ئاستی ژیانی موچەخۆران‌و کرێکاران لەکوردستان زۆر نزمترە لە ئاستی ژیانی سۆشیال

هێمن ئەحمەد
  2020-06-17   
بەراورد بە سیستمی کار و سۆشیالی وڵاتانی ئەوروپا دەتوانین بڵێین ھەموو مووچەخۆران و زۆربەی زۆری کارکەرانی کوردستان بێکارن . چونکە ئاستی مووچە و داھاتی تاکە کەسی نەک ھەر زۆر نزمە بگرە فەراھەمی بەشێکی پێویستیەکانی ھاوڵاتیش ناکات . گەر مووچەی ھەندێک مووچەخۆر بە نمونە وەرگرین ، دەبینین ھەموو مووچەکەی کرێێ خانوەکەی بۆ دابین ناکات . سەرەڕای نادادپەروەری و ناھاوسەنگی موچە لە کەرتێک بۆ کەرتێکی تر . جاری واش ھەیە نەخوێندەوارێک مووچەکەی چەند بەرانبەری خاوەن بڕوا نامەیەکە .
 ژیانی سۆشیال کە بونی ھەیە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا ، زۆر بەرز و تێروتەسەل ترە لە ئاستی ژیانی مووچەخۆر و بگرە کارکەرێکیش لە کوردستان . بەتایبەت کە ھاوڵاتی خاوەنی چەند منداڵێک بێت ، ئەوا مووچەیەکی باش وەردەگرێت ، کە تەواوی پێویستەیەکانی بژێوی ڕۆژانە پڕدەکاتەوە . خۆ ئەگەر ئەندامێکی خێزان خاوەن پێداویستی تایبەت بێت ، ئەوا مافی زیاترە و چاودێری و ھاوکاری زیاتر دەکرێت . لە ھەندێک لەو وڵاتانەدا دایک و باوکیش بەھۆی مندااڵەکانیانەوە خەنی دەبن و بڕێکیش پاشەکەوت دەکەن و لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی دایک دەتوانن ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێل ، خانو ...، چونکە مووچەیەکی باشیان پێدەدرێت .لەوانەش وڵاتانی نەرویج ، ئەڵمانیا ، بەریتانیا...ھتد .
ھەتا لەولاتێکی وەک بەریتانیادا منداڵ خاوەنی دوو مووچەیە یەکیان دەوڵەتیە و ئەویتریان ھاوکاری شاژنی بەریتانیایە .ئەمە بێجگە لە ھەندێ یارمەتی تری منداڵان لە شیر و پێداویستی ناوماڵ . بۆیە خێزانە ڕۆژھەڵاتیەکان خواستی دروستکردنی خێزانی گەورە و منداڵی زیاتریان ھەیە لەوانە ؛ پاکستانیەکان ، ئێرانیەکان ، کوردەکان ،ھندەکان....
لە ئەوروپادا ئەوانە بۆیان ھەیە ببنە خاوەنی سۆشیال کە ھیچ کارێکیان نیە و ئەوانەی کاتەکانی کارکردنیان لە نزیکەی ٢٠ کاتژمێرێک بێت لە ھەفتەیەکدا ، ئەوا بەشێک لەو ھاوکاریە وەردەگرن وەک کرێی خانو ، باجی شارەوانی (council tax)...
ئێمە ناتوانین لە کوردستان مووچەخۆر ناو بنێین کارکەر ، ئەویش لەبەر دوو ھۆ ، یەکەمیان کە کاتەکانی کارکردنی تەواو نیە و زۆربەی مووچەخۆران کۆی کاتەکانی کارکردنیان ناگاتە (٢٠ بۆ ٢٥) کاتژمێر لە ھەفتەیەکدا و گەر واش بێت ، ئەوا کارێکی بێ چاودێری و سست و ناتەوا و ئەنجام دەدەن . بەھۆی لێنەپرسینەوە و قۆستنەوەی ھەلی قەیران و خزم خزمێنە و ھەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی و گەندەڵی زۆربەی مووچە خۆران تەنھا شوێنیان گرتوە و بەتاڵیەکی بێھودەیان پێ پڕکراوەتەوە . ئینجا ئەمە بۆ ھەمو بوارەکان ڕاستە ، ھەر لە بوارەکانی خزمەتگوزاریەوە بۆ  سەربازی و ئەوا پەروەردە و تەندروستی و ھاتوچۆ و ھەر باس نەکرێن باشترە . دووەم لەبەرئەوەی زوبەی مووچەکان کەڤەری پێداویستیەکانی ھاوڵاتی ناکات ، بگرە بابەتە سەرەکیەکانیشی بۆ دابین ناکات .
 ھاوڵاتیش ناچار و بەردەوام بۆ دابین کردنی بژێوی ھەڵپەیەتی و پەلاماری چەند کارێک دەدات لە ھەمان کاتدا . ئەم دۆخەش پشێوی و بارێکی دەرونی  ناتەندروستی بۆ  ھاوڵاتی دروست کردووە بەتایبەت سەرۆک خێزان . بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ ئاستی بژێوی و بارودۆخی گوزەرانی تاکی کوردی لە ھەموو بوارەکاندا لە پاشەکشەدایە و کۆمەڵگا بەرەو ژیانی سەرەتایی و ھەژاری ملدەنێت .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×