مەرگی وێناکراو

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2026-05-31   

چ دونیایەک بوو...یا نا سەرابێک بوو...یا نا وەھم و خەیاڵ پڵاو یا خۆشخەیاڵیەکی کوشندە بوو.  ئەوی پاڵەوانی دوێنێ و پەراوێزخراوو کەنارکەوتووی ئەمڕۆ، ھەر زوو زوو بەرەو خاڵ و وێستگەیکۆتایی ھەنگاوی ناو فریای ئاوردانەوە لە رابردووی تفت و تاڵی خۆی نەکەوت و بە خامۆشی وھیوابڕاوی سەری نایەوە.

ھەرچەندە ئەو بە تەنیا بۆ خۆی مێژوویەک بوو، ئایکۆنێکی دیاری بزاڤێکی چەکداری ئازادیخواز وکتێبێکی دەوڵەمەند و ھەگبەیەکی پڕلە وتەی نەستەق و دەگمەن و شوناسی  خەباتی پارتیزانیو ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و ستەمکاری و  ھەڵگری دیرۆکێکی پڕلە قوربانیدان و سەروەری وماڵوێرانی بوو، بەڵام  بە ھەناسەساردی سەری نایەوە.

ئەو پاڵەوانی ڕاستەقینەی قاڵبووەوەی رۆژە سەختەکان بوو، لێ مخابن زوو توایەوە و بەرگەیستەمی زەمەن و خودئەوینیەکانی دەوروبەریو بودەڵەو ھەلپەرەستانی پۆست خەباتی نەگرت ولە نێو لاپەڕەی لابەلاو ژێرنووسی کتێب و بیرەوەریەکان و نامەو یادەوەریەکان و ھۆنراوەیپرلەحەماسەتی شۆڕش و بەرخودانی شاعیراندا لە پەراوێزدا ھێشتیانەوە.

ئەو کەرەستەی نووسینی ھۆنراوەو گوتارە شۆڕشگێڕی و ئاگرینەکانی قۆناغەکانی  رووبەرووبوونەوەی ستەم و ملھوریەکان بوو.

ھیواکانی، کۆشکێکی رازاوەی خەیاڵی وێناکراوی فانتازیاوپەرشوبڵاوو ئاڵۆزکاوی  گەردونێکبوون...ھەر زوو داڕمان و داری بەسەر بەردیانەوە نەماو لە کەنارێکی بچووکی یادەوەریەنەنووسراوەکانی سەردەمی تێکۆشان پەراوێزخران.

ئەورۆژەی ئەستێرەی بێ بەختی رێڤینگە  خێرلەخۆ نەدیوەکە کوژایەوەو کۆچی دوایی کرد،ھیواو خەونەکانیش لە ناو گۆڕی ھەڵکەندراوی سەر رێگەی مەزارگەی سەربازی وندا،زیندەبەچاڵ کران و لە ھزروبیرو یادەوەریەکاندا سڕانەوەو خرانە خانەی فەرامۆشیەوەو کران بەکەرەستەی سوکایەتی کردن بە مێژوویەکی خوێناوی و مەرگەساتە نەنووسراوەکانەوە. 

بەڵام...

ئەو نامرێ...ئەوکێوێکە بە قەد باڵای لوتکەی قوربانیدان، بە قەد بەرزایی کێوێک لە ڕقیئەستوور…ئەو شوناسی ھێماکراوی نیشتیمانێکی بێ نازو گەلێکی سەرگەردان بوو. 

ئەو قوربانیدا لە پێناو مانەوەی منوئێمەمانانی نیشتیمانی خاک بە سوتماک کراوی زەمەنی بێنیشتیمانیدا، قوربانی بە ھەموو پێدراوو پێنەدراوەکانی ژیانێکی بێ بەشکراوەوە  داو بە ئاھیساردو دڵێکی پڕەوە لە ناو  خودئەوینی و بێ باکی و بێدەنگیەکی کوشندەی  نائینسانیانەی بکەروھاوبیرو ھاوسەنگەرو ھاوڕێکانیدا سەری نایەوەو بنەوبارگەی بۆ جیھانی ئەبەدی تێکناودۆسیەکەی پێچرایەوەو لە بیرکرا. 

ئەو، گەورەیی، حەقیقەتی نیشتیمان، زیندووێتی و شکۆی نەتەوەیەکی ژێردەستەکراوو،دەستەمۆکراوو، بێ بەشکراوو بێ ژیانکراوی لە کاڵ بوونەوەو ژێرپێ خستن پاراست و تا مێژوو وبکەرانی ناو مێژوو و جەناب و بەڕێزو خاوەن شکۆکانی ناو داڵانەکانی مێژوو، باڵابکەن و بۆھەمیشە  “ بەڕێز” بمێننەوە. 

تا جارێکیتر مێژوو و سەرلەبەری رووداوو بەسەرھات و یادەوەریە ڕاستەقینەکانی ناوی بەئەخلاق و بە ویژدانەوە دەنوسرێتەوە، زۆری ماوە. یا رەنگە ئەم رۆژە و ئەم ساتەوەختە ھەرگیزئاسۆی دەرکەوتن نەبینێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×