لە کلکەوە لغاو دەکات

هێمن ئەحمەد
  2025-01-26   

پەندێکی کوردی ھەیە دەڵێت "مایین لە کلکەوە لغاو دەکات".
لغاو؛ ئەو پارچە کانزایەیە کە دەکرێتە دەمی ئەسپ و پەت و  جلەوی سواریی لێدەبەسترێت، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی وڵاغەکە لەلایەن سوارەکەوە لە سەرکێشی و تیژڕەوی و لادان لەڕێگاو ئاراستەی ڕۆیشتن. ئەم پەندە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بیەوێت پڕۆسەیەک لە ڕیتم و شێوازی ڕاستەقینەی خۆی بشێوێنێت و   تێکی بدات.بۆ ئەو مەبەستەش  لە کۆتاییەوە دەست بە کارەکەی  بکات لەبری ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو و لەسەرەتاوە دەستپێبکات. کە ئەوەش نەگونجاوە و سەراپا دەرەنجامی کارەکە شپرز و ناڕێک دەکات.
ئێستا لەکاتێکدا، ھەرێم سەرقاڵی پڕۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی لۆد و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵا و بەغدادە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی لەدایکبوی پێنج ساڵ بەیەکەوە لە (١٩٦٠-١٩٦٥).خۆ گەر ئەم بڕیارە یەک لایەنی ئەرێنی ھەبێت، چەند لایەنێکی نەرێنی دەخوڵقێنێت؛ 
لەلایەک زۆر ناڕێکی و ناتەواوی تێدایە و لەلایەکیش لە ھەندێک ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و پەروەردە کارەسات و بەتاڵایی ئەوتۆ دروست دەکات کە دەبێتە مایەی ئەرک و کێشە و سەرئێشە بۆ ناوەندەکان و ھاوپیشە جێماوەکانیان. سەرەڕای ئەوەش خودی خانەنشینبوەکان زۆر نیگەران و نائاسودەن لە بیستنی بڕیارێکی لەناکاوی بێ بەرنامە و پڕ کەموکورتی بەم شێوەیە.
ھەموان دەزانین دیارنەمان و خەرجکردنی زۆرینەی بڕی بودجەی تایبەتی ھەرێم چۆن خەرج دەکرێت و بەھەدەر دەدرێت، ئیتر بۆچی دەستنابەن بۆ چارەسەرکردنی برینە گەورەکان و بڕیاری دروست و بوێرانە نادەن بۆ چاکسازی ڕاستەقینە و ھێوەرکردنەوەی ئەو دۆخە نالەبارەی چەندین ساڵە بەرۆکی خەڵکی بەگشتی و موچەخۆرانی بەتایبەت گرتوە.
ھیوادارم ھەرێم وازبھێنێت لە لغاوکردنی ماینەکە لە کلکەوە و شێوازی ئاسایی لغاوکردنەکە ڕەچاو بکات، تا لە کۆتایدا ئاراستەی کار و چاکسازی و ڕێکخستنەوەی دروست بەدی بێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×