تالیبان لەهەسارەیەکی ترەوە نەهاتون‌و نامۆ نین بەکۆمەڵگەی ئەفغان

هێمن ئەحمەد
  2021-08-18   
ڕاستە گەر بڵێیین بێڕەوشتی ئەمریکیەکان هاوتایە لەگەڵ توند و تیژی و شڕ و دڕی کۆمەڵگەی ئەفغان.ئینجا بە هەردوو بەرەوە حکومەت و لایەنگرانی لەلایەک و تالیبان و لایەنگرانی لە لایەکی ترەوە.
لای هەموان ڕونە،هەمیشە زەلکاوەکان ئەو جۆرە مەخلوقانە هەڵدەهێنن کە لەگەڵ بار و دۆخ و ژینگەکانیاندا توانای خۆ گونجاندن و گەشەکردن و مانەوەیان هەبێت.
توند و تیژی لە ئەفغانستان،جێی سەرسوڕمان نیە،چونکە دیادەیەکی نوێ نیە و ڕەگ و ڕیشەیەکی زۆر قوڵ و کۆنی هەیە.گەر بە شێوەیەکی گشتی سەرنج بدەینە نەریت و کەلتور و ڕەفتاری کۆمەڵگەی ئەفغانی،بە سروشت کۆمەڵگەیەکی توند و تیژ و شپرز دێتە پێش چاو،کە ئەمەش لە هەردوو کۆمەڵگەی لادێ نشین و شار نشینیشدا بەرچاو دەکەوێت.
ئەفغانستان ژمارەی دانیشتوانی لە( چل ملێۆن)زیاترە و خاوەنی نیشتیمانێکی فراوان و تێکەڵەیەک لە نەتەوە و ئاین و ئاینزای جیاوازە لەوانەش؛چوار نەتەوەی سەرەکی لە(پەشتۆن و تاجیک و هەزارە و ئۆزبێگ) و دە نەتەوەی تریش هەن.%90 کۆمەڵگەی ئەفغان مسوڵمانی سونەن و پاشانیش شیعە مەزهەب.
گەر بمانەوێت زیاتر لە هەبونی  توند و تیژی(ناڵێیین دروست بونی) لە ناو کۆمەڵگەی ئەفغانی بدوێین،دەکرێت ئاماژە بە هۆکار گەلێک بکەین کە پاڵپشت و هاوکار بون بۆ مانەوە و زیادبونی توند و تیژی.
توند و تیژی و پێکدادانی نێوان نەتەوە جیاوازەکانی ناو ئەفغانستان بە درێژایی سەدەها ساڵە بونی هەیە.دەتوانین بڵێیین خاک و نەتەوەی ئەفغانی بەدرێژایی مێژو ئارامی و هێوەری بەخۆیەوە نەبینیوە.گەر بوش بێت لێرە و لەوێ له هەرێمێک بۆ ماوەیەکی کورت هەبووە.خاکی ئەفغان بەردەوام جێگەی بەیەکدادان و تاقیکردنەوەی هێز ی ئیمبراتۆرە کۆنەکان و هێزە داگیرکار و جیا جیاکان بووە.جەنگی درێژخایەنی سۆڤیەت و کۆماری دیموکراتی ئەفغان،بەدرێژایی ساڵانی هەشتاکان،کە سۆڤیەتیەکانیش جەنگێکی ناڕەوا و دۆڕاویان کرد،بە بەراورد بە هێزی مرۆیی و لۆجستی و نا هاوسەنگی هێز  لەگەڵ ئەفغانیەکان.پاشانیش بەردەوام ئەم خاکە بۆتە جێگەی ململانێ و تەراتێنی دوو زلهێزەکەی جیهان کە ئەمریکا و ڕوسیان.
ناکرێت بڵێین دەست وەردانی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ ڕۆڵیان کەمە لە هێشتنەوەی کۆمەڵگەی ئەفغانی لەم دۆخەیدا بە جۆرێک وەک؛دروستکردنی هێزی چەکدار و کەسانی بەکرێ گیرا و ئەڵقە لە گوێ،هاوکاری کردنی ژێر بەژێری مادی و مەعنەوی ئەو هێزانە،پاشانیش بەکارهێنانیان وەک قەڵغانێکی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و ستراتیجیەکانیان.هەندێک جاریش ئەو هێز و لایەنە دروستکراوانە ئەوەندە بەهێزو خاوەن پێگە دەبن کە چی تر مل نادەن بۆ داخوازی و فەرمانی زلهێزەکان.بۆیە دەبینین یان جەنگ و پێکدادان ڕودەدات یانیش ڕێکەوتن و تێگەیشتن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی یەکتر.وەک ئەمەی ئێستاو پێشان لە نێوان تالیبان و ئەمریکادا ڕویدا.
