتەبوون. ھەروەک مرۆڤبوون ھیچ تێچووێکی مادی ناخاتە سەرخاوەنەکەیەوە.
مرۆڤ لەو رۆژەوەی پێ دەنێتە سەر ئەم دونیایە، لە چەشنی کەرەستەیەکی خاو و بەدەر لەئیرادەو خواستی خۆیەوە، دەخرێتە سەر پانتایەکی ئاڵۆزو نێو پرۆسەیەکی پێچاوپێچ و پڕ لەھەڵکشان و داکشانی کۆمەڵایەتیەوە. لە میانەی ئەم پرۆسەیەدا کەسێتی مرۆڤ لە میانەیکاروکاردانەوەکاندا، فۆڕم دەگرێ و وەک خشتێکی خاو ئەخزێتە کونج و کەلەبەرێکی نێو دیواروستراکتۆری ئەم بینایەی ناوی نراوە خێزان و کۆمەڵگا.
ئەم کەرەستە خاوە بە درێژایی فۆڕم گرتنی لە ژێر کارلێک و کارتێکردنێکی سیستەماتیکی ژینگەوکۆمەڵگاو پیدراوەکانی ناویەوە پێ دەگات و بە پلەی یەکەم ئامادەیی ھەژمونی خێزان و بە پلەیدووەمیش کۆمەڵگا بە گشت تایبەتمەندی و بکەرانەی ناویەوە، وەک گشتێک، کارتێکردنیڕاستەوخۆیان لە فۆڕمگرتنی کەسێتی و دیدگاو دونیابینی و ئاستی پەروەردەیەوە ھەیە. ھیچسیفەتێکی ئینسانی لە دەرەوەی کۆمەڵگاو ژینگەوە فۆڕم ناگرێ و گەشە ناکات.
کەم نین ئەو کاراکتەرو بکەرە شۆڕشگێڕانەی ھەر لە ھەڕەتی گەنجێتیدا لە چەشنی سووتەمەنیشۆڕش و بەرخودان و گیانبازی لە پێناو ئامانجێکی جوان و باڵاو ستراتیژەوە، لە گۆشەنیگای ھەست کردن بە ئەرکی بەرپرستارەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقیەوە، چەکی شەڕەف وبەرەنگاوبوونەوەی ستەمی نەتەوایەتیان کردە شانیان. کەم نین ئەو جوامێرانەی قوربانیەکی بێوێنەیان بە تەمەن و خێزان و ئاسودەیی و ژیانیانەوە دا، بۆ ئەوەی خەڵکانیتر ئاسودەبژین.
کەم نین ئەو جوامێرانەی لە سۆنگەی باوەڕێکی قووڵ بە ئایدیاو لە روانگەی بەرپرسیارەتیەوە، شاخیان ھەڵبژاردو خۆیان و خێزانەکانیان دووچاری تراژێدیاترین ژیان و گوزەرانی سەخت وپروکێن و دەردەسەری کردەوەو سەری بەرزیان بۆ ستەم و زەبروزەنگ و بەعس شۆڕ نەکرد وملیان نەدا. ئەمان، پشتیان کردە ژیانی شاھانەو دینارو دۆلارو کۆشک و تەلارو سەروەت و سامانکۆکردنەوەو نەغرۆبوون لە ناو نازونیعمەتی نەبڕاوەو بێ سنوورو بێ باکی و ناشرینیە لە جوانکەوتووەکانەوە.
ئەم توێژە خێرلەخۆنەدیوە لە ئێستایەکی ساڵانی دوای ڕاپەڕین و حکومەتی کوردی و ئازادیەوەچوونە تەمەنەوە. بەداخەوە ئەوەی چرکەساتێک و ھەرگیز چاوەڕوانیان نەدەکرد رووبدات، روویداوەو وا خەریکە کۆمەڵگا لە بیر خۆیان دەباتەوە.
لەم زەمەنەدا ئەوەی میدیاکارانی پۆست مۆدێڕنەو بکەرانی دونیای مەجازی سۆشیال مێدیا وبکەرو کاراکتەرو ژەنەراڵ و ئەفسەرو عەلامە تۆزوباکانی راگەیاندنی مۆدێڕنی نائاکادێمی و جیلیسیلیکۆن و جوانکاری و سنگ و سمت و قۆڵی رووت و مکیاج و قژی رەنگکراوو ئایکۆنەکانیفیلەرو بۆتاکس و جی کلاس، مانگانە وەک موچە و ئیمتیازات وەریدەگرن، ئەمان بە خەونیشنایبینن.
نەک ھەر ئەمە بەڵکو ئەسڵەن ئەو ڕێزو تەقدیرەی ئامر لیواو لەشکرەکەی سیلی کۆن وفەرماندەو لیواکانی فیلەرو پڵنگە کارتۆنیەکانی سۆشیال میدیا و مەفرەزە خاسەھەلپەرەستەکانی بۆتاکس و لوت تەجمیل کراوو سوپاسالارە شایەرەکانی سەر شاشە ھەیانە،ئەمان بە خەونیش نیانە و ھەرگیزیش نایانبێ.
ھەر لە درێژەی ئەم پەراوێزخستن و مامەڵە نائینسانی و ناشرینەی ئەم جیلە بە ساڵاچووەخێرلەخۆ نەدیوە شۆڕشگێڕە بێدەرەتانەی رووبەرووی بوونەتەوە، لە یەکێک لە دامودەزگاحکومیەکانی مەنزوومەی حکومەتی ھەرێم، لێژنەیەک بۆ دڵنیابوون لە پەککەوتەیی یەکێک لەمپێشمەرگە بە ساڵاچووانە ( تەمەن سەروو ھەفتا ساڵ) داوای “خۆ رووت کردنەوە”ی لێکردووەتا لە ئاستی پەککەوتەییەکەیەوە دڵنیابن و چۆڕە خانەنشینیەکی بۆ رێک بخەن یا وەک ئەوانپێناسەی ئیدارەیان بۆ کردووە، موچەی بۆ ببەستنەوە( نەوەک لەدەستیان ڕابکات ودیزەبەدەرخونە بکرێ).
یەکێک لە ھاوسەنگەرە شەھیدەکانی باوکم لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوو، خۆرایی نەیگوتبوو:
“دوایی ئەم قۆناغە و لە زەمەنی ئازادیدا ، رۆژێ دێ خەڵکی یەخەمان ئەگرن و ئەم پرسیارەقورسەمان ڕووبەڕوو دەکەنەوە:
ئادەی وەرە (….)باب، پێشمەرگایەتیت بۆ چی و بۆ کێ کرد…؟؟؟”
کاتێک بەشێکی سەرەکی لە کۆمەڵگا لە ھەموو بەھایەکی رووت دەبێتەوە، داوای رووت بوونەوەلە بەشەکەی تر دەکات.