ھەرێم بو بەفیلتەری ھەموو شتێکی نەخوازراو نەک بەشوێنی خۆشگوزەرانی

هێمن ئەحمەد
  2020-06-20   
گەر بڕوانینە بارودۆخی ھەرێم لە ئێستا و ڕابردودا ، ھیچ شتێک نابینین لەم ھەرێمەدا لە بەرژەوەندی و خواستی دانیشتوانی ئەم ھەرێمە بێت . ئەوەی تێبینی دەکرێت ھەرێم کراوەتە فیلتەری ساغ کردنەوەی کاڵا و دەرمان و شمەکی ناتەندروست و خراپ و ماوە بەسەرچوو . لەلایەکی ترەوە ئەم ھەرێمە کراوەتە فیلتەری ململانێی سیاسی و سەربازی و کێشە نێودەوڵەتی و ھەرێمیەکان . ھەر لەسەر ئەم خاکەش دەبێت بەگژ دڕندەترین و توندڕەوترین گروپی تیرۆرستی و ئایدۆلۆجیدا بچینەوە و ببینە پاڵەوانی پارێزەری ھەموو جیھان و ناوچەکە . پاداشتی وڵاتانی زلھێز و بەناو دۆستیش ئەوەیە کە پێمان دەڵێن ؛ بەڕاستی ئێوە پاڵەوانن ، شەڕکەری باشن و ڕێز لە قوربانیدانتان دەگرین و بەس .
ئاخر بۆچی جەنگ و پێکدادانەکان لەسەر خاکی ئێمە تاقی بکرێنەوە و ئێمەش پاڵەوانی بە گژداچونەوە بین و ڕازی بین بە ھەموو دەرەنجامە نالەبارەکانی و خاوەنی گەورەترین قوربانی و کەمترین دەستکەوت بین ، بگرە نەک دەستکەوتی کەممان ھەبێت ، ئەوەی بەدەستیشمان ھێنا لەدەستی بدەین ، لە خاک و ناوبانگ و شکۆ و ئابوری و  ....
لەھەمان کاتدا ھەرێم بکرێتە فیلتەری ھەزارەھا ئاوارەو پەنابەر ، کە ئەرک و قورساییەکی زۆریان بۆ ئەم ھەرێمەو خەڵکەکەی دروست کردووە ، لە کاتێکدا ھاوڵاتی خۆی بێ بەشە لە زۆربەی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان . کە دەڵێی بە میرات ئەمەمان بۆ ماوەتەوە . ئەو ژمارە زۆرەی لە ئاوارە و پەنابەر ڕویان لەم ھەرێمە بچوک و پڕ قەیرانە کردووە ، زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی ڕوی لە ھەر دەوڵەتێکی ئەوروپی کردووە . 
ھەتا ئێستاش ھەرێم بۆتە فیلتەری زۆر شتی نەخوازراو و قێزەون لەوانە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و دژبەرەکانی و ئێران و دژبەرەکانی و ئەمریاکا و دژبەرەکانی  لەلایەکی ترەوە . بێجگە لەوەش بۆتە جێگەی چالاکی و تەراتێنی دەزگاکانی نھێنی و ھەواڵگری زۆر لە دەوڵەتان .
گەر سەرنجیش بدەینە سامانی ژێر زەوی نەوت ، نەک ھەر سامانێکی نیشتیمانی نیەو سودی بۆ ھاوڵاتی نیە ، بەڵکو ھاوڵاتی زەرەرمەند کرا و  قەرزی کۆپانیا نەوتیەکانیشی لەسەر ئەژمار دەکرێت و ھەرێم بۆتە شوێنێک بۆ دەسکەوت و بەرژەوەندی کۆمپانیا گەورە جیھانیەکانی ئەمریکی و ڕوسی و تورکی و... ھەرێمیش تەنھا حسابی فلتەرێکی بۆ دەکرێت لێشاوی نەوتی پێدا تێپەڕ دەبێت و ھیچی تر . 
 پێدەچێت ھەرێم لە داھاتوشدا ببێتە فیلتەری بنکە موشەکیەکانی وڵاتە یەکگرتوەکان . لەناوخۆشدا ھەرێم بۆتە فیلتەری ناکۆکی و ململانێی پارتە دەسەڵاتدارەکان و ناکۆکی و نەسازانی خودی پارتەکان و دروستکردنی کێشە بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتیان . ئەوەی لەم ناوەندەدا زۆرترین زیان و قوربانی بەردەکەوێت و ڕۆژ بەڕۆژ ژیانی نا ھەموارتر و ئەرکی سەر شانی قورستر دەبێت ، تەنھا ھاوڵاتی ئەم ھەرێمەیە . کە ناچار دەکرێت ھانا و ھاوار بۆ ناحەز و دوژمنەکانی بەرێت ، کە دەبینێت بە توندترین و ناڕەواترین شێوە دەچەوسێنرێتەوە و نادادی بەرانبەر دەکرێت لەلایەن کاربەدەستانی ھەرێمەکەیەوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×