سەگەل و ماتۆڕگەل،ترسناکترین  دیاردەی شوێنە گشتیەکان

هێمن ئەحمەد
  2024-09-16   

ھەموان دەزانین ئەم دیاردەیە ڕۆژ بەڕۆژ لە برەو و ھەڵکشاندایە. جاری وا ھەیە ژمارەی ئەو سەگانەی لە شەقامەکان دێن و دەڕۆن لە ژمارەی پیادەڕۆیەکان زیاترن، بە ڕەوەی گەورە دەبینرێن و ژمارەیان ھەندێک جار دەگاتە سەرو بیست سەگ. لەپارک و شوێنە گشتیەکانیشدا بەھەمان شێوە دەبینرێن و لایەکی پارکەکانیان بۆخۆیان قۆرخ کردوە. دەرکەوتنی ڕەوە سەگەکان لە ناوەندی شاردا،جگە لەوەی  دیاردەیەکی ناشیرینە، سەرچاوەی گوێزانەوەی نەخۆشیەو زۆر ترسناکیشن بۆ ھەمو ئەو کەسانەی لەو شوێنانەوە تێدەپەڕن، تایبەت بۆ منداڵەکان.تا ئێستا، چەندجارێک و لەشوێنی جیاواز، خەڵکی کەوتونەتە بەر پەلامار و شاڵاوی ئەم سەگانە و زیانیان پێ گەیشتوە. دۆخێکی دەرونی نالەباریشی بۆ دایک و باوکان دروستکردوە، کە نەتوانن بە ئازادانە منداڵەکانیان بۆ پارکەکان بەرن و سەربەستی تەواوی یاریکردن و گەڕانیان پێ بدەن.
ماتۆڕگەلەکان ترس و نالەباریان چەندان جار زیاترە لە سەگەلەکان. ڕۆژانە لێرە و لەوێ دەبیستین چەند کەسێک، دوو کەس یان مێرمنداڵێک لە ماتۆڕەکەی ھەڵدێراوە یان کەوتۆتە ژێر ئۆتۆمبێل.بەداخەوە، لە ئەنجامیشدا بە مردن و نیوە مردو کردن و لاشە تێکشکانی ماتۆڕ سوارەکە و ھەندێک جاریش کەسانی دەوروبەر کۆتایی ھاتوە.
ڕاستی تێدایە گەر بڵێین بەشێکی دروستبونی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی دەستکەوت و داھاتی تاک، چونکە بەکارھێنانی ماتۆڕەکان خەرجیان زۆر کەمترە و خاوەنەکانیان وەک ئامرازی ھاتوچۆ و بۆ پەیداکردنی بژێوی لەلایەن چینە ھەژارەکەی کۆمەڵگەوە بەکاردێن. لەلایەکی ترەوە ئەم ماتۆڕگەلانە بونەتە ئاستەنگ و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ شۆفێرەکانی تری سەر شەقام، ئەوان خەریکی جرت و فرت و نمایش و سەرکێشین، بەم ھۆیەوە ھەمو سەرنجی شۆفێران دەبەن و سەرەنجام توشی ڕوداوی نەخوازراویان دەکەن. زۆربەی ئەم ماتۆڕانە بێ ژمارە و مۆڵەتن، خاوەنەکانیشیان نە تەمەنی یاسییان ھەیە بۆ لێخوڕین نە ھەڵگری مۆڵەتن. ھەندێک لە ماتۆڕ سوارەکانیش دانیشتوی دەرەوەی ھەرێمن و شارەزایی تەواویان لە یاسا و ڕێسای ھاتوچۆدا نیە و خاوەنی ھیچ مۆڵەتێکی لێخوڕین نین.بەڵام یاسا شکێنی و سەرپێچی دەکەن و وەک ھۆکارێگی کارکردن و گواستنەوە بەکاری دەھێنن. لەھیچ شوێنێکی ئەم جیھانەدا ئەم شێوە لێخوڕینە ڕێگەپێدراو نیە لێرە نەبێت.
چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە زۆر قورس و ئاڵۆز نیە، سەگەلەکان دەتوانرێت کۆبکرێنەوە و ببرێنە شوێنی تایبەت و لەوێ چاودێری بکرێن و خواردنیان پێ بدرێت. بەم شێوە وردە وردە ژمارەیان کەم دەکرێتەوە گەر بنەبڕیش نەکرێن.
ماتۆڕگەلەکانیش لەلایەن یاساکانی ھاتوچۆوە دەبێت چاودێری توند بکرێن و سزای قورسی دارایی و یاسایی بدرێن.ھەندێک جاریش پێویست دەکات بەشی یاسایی ھاتوچۆ، دایک و باوکی ئەو منداڵانە ڕاپێچی بەردەم دادگای لێپرسینەوە بکات و بەڵێننامەیان لێ وەربگیرێت،کە ناکرێت منداڵەکانیان ئازاد بکەن بۆ لێخوڕینی ماتۆڕ و ئاستەنگ و کێشە بۆ ھاوڵاتیان دروست بکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×