لێرە بەبێ ئازار بمانکوژن، مردنی ناو دەریاکان ئازارێکی بەسۆیە

هێمن ئەحمەد
  2024-08-29   

مرۆڤ بەگشتی ھێندەی لە ئازاری مردن ترسی ھەیە ھێندە ترسی لە خودی مردن نیە.
ئەم جۆرە ڕەفتار و ھەڵسوکەوتەی ھەردو حکومەتی بەغداد و ھەرێم لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ھەرێمی ئەنجام دەدەن، تایبەت لەگەڵ موچەخۆران، کوشتنێکی لەسەرخۆ و پڕ ئازارە. گەر بیرو بۆچون و وتەی ھاوڵاتیان بەھەند وەربگرین، دەبینین ھیچ ھیوا و گەشبینیەک بۆ ژیان بونی نەماوە لایان.
گەر پێشان خەڵکی دواکاری و پێشنیاری ئەرێنیان ھەبوبێت و تۆزێک گەشبین بوبن بەرانبەر باشترکردن و ھەموارکردنی دۆخەکە، ئێستا تەنھا لە دوو دیاردەی زەق زیاتر ھیچی تر بەدی ناکرێت ئەوانیش؛
یەکەم؛ ھەڕاج کردن و بەتاڵانکردنی ماڵ و سامان و ڕاکردن بەرەو ڕێگەی مەرگ و ھاندەران، کە زۆربەی جار کەسەکان پێش ئەوەی بگەنە مەنزڵی مەبەست دەبنە قوربانی و ھەندێک جار لاشەکانیشیان نادۆزرێنەوە. خۆ ئەگەر بگەنە مەنزڵیش چەندەھا کێشە و گرفت ڕوبەڕویان دەبێتەوە. خۆ ھەمو  ئەوانەی بەم پڕۆسەدا ڕەت دەبن، دەزانن ئەم پڕۆسەیەش کەمتر نیە لە کردەی خۆ کوژی، بەڵام دەبێت چی نیگەرانی و پەستانی دەرونی و ناھەمواریەکی ژیان وای لەم خەڵکانە کردبێت بە دەستی خۆیان منداڵ و خێزانەکانیان بەرەو مردن ڕاپێچ بکەن.کەواتە ڕاکردن و دورکەوتنەوەش لە نیشتیمان و کۆمەڵگە و کەسوکار تەنھا پەلەقاژەی مەرگە و گیان سپاردنە.
دووەم؛ بێھیوا بون و ڕەشبینی بەرانبەر بە دۆخەکە. خەڵکی لەئێستادا کە دەدوێن دەڵێن "چی بکەین خۆ ھەموان مردنێک قەرزدارین". کەواتە خەڵک تەنھا بۆ مردن دەژین و چاوەڕێی چیتر نین،بەڵام ھیوا دەکەن مردنەکەیان بێ ئازار بێت. ھەرچەند ئەم ھیوایەش بەرجەستە نابێت چونکە ئەو دۆخەی ژیانی خەڵکی پێیدا گوزەر دەکات مردنێکی زۆر لەسەرخۆ و پڕ ئازارە. ئەو بێھیوا گەورەیەی کە کۆمەڵگە تێیدا دەژی، وای لە تاکەکانی ئێستای کردوە ئەوەندەی خەریکی دەرباز بونن لەو ئاگرەی لەلاشە و ھەناویان بەربوە ئەوەندە ھەوڵی کپ کردن و کوژانەوەی نادەن. بەداخەوە، وا دیارە چیتر تر باکیان نیە لەوەی ئەو نیشتیمانەی کە وەک کەشتیەک ھەموان بوینەتە سەرنشینی، لەناوەڕاستی دەریادا، لاشەی کون کون ببێت و شەپۆلەکان تێکی بشکێنن. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×