جگە لەو هۆکار گەلانە،دەتوانین بڵێیین کۆمەڵگەی ئەفغانی بەسروشت توند و تیژە.ڕاستە ئەفغانیەکان بە کۆمەڵگەیەکی مسوڵمان ناسراون،بەڵام لە زۆر بڕیار و ڕەفتار مامەڵەیاندا پێشێلی هەموو یاسا و ڕێساکانی ئاینی ئیسلامیش دەکەن.بۆ نمونە لە ئەفغانستاندا ژنان هیچ مافێکیان نیە.سەرەتایترین مافیش لە؛خوێندن،شوکردنی ئارەزومەندانە،پۆشینی جل و بەرگ،میراتی،تەنانەت هاتنە درەوە لەماڵ....هتد.
منداڵ و مێرمنداڵەکان هەر زوو  دەخرێنە سەر کار یان بە چەکدار دەکرێن.ڕەفتار و خووگەڵێکی نەشیاو نامرۆڤانە بەرانبەر بە منداڵان دەکرێت.لە کڕین و بەکارهێنانیان و ئەنجامدانی سێکس لەگەڵیاندا.کە منداڵی کوڕ و کچ هەردوو قوربانی ئەم نەریتە پۆخڵ و گڵاوەن.
مانەوی ئەم کۆمەڵگەیە بەم جۆرە بۆ سەردەمانێکی دور و درێژ،ئەم دۆخە ترسناک و بێ بەزەیی و توند و تیژەی بەرهەم هێناوە،کە بۆتە بەشێک لە کەلتور و دیاردە ی بۆ ماوەیی لای تاکی ئەفغانی.
هەموو ئەم هۆکارانە وایان لە کۆمەڵگەی ئەفغانی کردوە کە نەپەرژێتە  سەر گۆڕانکاری و چاکسازی و بەردەوام لە شەڕ و خوێنڕشتن و ڕاکردن و قات و قڕیدا ژیان بەسەر بەرن.ئەمەش بۆتە هۆی شەلەل کردنی هەموو جومگەکانی دەسەڵات و کایەکانی ناو کۆمەڵگە،بۆیە دۆخەکە پەشێوی و برسێتی و دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی و مافیاگەری بەدوی خۆیدا هێناوە.تاکیش تەنها هەوڵی خۆ قوتارکردن لە مردن و ڕاکە ڕاکی زیندو مانەوەیەتی و گەورەترین نیگەرانی دەرباز بونیەتی لە برسێتی.
سەرەڕایی ئەو ترس و هەڵا گەورەیەی لەسەر تالیبان دەوروژێنرێت ناتوانین بڵێین تالیبان لایەنگر و هاوکاری کەمە لە ناو خودی کۆمەڵگەی ئەفغانیدا.ئەوانیش ڕۆڵە و هەڵقوڵاوی ناو ئەوانن.بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان دەگوزەرێت شتێکی نامۆ نیە،هەر لە سیاسەتی دوفاقیەت و پۆخڵی ئەمریکا و ڕەفتاری نامرۆڤانە و توند و تیژی تاڵیبان.
خۆ دەبێت ئەوەش بەرچاو بگرین لە(چل مڵێۆن کەس)تەنها چەند هەزار کەسێک لە کاربەدەست و هاوکاری حکومەتی پێشوی ئەفغان هەڵهاتوون.یان پێدەچێت چەند هەزار کەسێکی تریش هەوڵی کۆچکردن و جێهێشتنی وڵات بدەن.بەڵام زۆرینە دەمێننەوە و لەژێر سایەی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی و ئاڵای تالیباندا ژیان بەسەر دەبەن.کۆمەڵگەی ئەفغانیش ئێستا لای ڕونە هەموو ئەم گۆڕانکار ی و کێشمەکێش و دۆخانەی دەخوڵقێنرێن،لەدەرەوەی دەسەڵات و خواستی ئەوانە و ئەوان تەنها مافی تەماشا کردنیان هەیە و هیچی تر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×