لە قووڵایی وەهمێکی ئەبەدیدا

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2026-06-06   

لەبەردەم پەینجەرەی ژوورە تاریکەکەیدا دانیشتبوو. 

بێ ئەوەی بەدەست خۆیەوە بێت و رۆڵی تیادا هەبێ کەوتە بیرێکی قووڵەوەو کۆنترۆڵی لەسەر هەستونەستی نەما. سەرەتا وایزانی کەوتۆتە ناو دونیای “ ژیری دەسکرد” و پێدراوێکی پڕبە هەژمونی “ دەرەکی”ـەوە. 

هەموو جەستەی بوو بە زمان و دیوارێکی دابڕ کەوتە نێوان خودی ئێستای و خودی دوێنێی سێبەرەوە. سێبەرێک لەوەتەی هەیە وەک تارماییەکی ترسناک و مۆتەکەیەکی قێزەوەن بە دوایەوەیەو بەرۆکی بەرنادات و تەنگی پێ هەڵئەچنێ و تووشی هەناسەبڕکێی ئەکات. 

ئەو، لە چرکەساتێکدا هەم بەشێک بوو لە دوێنێ و هەمیش بەشێک بوو لە ئێستای پڕلە وەهم و بەڵێنی درۆ و خەیاڵ پڵاوی شۆمەنەکانی دونیای نمایش و ستایش و گاڵتەجاڕیەوە. 

خودی دوێنێی دەمارگیرومێشک داخراە هەموو گفتوگۆو دانوستانێکی لەگەڵ خودی ئێستای هۆشیارو ئاگادار، رەت کردەوەو ئامادە نەبوو دان بە ڕاستی و حەقیقەتە ترسناکەکاندا بنێت و  لەگەڵیدا بکەوێتە گفتوگۆو دانوستانەوەو سنووری دەمارگیری و بیری تەسک ببڕێ و چیتر لە چەشنی بە پیرۆزکراو، مامەڵەی نەکات. 

زۆری نەبرد هەستی بە هەژمون و فشاری بەردەوامی هۆشیاری و گەردیلەکانی ناو ژوورە تاریکەکەیەوە کرد و  کەوتە ژێر هەژمونیان و لە پڕ زمان هاتە گۆ:  

“ساڵەهایە وێڵی  نێو داڵانەکانی دونیای وشەو ڕستەو دەستەواژە لاستیکیەکانی نێو وشەدان و هەنبانە بۆرینەی تەمەنێکی لەدەست چوو و  زەمەنێکی بەسەرچوو و پڕلە هەڵکشان و داکشاندا شرۆڤەی بۆ؟ لەپای چی؟ کەی؟ چۆن؟ دەکەم و هەرگیز نەمتوانی وەڵامێکی قەناعەت پێکەر بۆ خۆم

بدۆزمەوە”

ساڵەهای ساڵ شرۆڤەی  رەوتی کایەی ژیان و  هۆکارو دەرەنجامی رووداوەکانی دەورووبەرم بە جۆرێک دەکرد،  دڵخوازی خۆم و دەورووبەرم بن، تا دواجار رۆژ بەرۆژ لە واقع و حەقیقەت و ماهیەتی هەموو شتە پێدراوو پێنەدراوەکان دوور کەوتمەوەو بووم بە بوونەوەرێکی نامۆ بە ئێستاو داهاتوومەوە. 

دوای ئەم هەموو ساڵە لە چاوەروانی،  نە لە داهۆڵە پڕپێچوپەناکانی نێو ڕستەکان و دەستەواژەو پرسیار و شرۆڤە و راڤە و گوتارە میدیاییە سەت بارەکان و بێ وەڵامە هەمیشەییەکان ڕزگارم بوو، نە ئەو ئاسۆیەشم لێ هەڵهات ساڵانێک بە هیوایەوە سات بە ساتی تەمەنم لە چاوەروانی هاتنیدا بەڕێکرد و بە هیوای ( خۆ دێ) لە ناو خودی خۆیەکی شەکەت و سەرگەردانی نێوان دوێنێی وێران و ئەمڕۆی ئاڵۆزدا توامەوەو نەمتوانی سنوورەکانی وەهمە ئەبەدیە کوشندەکە تێپەڕێنم و بۆ سەرزەمینی “ ئازاد” بوون و ئینسانیەت و بەها ئینسانیەکان بگەڕێمەوەو واز لە خەون و خەیاڵ بهێنم.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×