خاوەنی گەورەترین ھێزی جیھانی داوای یارمەتی لە بەندکراوەکانی دەکات!

هێمن ئەحمەد
  2025-01-13   

ئەزمون و دۆخی بەھێزیی، حەز و خولیای ھەمو دەوڵەتان و قەوارە و  تاکەکانیشە، بەڵام بێگومان بەھێزترینمان ساتی بێھێزی بەخۆوە دەبینێت گەر لەئاستێکی زۆر باڵا و ئەوپەڕی ھێزیشدا بین. بۆیە ھەرگیز ناکرێت چی وەک و زلھێزێکی جیھانی یان تاکێکی بەھێز گومڕا ببین و لاواز و بێھێزەکان فەرامۆش بکەین. ئەو دۆخە نوێیەی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا لەم چەند ڕۆژەدا خوڵقاندی ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت.
ھەرچەند تێگەیشتن و خوێندنەوەی ورد و قبوڵکردنی دۆخی بێھێزی وەھا دەکات بەھێزتر دەرکەویتەوە لە ئەنجامدا.
پاش فراوانبون و خێرا بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا و نەتوانینی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و کەرتی تایبەت بە ئەو بوارە، ئەمریکیەکان دەیانەوێت سوود لە بەندکراو و سزادراوەکانی نێو زیندانەکان ببینن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ئەمریکی، بەڕێوەبەرێتی چاکسازی کالیفۆرنیا بڕیاری داوە  بەنزیکەی ١٠٠٠ زیندانی بۆ یارمەتیدانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ  کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە ناوچە جیاجیاکانی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە جێگیر بکات.
وە بڕیاریش درا ئەو زیندانییانەی کە بەشداری و ھاوکاری دەکەن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە ماوەی زیندانیکردنیان کەم دەکرێتەوە، ڕۆژانەش بڕی ٥ بۆ ١٠ دۆلار وەک ھاوکاریی دارایی وەربگرن.
تائێستا ئاگرەکە بۆتە ھۆێ گیان لەدەستدانی سەرو بیست کەس،سوتانی دەیەھا ھێکتار زەوی،خاپور بونی ھەزارەھا ماڵ و باڵەخانە و ڕێگاو بان، کەزیانەکان بە سەرو ١٠٠ ملیار دۆلار خەمڵێنراون و بەنزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بون.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×